بەرهەڵست/berheľst: نفا:[ بەر+ هەڵ+ ست( ستان)]
1 – ئاستەنگ، بەربەست، بەرگێو، تەگەرە، چەت، سکر( کباک)، کۆسپ، لەمپەر : شتێکە کە پەکی کارێک بخات و نەهێڵێت سەربگرێت.
2 – جودابیر.
بەرهەڵستان/berheľstan: کتن: پێشگرتن
{ تێبـ : بەداخەوە ئەم فرمانە لە نێو زمانی کوردی باوی نەماوە}.
بەرهەڵستکار/berheľstkar: نفا:[ بەرهەڵست+ کار ( کردن)] ئەو کەسە یان ئەو شتە کە دەبێتە کۆسپ لە بەردەم پرۆسەیەک.
بەرهەڵستکاری/berheľstkarî: نچ: هەر شتێک پەیوەندی بە بەرهەڵستەوە هەبێت.
بەرهەڵست کردن/berheľst kirdin: کتپ:[ بەرهەڵست+ کردن] بەربڕینەوە، بەروەستن، نەهێشتن.
بەرهەڵستێتی/berheľstětî: ئاکتـ: لەمپەرێتی.
بەرهەڵستی/berheľsitî: نچ: بەرگر ی، بەربەستی : ئەنجامی کارێکی بەرهەڵست دەیکات، پێشگرتن و جێبەجێ بوون و ڕاپەڕاندنی کار و کێشەیەک.
بەرهەڵستی کردن/berheľstî kirdin: کتپ: ڕێلێگرتن.
بەرهەڵستی کارەبای/berheľstî karebay: نتـ: لێکدوور کردنەوەیی کارەبایی.[ ئینگـ : Resistance].
.
.
.
.