ڤیتامین/vîtamîn: ن:[ بیا][ کیمیـ][ واتای ڤیتامین لە Vital Amine ـەوە هاتووە، بۆ یەکەم جار لەلایەن Casimir Funk وە سازێندراوە لە ساڵی 1912دا. پێکھاتەیەکی ئەندامییە کە فەرمانی یاریدەی کارلێکە ئەنزایمییەکانە لە لەشی زیندەوەر دا. خانەکانی لەشی شیردەرەکان توانای دروستکردنی ڤیتامینیان نییە، لەبەر ئەوە پێویستە لە ڕێگای خۆراکەوە بەدەست بھێندرێن. بریتییە لە ماددیەک کە لە خۆراک دا ھەیە. لەشی ئێمە پێویستی پێیی ھەیە بۆ کارکردن بە شێوەیەکی ڕێک و تەواو، ھەر ڤیتامنێک ڕۆڵیکی تایبەتی سەرەکی خۆی ھەیە. سەڕەڕای ئەوەی ھیچ وزە نابەخشێت. بەگشتی ڤیتامینەکان دەکرێن بۆ دوو گروپ؛ ئاوییەکان و چەورییەکان، ھەروەک لە ناوەکانیان دیارە، ئاویەکان لە ئاو دەتوێنەوە، وە چەوریەکان لە چەوری. کاتێک خۆراکێک دەخۆی کە ڤیتامینی چەوریەکانی تێدابێت، ئەوا ڤیتامینەکان ھەڵدەگیرێن لە خانەی چەوریەکانی لەش (جگەر)، لەوێ دەمێننەوە تا ئەو کاتەی لەش پێویستی پێیان دەبێت. ڤیتامینە چەوریەکان خۆشخاڵن بە مانەوەیان لە لەش! ھەندێکیان بۆ ماوەیەک دەمێننەوە لە لەش ھەنێکی تریان بۆ چەند ڕۆژێک، ھەندێکی تر بۆ چەند مانگێک. کاتێک کاتی بەکارھاتنیان دێت چەند ھەڵگرێک (حەمباڵێک) ھەڵیان دەگرن و دەیان بەن بۆ جێگەی مەبەست. ڤیتامینە چەوریەکان بریتین لە ئەی, دی, ئی, کەی. ھەرچی ڤیتامینە ئاویەکانە جیاوازن. کاتێک خۆراکێک دەخۆیت کە ڤیتامینی ئاویەکانی تێدابێت، ھەڵناگیرێن (خەزن ناکرێن) بە ڕێژەیەکی زۆر لە لەش وەک چەوریە ڤیتامینەکان، لە جیاتی ئەمە لەناو لوولەکانی خوێن پیاسە دەکەن! ھەرکاتێک لەش بەکاریان نەھێنێت لە ڕێگەی میزەوە فڕێدەدرێتە دەرەوە، بۆیە ڤیتامینە ئاویەکان پێویستە بەبەردەوام بخورێن بە ڕێژەی پێویست. ڤیتامینە ئاویەکان بریتین لە بی, سی.  لەشی مرۆڤ زۆر بەھێزە و ئازایە! دەتوانێت ھەموو شتێک بکات تەنھا بە خۆی، تەنھا ناتوانێت شتێک دروست بکات ئەویش ڤیتامینەکانە. کاتێک ئێمە خۆراک دەخۆین، لەشی ئێمە دەتوانێت ئەو ڤیتامینانەی کە پێویستی پێیەتی وەریبگرێت، لە بەر ئەوەی خۆراکی جیاواز ڤیتامینی جیاوازی تێدایە، بۆیە باشترین ڕێگا بریتیە لە خواردنی ھەمە جۆر بۆ وەرگرتنی تەواوی جۆرەکانی ڤیتامینەکان.[ ئینگـ : vitamin] 

ڤیتامینزانی/vîtamîn: نتـ: زانستی ڤیتامین.[ ئینگـ : Vitaminology].

میوە گرنگترین و دەوڵەمەندترین سەرچاوەیە بۆ ڤیتامینەکان

.

 جۆرەکانی ڤیتامین

.

بەپێی تواندنەوە دوو کۆمەڵە ڤیتامینمان ھەیە:

.

لە ئاودا تواوە

زیاتر لە یەک جۆر ڤیتامین بی : B ھەیە، ڤیتامینە بییەکان گرنگن لە زیندەکردارەکان، مانایی وایە یارمەتی دەرن بۆ دروست کردنی وزە. ھەروەھا ڤیتامین بی بەژدارە لە دروست کردنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن، کە ئۆکسجین دەگوازنەوە بۆ تەواوی لەش. ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن لە ڤیتامین بی بریتین لە : – گەنم و جۆ و بەرھەمەکانیان، گۆشت ماسی، گۆشتی باڵندە، گۆشتی سوور، ھێلکە، بەرھەمە شیریەکان وەک ماست و شیر، سەوزە، فاسلۆلیا و نۆک و پۆڵکە.

ڤیتامین/vîtamîn B1: ن:[ کیمیـ][ ثیامین :  Thiamine] لە ساڵی 1910 لە چەڵتووکی برنج دۆزرایەوە.

ڤیتامین/vîtamîn B2: ن:[ کیمیـ][ ڕایبۆفلاڤین : Riboflavin] لە ساڵی 1920 لە گۆشت و بەرهەمە شیرەمەنییەکان دۆزرایەوە.

ڤیتامین/vîtamîn B3: ن:[ کیمیـ][ نیاسین : Niacin] لە ساڵی 1936 لە گۆشت و دانەوێلە دۆزرایەوە.

ڤیتامین/vîtamîn B4: ن:[ کیمیـ] Adenine، Carnitine، Choline

ڤیتامین/vîtamîn B5: ن:[ کیمیـ][ ترشی پانتۆثینی : Pantothenic acid] لە ساڵی 1931 لە گۆشت و چەلتووكی دانەوێڵە دۆزرایەوە.

ڤیتامین/vîtamîn B6: ن:[ کیمیـ][ پایریدۆکسین : Pyridoxine] لە ساڵی 1934 لە گۆشت، بەرهەمە شیرەمەنییەکان دۆزرایەوە.

ڤیتامین/vîtamîn B7: ن:[ کیمیـ][ بایۆتین : Biotin] لە ساڵی 1931 لە گۆشت، بەرهەمە شیرەمەنییەکان و هێلکە دۆزرایەوە.

ڤیتامین/vîtamîn B8: ن:[ کیمیـ][  : Adenosinmonofosfat].

ڤیتامین/vîtamîn B9: ن:[ کیمیـ][ ترشی فۆلیك : Folic acid] لە ساڵی 1941 لە گەڵای سەوزە دۆزرایەوە.

ڤیتامین/vîtamîn B12: ن:[ کیمیـ][ کۆباڵ ئەمین : Cobalamin ] لە ساڵی 1926 لە گۆشت و بەرهەمە شیرەمەنییەکان دۆزرایەوە.

:: کەمخوێنی بەتایبەت ئەو جۆرەی دەبێتە هۆی کەمبوونی ڤیتامین B12.

ڤیتامین/vîtamîn C: ن:[ کیمیـ][ ترشی ئەسکۆربیك : Ascorbic acid] لە ساڵی 1920 لە گروپی لێمۆ و پرتەقاڵ دۆزرایەوە..

لە چەورییدا تواوە

ڤیتامین/vîtamîn A: ن:[ کیمیـ][  Retinol ،beta – Carotene] لە ساڵی 1913 لە ڕۆنی ماسی دۆزرایەوە.

ڤیتامین/vîtamîn D: ن:[ کیمیـ][ Calciferol] لە ساڵی 1920 لە ڕۆنی ماسی دۆزرایەوە.

 Vitamin D1: molekylær blanding af ergocalciferol med lumisterol i forholdet
 ڤیتامین D2 : ئێرگۆکالسیفێرۆل : ergocalciferol یان کالسیفێرۆل : calciferol دروست دەبێت لە ئێرگۆستێرۆل : ergosterol. ڤیتامین D2 دەتوانێت دروست ببێت لە تیشکڵێدانی قارچک، ئەوجا دروست دەبێت  ئێرگۆکالسیفێرۆل : ergocalciferol. ئێرگۆکالسیفێرۆلبە شێوەکی سروشتی لە لەشی مرۆڤ نیە.    

, . Ergocalciferol findes ikke naturligt i menneskekroppendet tilgængelige forråd af vitamin D. Det samme gælder hos aber, egern og kyllinger, mens rotter bedre kan udnytte D2.

 ڤیتامین D3 : چۆلێکاسیفێرۆل : cholecalciferol ( پێکهاتووە لە حەوت دیهایدرۆچۆلێستێرۆل : 7 – dehydrocholesterol ) چۆلێکاسیفێرۆل : Cholecalciferol پێکهاتووە لە کالسیدیۆل : calcidiol، کە بە لایەک پێکهاتووە لە کالسیترۆل : calcitriol. ڤیتامین D3 : یان چۆلێکالسیفێرۆل : cholecalciferol جۆرێکە لە ڤیتامین D. دروست دەبێت لە ژێر پێستی لەشی مرۆڤ. کاتێک 7 – dehydrocholesterol کاتێک کاردانەوە دەکات لەگەڵ تیشکی سەرەوەی مۆر. جۆری (B (UVB لەگەڵ شەپۆلی درێژ لە 290 بۆ 315 nm. بوونی تیشکدانەوە لە تیشکی هەتاوەوە، کاتێک هەتاو ئاسۆیی بەرز ڕابوەستێت، کە UVB دەتوانێت بخزێتەناو کەشوهەوا. کاتێک پێستی مرۆڤ سوور دەبێت، دەتوانێت کاتێک پێکهاتووەی 20.000 IU.  چۆلێکاسیفێرۆل : cholecalciferol دەگوێزرێتەوە بۆ جگەر، کە دەگۆردێت بۆ  calcidiol  یان 25-hydroxy – vitamin D، وەک جۆرێک لە ڤیتامین، کە لەش خەزنی دەکات. بڕێک لە calcidiol لە خوێن دەریدەخات، دەربارەی کەسێک ئازاری هەبێت لە ڤیتامین د .  دۆخی تەندوستی باشی بگات بە چرىوونەوەی نێوان 40 و 60 ng/ml. بۆ   100 150 nMol/l.             
  ڤیتامین D4 : دیهادرۆ ئێرگۆکالسیفێرۆل : 22-dihydroergocalciferol
   ڤیتامین D5 : سیتۆکالسیفێرۆل : sitocalciferol ( پێکهاتووە لە حەوت دیهایدرۆسیتۆستێرۆل :  7-dehydrositosterol )

.

ڤیتامین/vîtamîn E: ن:[ کیمیـ][  Tocopherol ] لە ساڵی 1922 لە ڕۆنی ناووکی گەنم دۆزرایەوە.

ڤیتامین/vîtamîn K: ن:[ کیمیـ][ Phylloquinone: alfa- ، beta- ، menadin] لە ساڵی 1929 لە گەڵای سەوزە دۆزرایەوە.

.

ڤیتامینە دەگمەنەکان

ڤیتامین/vîtamîn B10: ن:[ کیمیـ]

ڤیتامین/vîtamîn B11: ن:[ کیمیـ]

ڤیتامین/vîtamîn B13: ن:[ کیمیـ][ Orotsyre]

ڤیتامین/vîtamîn B15: ن:[ کیمیـ] [  Pangaminsyre, Pangamat ، Glukon-dimethylglycin (DMG)]

ڤیتامین/vîtamîn B17: ن:[ کیمیـ][ Amygdalin, Laetrile ، Mandelonltril]

.

.

   لە ئاودا تواوە  لە چەوریدا تواوە
   ثیامین (ڤیتامین B1 )  ڤیتامین A
   ڕایبۆفلاڤین (ڤیتامین B 2 )  ڤیتامین D
   نیاسین (ڤیتامین B 3 )  ڤیتامین E
   ترشی پانتۆثینی (ڤیتامین B 5 )  ڤیتامین K
   پایریدۆکسین، پایریدۆکسامین، پایریدۆکساڵ (ڤیتامین B 5)  
   بایۆتین  
   کۆباڵ ئەمین (ڤیتامین B12 )  
   ترشی فۆلیک  
   ترشی ئەسکۆربیک (ڤیتامین C)  

.

ڤیتامین ئەی/vîtamîn A: ن:[ بیا][ کیمیـ] ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەبینێت لە کرداری بینین. بە تایبەتی بینین لە کاتی شەو یاخود تاریکی. ھەروەھا ڤیتامین ئەی یارمەتیت دەدات بۆ بینینی ڕەنگەکان، لە بریقەدارترین ڕەنگی زەرد بۆ تاریکترین ڕەنگی وەنەوشەیی. لە گەڵ ئەمەش یارمەتی گەشە و پێست دەدات. ئەو جۆراکانی کە دەوڵەمەندن لە ڤیتامین ئەی؛ شیر، جگەر، گێزەر، سپێناغ و قەرنابیت (گوڵ).[ ئینگـ : vitamin]    

ڤیتامین /vîtamîn Bî: ن:[ بیا][ کیمیـ] ڤیتامین بییەکان لە سەوزە ھەیە یارمەتی لەش دەدات بۆ دروست کردنی پڕۆتین و وەرگرتنی وزە.
بەگشتی ئەگەر بڕی کانزاکان یان ڤیتامینەکان زیاد بێت یان کەم بێت دەبێتە ھۆی دروست بوونی نەخۆشی، وەک گەورەبوونی ڕژێنی دەرەقی (گۆیتەر)، ئەسکەرپووت، داخوورانی ئێسک، لاواز بوونی سیستەمی بەرگری لەش، تێکجوونی کردارە زیندەگیەکان لە لەناو خانەکاندا ….ھتد.

 

ڤیتامین  سی/vîtamîn: ن:[ بیا][ کیمیـ] ئەم ڤیتامینە گرنگە بۆ پارێزگاری کردن لە شێوەی شانەکانی لەش وەک پوکی ددان و ماسولکە کان. ھەروەھا یارمەتی ساڕێژ بوونی برین دەدات. جگە لەمانەش ئەم ڤیتامینە یارمەتی لەش دەدات بجەنگێت لە دژی نەخۆشی. ئەو خۆراکانی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی بریتین؛ میوەی ترش وەک پرتەقاڵ، فڕاولە، تەماتە، میوەی کیوی، بیبەری سۆری شیرین.[ ئینگـ : vitamin] 

ڤیتامین دی/vîtamîn Dî: ن:[ بیا][ کیمیـ] ئەم ڤیتامینە پێویستە بۆ پتەوەی ئێسک و ددان، ھەروەھا ئەم ڤیتامینە پیویستە بۆ مژینی کانزای کالسیۆم لە ڕیخۆڵە کە گرنگە بۆ ئێسک. ئەو خۆراکانی کە دەوڵەمەندن لەم ڤیتامینە بریتین؛ شیر، گۆشتی ماسی، ھێلکە، جگەر، دانەوێڵە. پیشنیار دەکرێت کە رۆژانە بە بڕی 10 میکرۆگرامی لی بخورێت . [ ئینگـ : vitamin D] 

ڤیتامین ئی/vîtamîn: ن:[ بیا][ کیمیـ] ھەموو کەسێک پێویستی بەم ڤیتامنە ھەیە. ئەم ڤیتامینە پارێزی لە زۆرێک لە شانەکانی لەش دەکات وەک چاو، پێست و جگەر، پارێزگاری لە سیەکانی دەکات لە ھەوای پیس، ھەروەھا گرنگە لە دروست کردنی خڕۆکە سۆرەکانی خوێن. ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن لەم ڤیتامینە بریتین؛ دانەوێلە وەک گەنم و جۆ، سەوزە، ماسی جۆری ساردین (جۆرە ماسیەکە)، گوێز و تۆو.[ ئینگـ : vitamin]

ڤیتامین کەی/vîtamîn: ن:[ بیا][ کیمیـ] ئەم ڤیتامیەنە زۆر گرنگە لە کرداری مەینی خوێن، بەمەش ڕێگە دەگرێت لە خوێن بەربوون. ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن لەم ڤیتامینە بریتین؛ سوەرزە، بەرھەمە شیرەکان وەک ماست و شیر، فاسۆلیا[ ئینگـ : vitamin] 

.

.

.

.