سێپا/sêpa: ن:[ سێ+ پا ( پێ)] هەر تشتێک کە لەسەر سێ ستوونی بەستراو یان لێکدراو رابوەستێت و تشتێکی لەسەر گیربکرێت.[ ئینگـ : Tripod]{ خاڵ، ب 1، ل، 280}.
1 – سێ قۆڵە، سێ کوچکە، سێپک، سێپایەی ئاگردان.[ ئینگـ : firedog].
2 – سێ لقانە، دێزپا، مەشکەژنە.
:: سێ پایەی مەشکە
:: سێ پایەی نۆتەی مۆسیقا.
3 – چەتاڵ، سێریک.
4 – سێ پێچکە، سێ چەرخە.
سێپایە/sêpaye: نتـ:[ سێ+ پایە] سێ پایەی ئاگردان.
ستاندی سێپا/standî sêpa: نتـ:[ ستاند( ئینگـ : stand)+ی+ سێپا ( کوردی)] بریتییە لە کورسییەکی بزۆک، کە سێ پێ و شوێن دانشتنێکی لەسەرە، ستوونێکی درێژکراوەی بۆ بەستن و دانانی کامێرای فۆتۆگرانی لەسەر گیر دەکرێت. ئەو کۆمپانیایەی کە دروستی کردووە ناوی ناوە کورسی سێ پا : Chairpod.
.
.
__________________
سێپا/sêpa: ن:[ مۆسیقا][ سێ+ پا ( پێ)] جۆرە هەڵپەرکێیەکە.
سێپایی/sêpayî: نچ:[ مۆسیقا][ سێ+ پا ( پێ)+ ی] سێ پێیی.
.
.
.
.