داخ ¹ /dax: ئان: ئاخ، ئانوو، پەرۆش، پەژارە، خەفەت، خەم، دڵمان_ دڵمایی، ڕۆ( ئایڕۆ، ئەیڕۆ)، سوو _ سووێ، قەهر، کەسەر، مەینەت : وشەیەکە بەهۆیەوە خەفەتی دەروون دەردەبڕدرێت.
داخەکەم/daxekem: شڕ:[ داخ+ ئەکەم] بەپەرۆشەوە، حەیف، دەستی شکاوم، وای لەمن، والمن ئەزۆ، داخم ناچێت! ، داخی گرانم، داخی داخانم، داخی دڵم، بەداخەوە، داخی بەجەرگم : وشەیەکە بۆ دەربڕینی خەفەت بەکادەهێندرێت.
داخ بییەی/dax bîyey: کتن:[ هـ][ داخ+ بییەیی] خەفەتداربوون.
داخ پەنەدای/daxpeneday: کتپ:[ هـ][ داخ+ پنەدای] داخ پنەدای.
داخ پنەدای/dax pineday: کتپ:[ هـ ][ داخ+ پنەدای] داخ پێدان، خەفەت پێدان.
داخ پەنەمتەی/dax penemitey: کتپ:[ هـ][داخ+ پەنەمتەی] داخ پێڕشتن.
داخ پنەمتەی/dax pinemitey: کتپ:[ هـ][ داخ+ پنەمتەی] داخ پێڕشتن.{ وشەنامە، ل، 431}.
داخ پێڕشتن/dax pěriştin : کتپ:[ داخ + پێ+ ڕشتن] ڕقپێرشتن، لێدانی کەسێک کەزۆرت ڕق لێی هەستابێت.
:: خۆ دیقی پێکردبووم، وەڵڵا داخی دڵی خۆم پێرشت.{ ڕێژگە، ل، 119}.
داخ خواردن/dax xwardin: کتن:[ داخ+ خواردن] پەتۆش بوون.
داخدار/daxdar: ئانتـ:[ داخ+ دار] پەرۆشدار، بەخەفەت، خەفەتبار، نەهارەزگ، داخ لەزگ.
داخداری /daxdarî: نچ:[ داخدار+ ئی] داخلەزگی، خەمباری.
داخ دییەی/dax dîyey: کتن:[ هـ][ داخ+ دییەی] چەرمەسەری بەسەرداهاتن.
داخ کەرڎەی/dax kerđey: کتپ:[ هـ][ داخ+ کەرڎەی] داخ کردن.
داخ کریا/daxkirya: ئانفا:[ هـ][ داخ+ کریا (کەرڎەی)] داخکراو، داخ کریێ.
داخ کریای/daxkiryay: نتـ:[ هـ][ داخ+ کریای] داخکران.
داخ کێشان/daxkêşan: کتن:[ داخ+ کێشان] ئاخ کێشانم، پەرۆش بوون.
داخ لەدەست ڕۆژگار/dax ledesit řojgar: شڕ: کەسەر، نەهار، جخار _ جەخار.
داخ لەدڵ/dax le diľ: شڕ:[ داخ + لە + دڵ]
1 – ڕق لەزگ، دڵ بەداخ
:: زۆری لێ داخ لە دڵە، بیگرێت هەر دەیکوژێت.
2 – خەمبار، داغدار، دڵبەسۆ، دڵبریندار: کەسێکە دڵی پڕبێت لە دەرد وچەخار، جا بەهەر هۆیەکەوە بێت.
داخم ناچێ/daxim naçê: شڕ:[ داخ+ م+ ناچێ] داخەکەم.
داخ نانەسەر دڵ/dax naneser diľ: کتپ، شڕ:[ مجـ] تووشی خەفەت کردن، باتێ کردن.
داخ و دوخان/dax û duxan: نتـ:[ ئەردە][ داخ+ و+ (ع : دوخان: دووکەڵ)] خەم و خەفەت.
داخی بەجەرگم /daxî be cergim: شڕ: داخی دڵم، داخی داخانم، داخی گران، پەککو، حەیف.
داخی داخانم/daxî daxanim: شڕ: داخی بەجەرگم.
داخی دڵ/daxî diľ: شڕ: پاسار، كەسەر.
داخی دڵ پێڕژتن/daxî diľ pěřijtin: کتپ: پاساردان.
داخی گرانم/daxî giranim: شڕ: داخی بەجەرگم.
بەداخ/bedax: ئانتـ:[ بە+ داخ] دڵ بەخەم، خەمگین، بەکەسەر.
بەداخەوە/bedaxewe: :[ بە+ داخ+ ئەوە] جیگای داخ، پەکوو، مخابن.
بەداخەوەبوون/bedaxewebûn: کتن:[ بەداخەوە+ بوون] خەمباربوون، مخڕبوون.
.
.
____________
داخ ² /dax: ن:[ هـ] شلەیەکی گەرم، گەرم.[ ئینگـ : Hot]
داخ بییەی/dax bîyey: کتپ:[ داخ+ بییەیی] داخ بوون، گەرم بوون.
داخکردن/dax kirdin: کتپ:[ داخ+ کردن]
1 – داغ کردن، دێخ کردن: گەرمکردن و قرچاندنی ڕۆن لەسەر ئاوور.
2 – [مجـ] لەخشتەبردن، گۆڵ لێکردن.
.
.
____________
داخ ³ /dax: ن:[ خۆ] دێر، خەت، دێخ، بۆچووم: ئاسنێکی سەرپانە، هەندێ جاردروشمێکی پێوەیە بۆداخکردنی ئاژەڵ وماڵات
:: داخی ئاژەڵ وماڵات : ئاسنێکی سوورکراوەوەیە بە شوێنی بەئێش و ژانداری لەشی گیانلەبەریانەوە دەنێن یان بۆ نیشانەکردن وا بۆ سزادان.
داخکەردەی/daxkerdey: چ:[ هـ] داغکردن.
داخکردن/daxkirdin: کتپ:[ داخ+ کردن ] داغکردن، نیشانەکردن: سووتانی شووێنێکی گیاندار بەشیشەیێکی سوورەوەکراویان گەرم، گوێچکەی بۆ ناسینەوەیە و لاقەبرغەی چارەوێ بۆ نەهێشتنی ژان و برک و ئیتر.
داخ ناوتووێڵ/daxnawtûêľ: شڕ:[ ئەردە][ داخ + ناو+ تووێڵ] چینی نێوچاوان.
.
.
____________
داخ 4 /dax: ن:[ تور: dağ] کێو، بەڵان ئەم وشەیە بەتەنێ لە زمانی کوردی بەکارنایەت، بەڵکو دەگەڵ وشەی (شاخ) دێت.
:: شاخ و داخ.
:: قەرەداخ _ قەوەداغ.
داخگا/daxga: نتـ:[ داخ+ گا] شوێنی دیخ و دێخات.
.
.
.
.