شەپڵە/şepľe: ن:[ هـ، مکـ] ئیفلیجی، شەلەل، ڤالنج : دەردێکە لە هەر پەل و ئەندامێکی مرۆڤی بدات بێهەستی دەکات و لەکاردەکەوێت.[ ئینگـ: palsy].
شەپڵەلێدان/şepľelêdan: کتن:[ شەپڵە+ لێدان] ئیفلیجی لێدان.
شەپڵەلێدراو/şepľelêdiraw: ئانفا:[ شەپڵە+ لێدراو( لێدران)] لەگۆکەوتوو، بۆ ئەندامێک بەکاردەبرێت، کە بێ هەست بووبێت و لەکار کەوتبێت.
شەپڵەی بڕبڕەیی/şepľey biřbiře: نتـ:[ نخ][ شەپڵەی+ بڕبڕەیی][ ئینگـ: rachioplegia].{ پەزیشکی، ل، 294}
شەپڵەی گشتی/şepľey giştî: نتـ:[ شەپڵەی+ گشتی][ ئینگـ: pamplegia].
شەپڵەی منداڵ/şepľey mindaľ: نتـ: ئیفلیجی منداڵ، شەلەلا زارۆکان، ڤالنجا بچویکا : تووشبوون بە شەپڵەی منداڵ کەمبووە، بەهۆی کوتانی منداڵان دژ بەم نەخۆشییە.
.
.
______________________
شەپڵەقوونە/şepľeqûne: نتـ:[ واز] جوورە گەمەیەکە.
.
.
.
.