لەوەڕ/leweř: ن:[ کشت] پار، پووش، چەڕا، چەرە، چیمەن، شایر، مێرگ.
{
ئەگەر دەتەوێ بێ لەوەڕ نەبی
لە ناو خەڵکدا هەڵەوەڕ نەبی
ئیرە جەنگەڵە ئەبێ مەڕ نەبی
سەودایەک بکە توشی شەڕ نەبی
لە جێیەک بنو ئاو هات تەڕ نەبی
}{ پیرەمێرد}
:: شوان ئاژەڵەكانی دەبات بۆ لەوەڕ.
لەوەڕان/leweřan: ن: چەڕان _ چەریان _ چەڕین _ چڕان _ چڕیان.
لەوەڕاندن/leweřandin: کتپ: چيراندن _ چەڕیاندن _ چڕاندن _ چڕیاندن، چەلاندن، ڕاچەلاندن، ڕاچراندن.
لەوەڕگە/leweřge: نتـ: باسەڕە _ باسڕە، چەڕاگە، چەڕووگا، چێڕەگەخارا، چەرگەهـ، چەرینگەهـ، چێرگەهـ، چێرینگەهـ، شێنگەهـ.
:: لەوەڕگەی هاوینان.
لەوەڕێن/leweřên: ئانفا: لەوەڕان.
لەوەڕیین/leweřiyîn: کتپ: لەوەڕان، چڕین، چەڕان، چەریان، چەرین، چڕان، چریان.
بەشەولەوەڕاندن/beşew leweřandin: کتپ:[ کشت] شەواژۆ.
:: بەشەو لەوەڕاندن و لەدەرەوە هێشتنەوەی ڕان.
کاتۆر/kator: ن:[ کشت] لەوەڕگای لەوەڕ لێ نەماو.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 596}
:: تەواو کاتۆر بووە.
.
.
.
.
{ گیو، ل، 836}