سایە/saye: ن:

1 –  سا، سێبەرپاڵ، پەناگا، پەناگە، پەنهان، شارگە : سێبەری قەدی شاخ و گرد.

: سێبەری تەن لەبەر ڕۆشنایی هەتاو یان ڕۆشنایی چرا لە تاریکی دا دەردەکەوێت.

:: لە سایەی خودا بە زیاد بێت.

2 – خوێندنی دەرسی بێ حینجەت کردن

3 – ژەنگی ئاسن

4 – پێش وشەی سەرمایە واتا : دارایی

:: سایە و سەرمایەم چوو.

5 – وشەیەکە لە قوماری پەڕان دا دەگووترێت.

6 – باڵاپۆشی پێش ئاواڵەی ژنانە.

7 – وشتری ناڕەسەن.{ هەژار، ل، 410}.

8 – ڕکێف، لەژێردەسەڵات، لەبەر میهرەبانی خودا.

9 – کەوای شۆڕ و ئاودامێنی ژنانە.

سایەبان/sayeban: ن: 

1 – هەرچی سایەی هەیە، بەسێبەر. یەوەی سێبەر بکات بۆ سەر وەکو کەپر، چەتر و سەیوان.

2 – بریتی لە پیاوی مەرد و خاوەن چاکە.

{

ئەبرۆی کەمان، کێسووی کر مەند، زاری بە خەند، باڵای بڵەند

هەم سایەبان ، هەم سوورەجان، هەم نارەوان دوو نارەوەن

،

لەو ڕۆژەکە دوورەبۆتەوە سایەت لەسەری من 

سووتاوە لە تاوت هەموو جان و جگەری من

}{ وەفایی}.

سایەبوون/saye bûn: ن:

1 – چاوەڕێ بوون.

2 – هەست ڕاگرتن. 

سایەپەرست/saye perist: ئان: کەسێ یان ئاژەڵێ یان درەختێک ئارەزووی لەبەر سێبەری هەبێت.  

سایەپۆش/saye poş: ن: کۆڵانی تەنگ کە سەری خانووەکان گەیونەیەک. 

سایەتەواو/saye tewaw: ن:

سایەترس/saye tirs: ئانتـ: کەسێک کە تەنانەت لە سێبەری خۆشی بترسێت. 

سایەچەور/saye çewir: ن:

1 – پیاوی دەهندە و دلۆڤان. 

2 – کەسێک کە قازانجی بۆ دەست و پێوەندی زۆربێت. 

:: پیاوێکی سایەچەورە.  

سایەخۆش/saye xoş: ئانتـ: خۆش سێبەر : درەختێک کە بە گەڵا و سێبەرێکی خۆشی هەبێت. 

سایەدار/sayedar: ئانتـ: سایەڎار ( هـ)، سێبەردار : پەنادەری لێقەوماوان. 

سایەداری/sayedarî: نچ: سایەڎاری( هـ).

سایەک/sayek: ن: سا، سایە، سێوەر. 

سایەکاری/sayekarî: ن: سەرلێشێواندن. 

سایەلێ کردن/saye lê kirdin: ن: سێبەر لێ کردن. 

سایەنشین/saye nişîn: ن: سێبەرنشین : کەسێکی بێکارە هەر لە سێبەر دانیشتن و بە دوی کارێک دا نەگەڕێت.  

سایەوان/sayewan: ن: سایەبان. 

سایەوشک/saye wişk: ن: بریتی لە ڕژد، چروک، چکوس، دەس قوچاو، ڕەزیل. 

سایە و پەنا/saye û pena: نتـ: داڵدە، مەکۆ، جێ خۆشاردنەوە. 

.

.

.