ئارامی  لاتینی   ئاڤێستایی
ب B b

 دووه‌مین تیپه‌ له‌ زمانی کوردی هه‌م به‌ڕێنووسی عه‌ره‌بی، ڵاتینی، کیرلیکی، جیلوه‌ و ئاڤیستایی (دینکه‌رد)بێت.

 هاوێژی ئه‌م تیپه‌ به ‌ئه‌م کلۆجه‌ ده‌بێت   ده‌م ده‌قوچێت، زار به‌ مه‌ڵاشووی خواره‌وه‌ ده‌نووسێت، باده‌کردن له‌ قوورگه‌وه‌ بۆده‌ره‌وه‌ی ده‌م . 

1 – ئه‌م تیپه‌ یه‌که‌مین پیته‌ له ‌پیته ‌ده‌نگدارەکانی زمانی کوردی.

2 – وه ‌بەپیتێکی لێوی ده‌ژمێردرێت یا ده‌نگێکی لێوی ئاوازداره‌، فۆنێمێکی ته‌گه‌ره‌ی( obstrement) که‌ بەسه‌ر لێو گۆ دەکرێت و ئاوازداره‌.

3 – له ‌ڕێنووسی عه‌ره‌بی له‌ وێنه‌ی ئه‌م پیته‌ له‌ کوردییدا پیتی( ت، پ)ـه‌، وه ‌له‌ نووسیندا هه‌روەک بەپێی رێنووسی، وه‌ به‌گوێره‌ی ژمێره‌ی ئه‌بجه‌دی ده‌کاته‌( 2 ) له‌ عه‌رووزی شیعردا به‌کارده‌هێندرێت. ئه‌م پیته ‌چوار شێوه‌ی هه‌یه‌ به‌پێی ڕێنووسی عه‌ره ‌بی[ بـ ، ـبـ ، ـب ، ب]وه‌ به‌هه‌موو پیته‌کانه‌وه‌ ده‌نووسێت.

4 – وه‌ هێندێک گۆرانکاری له‌نێوان پیتی( ب) له‌گه‌ڵ( پ، ڤ، م ، و)دا هه‌یه‌، وه ‌پتر ئه‌م دیارده‌یه‌ له ‌نێوکرمانجی خواروو و گه‌رمیانیدا به‌دی ده‌كرێت. وه‌ هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڵ ‌فارسیدا بۆ نموونه‌

 ب بۆ پ  ب بۆ ڤ ، و  ب بۆ م  ب بۆ و
 باڵتۆ _ پالتۆ   تاب _ تاڤ _ تاو   بژۆڵ _ مژۆڵ  بازی – وازی
 بێشه‌ _ مێشه  ئاب – ئاو
 بڕبه‌ند _ مڕبه‌ند

 

ب/b:

1-  یەکه‌مین پێشگره‌ له‌ووشه‌ ڕێزی پیتی بێ له‌ زمانی کوردییدا، که‌ده‌چێته‌ سه‌ر ڕه‌گی چاووگ و ده‌یکات به‌باری داخواز

 بڕۆ     ب    ڕۆ    ڕۆیشتن
 بزان  ب  زان   زانین
 بگێر   ب  گێڕ    گێران
 بخۆر  ب  خۆ   خواردن
 بكوژ  ب  کوژ  کوشتن
 بنووس   ب  نووس   نووسین
 بخوێن  ب  خوێن   خوێندن

 2 – ڕه‌نگی (مبالغه‌)ی پێوه‌یه‌.

:: چوون – چوو : بچوو( بچۆ)

:: شووشتن – شوو : بشو( بشۆ)

3-  ئه‌گه‌ر

:: بباریبایه‌ خۆش بوو،

:: بچیه‌ شارکاری هه‌یه‌؟.

4 – ئامراز (بلوێر، بلوور: ئامرازی لووراندنه‌وه‌).

ب /b:

: ئمـ:[ له‌ کرمانجی باکووردا به‌رامبه‌ر به‌( به‌)ی سۆرانی دێت]

1- رێچکه‌ی رووداو به‌ره‌و بکه‌ر ده‌ست نیشان ده‌کات. وه ‌دۆخی تیان و شوێن پیشان ده‌دات، هه‌روه‌ها گۆڕانی برایش ده‌خاتهاوو.

2 – به‌پێی واتای[ کار] ده‌گۆڕێت، رێچکه‌ی کار له‌ هه‌ردوو دیالێکته‌ که‌وا هه‌میشه‌ یه‌ک چین نین.

:: به‌ز ب کتک ده‌سپێڕڕێت ؟.

:: ب ده‌نگی مه‌ڵاباڤه‌رناکات

:: ب زه‌ریناکه‌رێ باڤه‌ردکات { په‌ندی پێشینان}.

… ب …/ …..b….: ئمـ:

1 – ده‌که‌وێته‌ نێوان دوو ناوه‌وه‌ و پێوه‌ندی دیارخه‌ری ده‌رده‌بڕێت.

::  ژنی به ‌مێرد

::  پرسیاری به‌جێ

2 – : ئاک:[ کباک] ئاوه‌ڵکاری تێکه‌ڵ به‌ هۆی دووپاتکردنه‌وه‌ی نێو و ژماره‌ به‌ یارمه‌تی ئامرازی پێوه‌ندی( ب) له‌کرمانجی، و (به‌) له‌سۆرانی دا و(په‌ی) له‌کرمامجی دا  داده‌ڕێژێت.

: ….. به‌……( سۆرانی)

….. په‌ی…. ( کرمانجی)

3 – له‌ دیاره‌ی بوونی ئامرازی ب / به‌ له ‌نێوان ئه‌و ووشه‌ دووباره‌کراوانه‌ی واتای شوێن و کات ده‌به‌خشن.

 تێبینی
  بوونی ئه‌م ئامرازه‌ به‌به‌رده‌وام بوونی ڕووداو ده‌گه‌یه‌نێت 

 

 ڕۆژ  ب  ڕۆژ  رۆژ ب رۆژ
 دەست  ب  دەست  ده‌ست به ‌ده‌ست 
 مال  ب  مال  مال ب مال 
 پێ  ب  پێ  پێ ب ‌پێ 

4 –

 یەک  ب  یەک  یه‌ک ب یه‌ک
 دوو  ب  دوو  دوو ب دوو
 سێ  ب  سێ  سێ ب سێ 
 چار  ب  چار  چار ب چار

 

ب……ه‌وه‌/b ….. ewe:

: ئمـ: کرمانجی باکوور

:: هه‌ر یه‌ک ب ئالێکه‌وه‌ دچوو.

:: هه‌ر یه‌ک به‌ڵایه‌که‌وه‌ ده‌چوو.

ب……بوون/b…..bûn:

له‌ سۆرانی دا له‌ گه‌ڵ کاری (بوون) دا بەکارده‌هێندرێت و له‌و کاته‌دا ده‌بێت، که‌ بارێکی نوێ وه‌ یان بابه‌تێکی نوێ بێته‌کایه‌وه‌.

:: هه‌زاران بوون به‌ قوربانی دەو‌لەتی بۆگه‌ن.

:: ترێ ده‌بێت به‌ مێوژ.

:: ئاو ده‌بێت به‌ سه‌هۆڵ.

ب …… ڤا/b…..va : ئاک:

:: ده‌ردێ قه‌ڵایێ ڤه‌کرد ب عه‌سکه‌رڤا ده‌رکه‌ت.

ب…… را/b …..ra : ئاک:

:: گازی خورته‌کی کرد ب من ڕا شاند و ئانی مه‌ل وێ به‌رده‌ری.

ب……ی/b …..î

: ئاک:[ کباک][ بۆ پێک هێنانی ئاوه‌ڵکاری چۆنێتی: پێکهاته‌یه‌که‌ له‌ ئامرازی په‌یوه‌ندی( ب: کرمانجی) + ئاوه‌ڵناو+ ی]

 ب    ……  ی
 ب   دۆست  ی  ب دۆستی
 ب  هەڤاڵ  ی   ب هه‌ڤاڵتی 
 ب  کورد  ی   ب کوردی
 ب  دژمنات  ی   ب دژمناتی 

 

 تێبینی
 پۆرفیسۆر ک ک کورد ۆیف: ده‌ڵێت له‌ کرمانجی دا دوو شێوه‌ی پاشگری  دیکه‌یش هه‌ ن وه‌ک له‌ بری ( ی) ئه‌وانیش( کی)( انی)
  ڕه‌نگه‌ ماموه‌ستا باسی دیالێکتێکی یان شێوازێکی کرمانجی ناو سۆڤێت بکات

1 – : ب … کی

 ب  …….  کی 
 ب   کرمانج   کی  ب کرمانجکی 
 ب   رووس  کی  ب رووسکی
 ب   فله‌  کی  ب فله‌کی
 ب   فارس  کی  ب فارسکی
 ب   گورچ  کی  ب گورچکی 

2  – : ب ….  انی

 ب  ….  انی
 ب  ژن  انی  ب ژنانی
 ب  مێر  انی  ب مێرانی
 ب  کور  انی  ب کورانی
 ب  ترک  انی  ب ترکانی

.

.

.

.