سیس/sîs: ئان:
1 . پەڕمووچ، پەژمردە، پژلمە( ل) پژلمسە، پڵژ _ پڵژیاک، چرچ، ژاکاو، کز، هەڵبزرکاو، هەڵقرچاو.[ ئینگـ: Withered , faded]{ مەردۆخ، ب 2، ل، 89}
سیسەڵە/sîseľe: ئان: سیسۆڵە.
سیسبوو/sîsbûn: ئانفا: پڵژیاگ، کزبووگ.
سیسبوون/sîsbûn: کتن: پەرمووچان، پژلمیان، پڵژیان، چەرمسین(کهـ)، چرچبوون _ چرچیان، ژاکان، سیسابوون، سیسبیەێ، سیسڵگیان، سیس وچرچبوون، سیس هەڵگەڕان، سیسیان، سیسیای، سیسیەی، کزبوون، هەڵقرچان.
سیسبوونەوە/sîsbûnewe: کتن:
1 . پووکانەوە، داکەوتن، ووشک بوونەوە، هەڵپرووکان، هەڵقرچان.[ ئینگـ: fade ،Wither]
2 . [ مێتافۆر]( هەست و خۆشەویستی)] کزبوون، کەمبوونەوە.
سیسبوونی چەکەرە/sîsbûnî çekere: کتن:[ نخ] چەکەرەسیسە : نەخۆشییەکە ڕووەکی یە بە هۆی کەڕوووە دەبێت.
سیسبوونی قەدی ڕووەک/sîsbûnî qedî řuwek: کتن:[ نخ] نەخۆشییەکی ڕووەکی ییە دەبێتە هۆی وەرتینی گەڵای ڕووەک.
سیسەمار/sîsemar: نتـ:
1 . بەمرۆڤی لەبنەوەبڕ.
2 . سیسکە : جۆرە مارێکی زەردی ریوەڵەیە.
سیس پەست/sîs pest: نتـ:[ نخ] بریتیتە لە نەمانی هێزی گان کردن.{ هەژار، ل، 456}
سیس عەمەر/sîs äemer: نتـ: سیس عەنبەر: سیسەنبەر، سووسەنبەر.
سیسکردن/sîskirdin: کتپ: بووکاندنەوە، هەڵقرچاندن، هەڵپڕووکاندن، ووشککردنەوە.[ ئینگـ : fade ، Wither] [ ئینگـ : Withering ]
سیسکردنەوە/sîskirdinewe: کتپ:
سیسۆ/sîso: ئان:[ مجـ] حیندەرحۆ.
سیسۆڵە/sîsoľe: ئان: سیسەڵە : داگۆشتی زەردەڵەی لەجەر.
سیس هەڵگەڕان/sîs heľgeřan: کتپ: ژاکان.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 89}
سیس هەڵگەڕاو/sîs heľgeřaw: ئانفا: ئەدگار، کزوداماو، چەرمسی( کهـ)، چرچبووگ.
سیسی/sîsî: نچ:
1 . ژاکاوی.
2 . پەراسوو
3 . دانۆکە کرنگی
4 . ووشی دانەدانی گوڵەسەگ بۆ سواری دێل بوون.
سیسیان/sîsiyan: کتن: چرچ بوون _ چرچیان، ژاکیان، سیس بوون.
پەڕمووچ/peřmûç: ئان: سیس، ژاکاو.
پەڕمووچان/peřmûçan: کتن: سیسبوون، ژاکان.
.
.
__________
سیس/sîs: ئان:
1 . [ ڕەنگ] موو خورمایی.{ هەژار، ل، 456}
2 . [ ڕەنگ] فرەچەرمگ، زۆرسپی.
3 . [ زیند] مێشێکە لە هەنگ دەچێت.
4 . [ کهـ] هۆڵی مەڕ، شەمتلێتکە.
سیسان/sîsan: ن:[ کات] بەیانی ڕوون، شەوکی.
سیسەپەڕۆ/sîsepeřo: نتـ: بەمرۆڤی کز و داهێزاو.
سیسۆ/sîso: ئان:
1 . [ مجـ] مووزەرد
2 . هێندەرحۆ
سیسێ/sîsê: ئانتـ: چیل : ژنی قژزەرد.
.
.
.
.