زەمبەق/zembeq: ن:[ ڕوو] بەرفی( کباک)، پەلەزی، چاران چەقیلە، زەنبەق، زنبە، زنبەق، زمبق، زەمەق، زیوا، سۆسەن، سوسێن : ڕووەکێکی پیازی هاوینەیە، گەڵاکانی باریک و درێژ و ڕەنگەکەی سەوزی مەیکەوسوورە،  گوڵەکانی زۆر جوانە لە ڕەحەتی دەچێت و بۆنخۆشە، ڕەنگیشیان زەرد، شین، یان چەرمووە، بنەماڵە زەمەق 300 جۆری هەیە، ئەو جۆرەیان کە گوڵەکەی شینە ناوی سۆسنی، زەمەق بۆ دەرمانی زگچوون و رشانەوەش دەبێت.[ White lily, Tuberose].{ گوڵنامەی کوردی }

   تێبینی
 زەمبەق : ناوێکی کۆنی گوڵی سۆسنە. ناوەکە دەچێتەوە سەر زبانی پەھلەویی، کە ناوەکە بریتی بووە لە چەمبەک : çambak _ çembek. وشەکە بە شێوەی( زنبق یان زەنبەق) کەوتۆتە ناو زبانی عارەبییەوە.{ شاسوار هەرشەمی}.

 

 پۆلێنکردنی زانستی 
 فەرمانڕەوایی  هۆبە پۆل پلە خێزان چەشن  جۆر 

جیهانی ڕووەک

تۆوە کاسەدارەکان

 زەمبەقییەکان

 یەک  لەتکەییەکان

 سۆسەنییەکان زەمبەق

 

 گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی زەمبەق ، سۆسەن

زەمبەقی ئاوی/zembeqî awî: نتـ:[ ڕوو] شلێری ئاوی، کاری، نیلوپەر.[ لا: water lily , pond lily]. 

زەمبەقی پرتەقاڵی سوورباو/zemibeqî zerd: ن:[ ڕوو][ لا: Hemerocallis aurantiaca]

زەمبەقی پڵنگ/zemibeqî piking: نتـ:[ ڕوو] گوڵەبەور، گوڵەپلنگ : ڕووەکیكی سەلکدراە، گوڵی هەمەجۆر دەگرێت وەک سوور و سپی و  زەردی پنکە پنکە.[ لا: Tiger flower]

زەمبەقی ڕۆژ/zemibeqî Roj: نتـ:[ ڕوو] شڵێری ڕۆژ : گوڵەکەی جیاوازە  زەردە، سوورە، پرتەقاڵی، یان پەمبەیە. [ لا: Day lily , Hemerocallis]

زەمبەقی زەردی ڕۆژی/zemibeqî zerd: نتـ:[ ڕوو] زەمبەقی زەردی هەتاوی.[ Hemerocallis lilioasphodelus]

زەمبەقی زەردی قاوەی باو/zemibeqî zerd: ن:[ ڕوو][ لا: Hemerocallis fulva]

زەمبەقی زەردی لیمۆیی/zemibeqî zerd: ن:[ ڕوو] شلێری زەرد.[ لا: lemon lily , yellow lily , Hemerocallis citrina]

زەمبەقی سپی/zemibeq: نتـ:[ ڕوو] [ لا: Lilium candidum]

زەمبەقی سێگۆ/zemibeqî sêgo: نتـ:[ ڕوو] شلێری سێگۆ : ڕووەکێکی ئەمریکییە، گوڵەکەی زەنگوڵەییە. [ لا: Sego Lily]

زەمبەقی شین/zemibeq: نتـ:[ ڕوو] شلێری شین : گیایەکی زۆر جوانی کوێستانییە، لە کوردستان سەرەتای نەورۆز سەردەردێنێت و بەچەندین ڕەنگ خۆی دەنوێنێت. [ ئینگـ : Blue Iris][ لا : Iris spuria L.]

زەمبەقی شیو/zemibeq: نتـ:[ ڕوو] نێرگزی کێوی، نێرگزی دەشتەکی : جۆرێکە زەمەق لە زەوی نشێوی شێدار دەڕوێت.[ لا: lily of vallery]

زەمبەقی یاقیقی/zemibeq: نتـ:[ ڕوو] زەمبەقی سپی : جۆرێکە لە زەمبەق گوڵی سپی دەگرێت.[ لا: Chalcedonian – lily]

زەعفەران/zeäferan: نتـ:[ ڕوو] زافەران : گیایەکە لە بنەماڵەی زەمبەق و لەیلانکەکان کە خاوەن تایبەتمەندیی سەرخۆشییە و ئەمڕۆکە زۆربەی کۆمپانیایە دەرمانسازەکانی ئەورووپی لەو مادەیە بۆ چارەسەریی خەمۆکی بەهرە دەبەن. زەعفەران گیایەکی چکۆلە و چەند ساڵە بە بەرزایی 10 تا 30 سانتی مەترە و 6 گەڵای بنەوش ڕەنگی هەیە کە ڕەنگە هەندێ جار ڕەنگی ئەرخەوانی و ئاماڵ سوور بەخۆوە بگرن. لە زەعفەران بۆ تامدان بە خواردەمەنییەکان و یان بۆ ڕەنگ کردنی پارچە و کۆتاڵ کەڵک وەردەگرن. هەروەها لەم ماددەیە لە پزیشکی نەریتی وەک دەرمان کەڵکی زۆری لێوەرگیراوە. 

کرینوم/kirînum: ن:[ ڕوو] گوڵێکە لەکۆمەڵەی نێرگز، گوڵەکەی لە شێوەی چەتر دا. [ لا: Crinum ]

قەوزەی زەمبەق/qewzey zemibeq: نتـ:[ ڕوو]

وەنەوشەی ئاوی/qewzey zemibeq: نتـ:[ ڕوو] جۆرێکە لە شلێر گیایەکەی تەمەن درێژە سەر ئاو دەکەوێت.[ ئینگـ: Water violet].   

.

.

__________________________

زەمبەقی دەریا /zemibeqî deriya: ن:[ گیان] گیانلەبەرێکی دەریاییە، لە گوڵ دەچێت، بێ بڕبڕەیە. [ لا: Sea Lily ]

زەمبەقە دەریاییەکان /zemibeqe deriya yiyekan: ن:[ گیان] تاقمە گیاندارێکن لە کۆمەڵەی پێست دڕکاوییەکان.[ لا: Crinoidia ]{ کەمالنامە، ل، 480}. 

زەمبەقی شینی پرچن/zemibeqî şînî pirçin: نتـ:[ گیان] گیاندارێکی دەریاییە لەشێوەی چەتر دایە لەژێرەوە پرچی درێژی پێوەیە هەندێک لەئەندامەکانی شەوقکێکی فسفۆری دەدەنەوە.[ لا: ‌hairy blue , jelly fish ]. 

.

.

.

.