قرت/qirt: ڕەگ:[ قرتان] بنەبڕ.

1 – دواهەمین پاژ لە تشتێک.

:: هەمووی خوارد قرتی لێبڕی.

2 – دەنگی بە ددان لەت کردن.

:: بەنەکەم قرتاند.

:: تۆمم قرتاند.{ هەژار، ل، 550}

قرتان/qirtan: کتن:

1 – پسان بە ددان و تۆرتۆ.

2 – تروکان بە ددان.

قرتاندن/qirtandin: کتپ: بڕین، بنەبڕکردن، پرتکاندن، هەڵکێشان.[ ئینگـ : abscission excision]{ پەزیشکی، ل، 16}.

:: جیاوازی بووکەکانیلە لە گیانەوەرە بڕبڕەدارەکانی دیکە توانای ئەوەی هەیە کە پارچەیەک لە لەشی لە کاتی لێبوونەوە یان قرتاندن دروستی کاتەوە. 

1 – بەددان یان بە تۆرتۆ لەت کردن.

2 – تروکاندن.

[ ئینگـ: cluck, make grating, scratching]

قرتانن/qirtanin: کتپ:[ ئەردە] قرتاندن.

قرتاو/qirtaw: ئانفا:[ قرتان]

قرتە/qirte: کتن: پچووکترین پاژ.

قرتک/qirtik: کتن:

1 – دواهەمین پاژ.

2 – بۆنی ناخۆشی گران.

3 – دڵ تێکەڵ هاتن.

قرتکە/qirtike: کتن: قرت : دواهەمین پاژ.

قرت کردن/qirt kirdin: کتن:[ پیشە] خشت کردن، ڕێک بڕین،

:: پەرچووکەی بە قەیچی قرت کرد.

قرتن/qirtin: کتن: بریتییە لە ڕژد، چرووک، چنووک، چکووس، ڕەزیل( ع : رزیل).

قرتێن/qirtên: ئانفا:[ قرت+ ئێن] گیانەوەرێک بە ددان تشت بقرتێنێت.{ هەژار، ل، 551}

:: مشک بەن قرتێنە.

قرتێنە/qirtêne: ئانفا:[ تشت]

1 – نێرە و مێوە لەباتی دووگمە

2 – جێگەی بڕین لەسەربڕینی مەلدا. 

قرتێنەر/qirtêner: نفا:[ قرت( قرتان)+ ئێنەر] بڕەڕ. 

قرتێنکە/qirtênike: ئانفا:

1 – نێرە و مێوە لەباتی دوگمە. 

2 – شتێ کە نووکی قەڵەم قامیشی لەسەر دەقرتێنن.

قرتین/qirtîn: کتن: قرتان.

بەقەپ قرتاندن/beqep qirtandin: کتپ:[ بە+ قەپ+ قرتاندن] بەگازبچڕاندن. 

.

.

________________

قرت/qirt:

2 – بنیادەمی جڵف و بڵح.

3 – قد : دەنگی مریشک.

قرتە/qirte: ن:[ دەنگ] دەنگی مریشکی کورک.

قرتی/qirtî: ئان: قرت، جڵف، بڵح.

.

.

.

.