بووکەکانیلە/bûkekanîle: ن:[ زیند][ بووکە+ کانیلە] جۆرە مارمێلکەیەکە هەم لە ناو ئاو دەژێت و هەم لە ووشکانی. ڕەنگی رەشە و پەڵەی زەردی پێوەیە. تەنها لە ناوچە جیاکانی چیای زاگرۆسی کوردستان دەژێت لە جیهاندا.[ ئینگـ : Salamander]

بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەسەر ئەم دووناوە Salamander ، Neurergusmicr ospilotus لێدەن. 

.

پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
 Kingdom Phylum Class Order Family speies
فەرمانڕەوایی  هۆبە پۆل پلە  خێزان  جۆر
Animalia Chordata Amphibia Urodela  Neurergusmicr ospilotus 
 جیهانی زیندەوەر   پەتدارەکان       بووکەکانیلە 

.

: ناوێکی هاوبەشە بۆ نیزیکەی پتر لە 550 جۆری ئەم زیندەوەرە. لەشێکی باریکی هەیە قەپۆزی کورتە و کلکێکی درێژی هەیە، بەشێوە لە مارمێلکەی ووشکانی دەچێت. چوارپەلی هەیە، پەلەکان وەک یەک درێژن. بەوە دەناسراون لە پەڵی پێشەوەی چوارپەنجەی پێوەیەوە و پەلی دواوەی پێنج پەنجە. جیاوازی بووکەکانیلە لە گیانەوەرە بڕبڕەدارەکانی دیکە توانای ئەوەی هەیە کە پارچەیەک لە لەشی لە کاتی لێبوونەوە یان قرتاندن دروستی کاتەوە. وێنەی ئەم زیندەوەرە لە نێو چینەکانی زەوییە نیشتووەکانی سەردەمی جوارسی ناوەڕاست لە وولاتی چین دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 164 ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا.

.

.

.

.