پەرس/peris: ن:[ هـ، کباک _ زا] پەرەست _ پەرست، پەرستندە، پرس.
پەرسای/persay: کتن:[ هـ] پرسین، پرسیارکردن .
پەرسای (هـ ) پەرستن ( کناو ) پەرەستن ( کباک) | ||||||
کاری تێپەر / بنکەی تێپەر کۆتایی هاتوو بە کۆنسونانت |
||||||
|
تەمام | تەمام دوور |
بەردەڤامۆ |
|||
|
تاک | کۆ | تاک | کۆ | تاک |
کۆ |
یەکەم |
پەرسم | پەرسما | پەرسەبیم | پەرسەبێما | پەرسەنم |
پەرسەنما |
دووەم |
پەرست | پەرستا | پەرسەبیت | پەرسەبێتا | پەرسەنت |
پەرسەنتا |
یەرەم |
پەرسش | پەرسشا | پەرسەبیش | پەرسەبێشا | پەرسەنش |
پەرسەنشا |
پەرست/perist: ن:[ پەرست: پەرستن] پاشگرێکە لە زمانی کوردی دەکەوێتە پاش ناوەوە و ئاوەڵناوێکی نوێی لێدروست دەکات، وەک
وشە | پاشگر | واتای نوێ |
پارە | پەرست | پارەپەرست |
خودا | پەرست | خوداپەرست |
رۆژ | پەرست | رۆژپەرست |
مەی | پەرست | مەیپەرست |
پەرستار/peristar: ئانفا:[ پهـ: parastār][ پەرست+ ئار]
1 – پەرسار، پارێزەر : کەسێک چاوەدێری منداڵ، نەخۆش، لێکەوتە بێت.
2 – سستەر، دەرمانپێچ.
{
ئەوەندە دەردەدار و بێ پەرستارم کە پێموڕیە
لەسەر کێکی تەمەن هەڵناکرێ تازە شەمێکی تر
}{ هێمن}.
پەرستاریی/peristaryî: نچ:[ پەرستار+ ئیی]
1 – ئەوەی پێوەندی بەپەرستارەوە هەبێت، نەخۆشەوانی، خووێداری.
2 – خزمەت، ئاگاداری.
پەرستاریی کردن/peristarî kirdin: کتپ: پێڕاگیشتن، تیمارکردن، خزمەت کردن بۆ چاکبوونەوەی نەخۆش و کەسی پێویست بە ئاگاداریی.
پەرستاریی لێکردن/peristarî lêkirdin: کتپ: خزمەتی کەسێک کردن، ئاگاداریی و پێڕاگەیشتن لەکەسێک.
پەرستدار/persitdar: ئانتـ:[ پەرست+ دار] خوداپەرست.
پەرستراو/persitraw: نفا:[ پەرست+ ر+ ئاو] خودا، خولا، یەزتە، یەزدان، ئێزەد.
پەرستگا/persitga: نتـ:[ پەرست+ گا] شوێنی پیرۆز بۆ پەرستن، پەرستگە >< دێوەڵ.
پەرستگار/persitgar: نتـ:[ پەرست+ گار]
پەرستگە/persitge: نتـ:[ پەرست+ گە] جێگڕی خودا پەرستن.
پەرستن/perstin: کتن:[ ئێک : پەریشتا، پاز: پەرەستیدەن، پهـ : پەرەستەن : parastitan ]
1 – حەزلێکردن : زۆرخۆشویستن و بروڕپێ هەبوونی لە رادە بە دەر بە کەسێک یان شتێک.
2 – بەپیرۆززانین، کورنووش بۆبردن : سوجدەبردن بۆخودا یان هێزێکی سەرووتر، .
:: خودا پەرستن.
پەرسە/perse: ن:[ هـ] سەرەخۆشی، پرسە.
مەی پەرست/mey persit: ئانتـ: ئەوکەسەی هۆگری مەیخواردنەوە.
{
شۆخ و شەپالا مەی پەرست ئەو زالما هشیار و مەست
ڤی نامەیی خەف دی ڤدەست فی گیها نشر النبا
}{ جەزیری}.
.
.
.
.