سان/san: ن:[ هـ]
1 . سوڵتان : بەیەکێک لەڕووی گەورەیییەوە پێدەگووترێت.{ هەژار، ل، 409}
:: سان سەهاک.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 443}
2 . [ هـ] سانە: نازناوی میرانی هۆرامان.{ وشەنامە، ل، 581}.
3 . نمایشت، ڕێژەدان: شوێنێکە مرۆڤ یان لەشکر یان کاروان لێی کۆدەبێتەوە بۆ ڕۆیشتن بۆ شووێنی مەبەست.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 8}
4 . ڕیز، تیپ، قەتارە.{ گیو، ل، 558}.
– سان/san – : ن:[ هـ]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 54 | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ئەسەنهـ | hnasa | place ,land ,wide uninhabited space |
1 . جێ، زێد، سار، شوێن، نیشتیمان: ووتەیەکە بەدوایی هێندێ ووتەوە ئەنووسێ زۆریی معنای ووتەی پێشوو ئەگەیەنێ.{ خاڵ، ب، ل، 251}
2 . سێن، ستان: جێگا وشوێن.{ وشەنامە، ل، 581}.
کۆ | سان | کۆسان |
گوڵ | سان | گوڵسان |
کورد | سان | کوردسان |
یار | سان | یارسان |
سانبەستن/sanbestin: کتن:
1 . ڕانواندن، ڕانانی لەشکر: کۆبوونەوە لەشوێنێک بۆ ڕۆیین لەو شوێنەوە بۆ جێگایەکی تر.
:: لەشکرە سانی بەستووە.
2 . ڕیزبەستن، بەڕیزبوون.
سان گرتن/sangirtin: کتپ: ڕیزگرتن.
:: قوتابییەکان سانیان گرتووە.{ گیو، ل، 558}.
بەسان/besan: ن: بەڕیز، بەتیپ، بەقەتارە.
بەسان ڕاوەستان/besan řawestan: کتن:[ بە+ سان+ ڕاوەستان] بەڕیز ڕاوەستان.
:: پێشمەرگە و قوتانی بەسان ڕاوەستاون.{ گیو، ل، 558}.
لەساندان/lesandan: کتپ:[ لە+ سان+ دان] رێزپێگرتن، لەقەتاردان.
هەڵسان/heľsan: کتن:[ هەڵ+ سان] لەشوێن خۆبەرزبوونەوە.[ ئینگـ: rise].
هەڵساندن/heľsandin: کتپ:[ هەڵساندن] لەشوێن خۆبەرزکردنەوە.
.
.
__________
سان/san: ن:
1 – [ کباش، فە] بەرد، کوچک _ کوچگ( کباش)، هەسان : بەردی لووس، بۆ چەقۆتیژکردن.{ گیو، ل، 558}.
لە ئاڤێستا( ئەسەن esen) و( ئەسانە esane) و( ئەسەنگە esenga) نـۊسریاس.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 443}.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ئەسەن و ئەسەنە | anasa, nasa | stone ,a spear |
2 – تەپاڵەدەشتی.{ هەژار، ل، 409}
سان گلی/san gilî: کتن:[ کباش] گلگلان.
سان لەسان کوتان/san lesan kutan: کتن: لانەوە لەکار بێوەلیفەت.
.
.
___________
سان/san: ئان: سا، سێبەر_ سێوەر، نیسی.
{
سان داربی خۆشە کەوماری نەوێ
دڵدرای خۆشە بەوکاری نەوێ
}{ گۆرانی}{ ڕێژگە، ل، 156}
.
.
___________
سان/san: ن:[ بیا][ بیر] [ ئینگـ: san].
سانت/sant: ن:[ بیا][ بیر] سانتیم سێنت : 0.01 .[ ئینگـ: cent]
.
.
.
.