سەبر ¹ /sebir: ن:[ بیا][ ع : صبر]
2 – هێدی، نەتوند، دڵفراوانی، لەسەرخۆیی، لێبردوویی.[ ئینگـ : Tolerance].
سەبرە سەبرەچوون/sebire sebire çûn: کتن:[ مجـ] ماتەمات چوونە پێشەوە.
سەبرهاتن/sebirhatin: کتن: سەبووری هاتن.
بەسەبر/besebir: ن:[ بە+ سەبر] لەسەرخۆ، هێدی، هێور.
بێسەبر/bêsebir: ئانتـ:[ بێ+ سەبر] بێ وورە.
.
.
_____________________________
سەبر ² /sebir: ن:[ ڕوو] سەبری زەرو. لە خێزانی سەلک دارەکانە.[ ناوی زانستی: aloe littoralis]
.
.
__________________________
سەبر 3 /sebir: ن: زبڵ و زاڵی ماڵ.
سەبرگە/sebirge: ن: ڕیخ و شیاکە.
سەبرگەچی/sebirgeçî: نچ: کەسێکە کاری ڕیخ و شیاکە پاک کردنەوە و فڕێ دان بێت لە تەویلە.{ خاڵ، ب2، ل، 265}
.
.
__________________________
سەبر 4 /sebir: ن: پژمە لەسەرەتای کار یان گەشت( سەفەر).{ هەژار، ل، 431}
سەبرهاتن/sebirhatin: کتن: پژمێن لەدەست پێکردنی کارێکدا.
.
.
.
.