ژاژی/jajî: ن:[ خوار] جۆرە پەنیرێکەی کوردییە، کە گیای( سیابو یان ژاژی) تێکەڵ دەکرێت.
ئامادەکردنی ژاژی |
بۆ ئامادەکردنی ئەم جۆرە پەنیرە بە شێوەی لۆر ئامادەدەکڕیت، بۆ ئەوەی بۆن و بەرامێکی تایبەتی ببەخشێت دەکرێتە پێستی بزن و مەڕەوە، بەم کارەش دەگووترێت ( گرواندن). |
بۆ ماوەی دوو یان سێ مانگ لە ناو پێستەکە هەڵدەگیرێت. ئەوجا بەکەڵکی خواردن دێت. |
ژاژی خواردنێكە بەیانیان و ئێواران دەخورێت، پەنیری لۆر ڕەنگی سپی یە، لێ ژاژی لەبەر تێکەڵی دەگەڵ گیای ژاژ و مانەوەی لەناو پێستدا ڕەنگی دەگوڕێت. |
ژاژی و ڕۆن/jajî û řon: نتـ:[ خوار] شیرێژ و ڕۆن.
ژاژیلۆک/jajîlok: ن: ژاژ.
پێستی ژاژی/pêstî jajî: نتـ: ئەو پیشتەیەیە لە کەوڵی بز و مەڕ ئامادەدەکرێت، بۆ پێگەیاندنی پەنیری ژاژی.
سیابو/siyabu: ن:[ ڕوو] گیایەکە دەکرێتە ناو ژاژی.{ هەژار، ل، 452}
.
.
.
.