ژاژی/jajî: ن:[ خوار] جۆرە پەنیرێکەی کوردییە، کە گیای( سیابو یان ژاژی) تێکەڵ دەکرێت. 

 ئامادەکردنی ژاژی 
  بۆ ئامادەکردنی ئەم جۆرە پەنیرە بە شێوەی لۆر ئامادەدەکڕیت، بۆ ئەوەی بۆن و بەرامێکی تایبەتی ببەخشێت دەکرێتە پێستی بزن و مەڕەوە، بەم کارەش دەگووترێت ( گرواندن).
  بۆ ماوەی دوو یان سێ مانگ لە ناو پێستەکە هەڵدەگیرێت. ئەوجا بەکەڵکی خواردن دێت.
  ژاژی خواردنێكە بەیانیان و ئێواران دەخورێت، پەنیری لۆر ڕەنگی سپی یە، لێ ژاژی لەبەر تێکەڵی دەگەڵ گیای ژاژ و مانەوەی لەناو پێستدا ڕەنگی دەگوڕێت.

ژاژی و ڕۆن/jajî û řon: نتـ:[ خوار]  شیرێژ و ڕۆن.

ژاژیلۆک/jajîlok: ن: ژاژ.

پێستی ژاژی/pêstî jajî: نتـ: ئەو پیشتەیەیە لە کەوڵی بز و مەڕ ئامادەدەکرێت، بۆ پێگەیاندنی پەنیری ژاژی. 

سیابو/siyabu: ن:[ ڕوو] گیایەکە دەکرێتە ناو ژاژی.{ هەژار، ل، 452}

.

.

.

.