سەبەتە/sebete: ن:[ کەرەستە] بەرچینە، جەرخەمە، چنگڵە، تریان _ تریانە _ تلیان، سەلیڤک، سەوەتە، سەوی، قەڕتاڵە _ قەڵتاڵە، قوڵێنە _ قوڵینە : دەفرێکە لە شوڵەدار، تووكی درەخت و کەلە قامیشی تەڕ دروستدەکرێت و پاش ووشک بوونەوەی ڕەق هەڵدەگەڕێت، دواتر بەکاردێت بۆ تێکردنی و فرۆشتن و گواستنەوەی میوە بەکاردێت. بە کۆڵ و پشتی ووڵاخ دوگوازرێتەوە. بارستایی سەبەتە شێوە و جۆری زۆرە.[ ئینگـ: basket, hamper, frail].{ کەمالنامە، ل، 555}
سەبەتەچن/sebeteçin: نفا:[ کەرەستە] کەسێکە پیشەی دروست کردنی سەبەتە بێت.
سەبەتەچنین/sebeteçinîn: کتپ:
سەبەتەدروستکردن/sebetedirustkirdin: کتن:
سەبەتەیی/sebeteyî: نچ: لەشێوەی سەبەتەدا.[ ئینگـ: calathiform].
سەبەتولکە/sebetulike: نتـ:[ کەرەستە] سەبەتەی بچووک.
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی سەبەتە |
سەبەتەی پلاستیک/sebetey pilastik: نتـ:[ کەرەستە]
سەبەتەی خۆڵ/sebetey xoľ: نتـ:[ کەرەستە] [ ئینگـ : ].
سەبەتەی ڕووەک/sebetey řuwek: نتـ:[ کەرەستە]
سەبەتەی کانزا/sebetey kaniza: نتـ:[ کەرەستە]
سەبەتەی گەورە/sebetey gewre: نتـ:[ کەرەستە] تاسەوە، سەبەتا مەزن، سەوەتەی گەورە.
سەبەتەی میوە/sebetey mîwe: نتـ:[ کەرەستە]
سەبەتەی هەڵاڵە/sebetey heľaľe: نتـ:[ کەرەستە] کە بریتی یە لە مەچەکی کارەکەری هەنگ و هەڵاڵەی گوڵی پێ کۆ دەکاتەوە.[ ئینگـ : ].
زەمبیل/zembîl: ن:[ کەرەستە] سەبەتە : دەفرێکی تووكێنی دەم پانە.
نانەشان/naneşan: ن:[ تشت] دارێنە، سەلە : سەبەتەی پان وەک سینی.{ هەژار، ل، 859}
.
.
____________________________
سەبەتە بەسرێ/sebete besirê: نتـ:[ واز] جۆرە یارییەکە ئەوەی تێ بکەوێت دا دەنێشێت و یەکێک دەبێت بە وەستا بە ژوور سەریەوە پاسی دەکات و ئەوانی تر دێن لێی بدەن، وەستاکەش نایەڵێت لەو حەلا دەستی بەر کامیان بکەوێت ، تێ دەکەوێت.{ خاڵ، ل، }
.
.
_____________________
تۆپی سەبەتە/topî sebete: نتـ:[ وەرزش] یارییەکە لەنێوان دوو تیپ بەڕێوەدەچێت، ھەر دوو تیپیش بە مەبەستی بردنەوە ھەوڵ دەدەن زۆرترین خاڵ لە سەبەتەی تیپەکەی تر تۆمار بکەن لەم یارییەدا ھەر تیپێک لە 5 یاریزان پێکدێت، لە ئەمریکادا ئەم یارییە خاوەن گرنگییەکی زۆرە.[ ئینگـ: Basketball]
.
.
.
.