سەد ¹ /sed: ن:[ بیر][ ژمارە][ کباک] دە جاران دە یە یان پێنج جاران بیستە.{ گیو، ل، 561}
1 – سەت، ( صەت، صەی : سلێمانی ).
2 – پیشگرێکە لە زمانی کوردیی وشەی لێکدراوی لێدروست دەبێت، پێناسەی زۆری بۆخودی وشەی دووەم دەکات.
سەدان/sedan: نتـ:[ بیر] سەد گلە : جەند جار سەت یان ئەو ژمارانانەن کە لە خانەی سێمیندا دەنووسرێن واتا لە 100 – 999.{ هەژار، ل، 432}{ فەرهەنگی باشوور، ل، 460}.
:: چاپخانەی کوردستان سەدان پەرتووکی چاپکردووە.{ گیو، ل، 561}
سەدان هەزار/sedan hezar: نتـ:[ بیر]
سەدە/sede: نتـ:[ بیر] 100 ساڵ یان سەد ساڵ.
سەدەجووت/sedecût: نتـ:[ کشت][ مکـ][ سەدە+ جووت] سەری هۆگانێ. : پارچە زەوییەکە دەکێلدرێت و دەکرێتە چەند بەشێک. سنووری هەر پارچەی یان بەشی : سەدە جووتێکە. جووت لە سەدەکەی دەگەڕێتەوە بە پارچەکانیش یەک یەکە دەڵێن سەدە. هەر سەدەجووت ێکێش دەکرێتە دەلات، هەر لاتێکیش دەخەتە.{ گیو، ل، 561}.
سەدەم/sedem: نتـ:[ بیر][] سەتەم : دوای نەوت و نۆیەم ژمارە.
سەدەمین/sedemîn: نتـ:[ بیر][ سەد+ ئەم] سەتەمین : واتا لە ڕیزی یان پلەی سەتەمین دا بێت بێ کەم و زیاد.
سەدوسەد/sedûsed: نتـ:[ بیر][ سە+ و+ سەد]
1 – سەد لە سەتا : 100٪ .
2 – بریتیە لە تەواوی بێ کەمایەسی.
سەدەها/sedeha: نتـ:[ بیر]
سەدەها جار/sedeha car: نتـ:[ بیر] بە سەدان جار.
سەدەها دانە/sedeha dane: نتـ:[ بیر]
سەدجار بەرامبەر/sedcar beramiber: نتـ:[ بیر]
سەدچەنان/sedçenan: نتـ:[ سەد+ چەنان( چەندان)] سەد ئەوەندە.
سەدڕەگ/sedřeg: ئان:[ مجـ][ سەد+ ڕەگ] بیژوو، حیزدایک، زۆڵ، سەدتوخمە. حەرام زادە.{ مەردۆخ، ب 2 ، ل، 44}
سەد ساڵ/sed saľ: نتـ:[ بیر]
سەد هەزار/sed hezar: نتـ:[ بیر]
سەد هەزاران/sed hezaran: نتـ:[ بیر]
سەدی/sedî: نچ:[ بیر]
.
.
______________
سەد ² /sed: ن:[ ئەند][ بیا] بهربهند، بهربهست، بەنداو، پنگاو، سەت، سکرێ( باد) .[ ئینگـ : Dam ]
.
.
.
.