سەحرا/seĥira: ن:[ بیا][ جێۆ] بیابان، سارا.
سەحرا نەوەرد/seĥira newerd: نتـ:[ سەحرا+ نەوەرد] بیابان تەی کەر، بیابان بڕ، بیابان گەڕ، بیابان گەرد.{ شاعیران، ل، 521}.
{
پێم بڵێ خالید ئەگەر تۆ شێت نەبی و سەحرانەوەر
تۆ لە کوێ و غەزنین و کابول خاکی هیند و قەندەهار.
}{ سالم، ل، 62}
سەحرای سینە/seĥiray sîne: نتـ:[ مجـ][ سەحرا+ ی+ سینە( سینگ)] مەبەست دەروونی کپ و مات و غەمگینی دڵدارە.
{
لەسەحرای سینە خاری غەم ڕواوە
لە هەوری دڵ خەفەت بارانە ئەمشەو
}{ کوردی، ل، 44}
سەحرا مەحشەر/seĥiray meĥişer: نتـ:[ مجـ][ سەحرا+ ی+ مەحشەر] بیابانی مەحشەر، ڕۆژی حەشر، ڕۆژی هەستانەوە.
{
ئەو سێبەرە کە قوببەیی فیردەوسی باقییە
ئەو سێبەرە کە خێوەتی سەحرای مەحشەرە
}{ نالی، ل، 424}.
.
.
.
.