سێبەند/bare: نتـ:[ سێ+ بەند]

1 – [ ئاژ] گای شەش ساڵە. 

2 – [ ئەند] ئاوزێڵ، ئاوکۆ، ئاوگر، ئەستێلک _ ئەستیلان، حەوز.

3 – [ توێ] سمتەبەند، کڵۆت. 

سێبەندان/bendan: نتـ:[ سێبەند+ ئان]              .

سێبەندە/bende: نتـ:[ توێ][ سێ+ بەندە] بریتیە لە شەش ئێسقان سێیان لای ڕاست و سێیان لای چەپ لەشێوەی حەوزدا تێ هەڵکێشن هەندێک لە ئەندامەکانی لەشی تێدایە وەکو میزڵدان.     

 لە پێنج بڕبڕە پێکهاتووە، کە لەگەل یەکدا پێکەوە لکاون، یەک ئێسکیان پێکهێناوە کە دەکەوێتە نێوانی هەردوو سمت و سوورەغەی پشتییە.

:: سێبەندەی پشتی 

سێبەندی/bendî: نچ: سێوەنگی

1 – [ جنێو][ سێبەند+ ی] لۆتی، بێ حەیا و بێ شەرم، قۆشمە.

2 – جۆرە بەستنێکی پشتێنی کوردەوارییە، کە گەو دەکرێت. 

.

.

.

.