کۆجیلە ¹ /kocîle: ن:[ ڕوو]
1 . تەشی مل گیواو، کۆجیلەبەرزە .[ ئینگـ : Gentian].[ لا : Gentiana].
2 . گوشاد : ڕووەکێکی دەشتەکی و کشتوکاڵی و ڕازاندنەوە و پزیشکییە. لە ڕەگەکەی ماددەیەکی تاڵ و ترش و جۆرە ڕەنگێک دەردەهێندرێت، هەروەها لە ڕەگی هەندێکیان جۆرە شەکرێک دەردەهێندرێت.{ کەمالنامە، ل، 1188}.
3 . چەشنە ڕووەکێکە لە خێزانی گوڵی گوشادییەکان؛ ئەم چەشمە نزیکەی 400 جۆری ڕووەکی لێ دەبێتەوە. گوڵی سپی، زەرد، شین و بەدەگمەن سوور یش دەگرن.
پۆلێنکردنی زانستی | ||||||
شانشینی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
جیهانی ڕووەک | کاسە تۆودارەکان | کاسە گوڵدارەکان | گیاتاڵەییەکان |
.
.
___________________
کۆجیلە ² /kocîle: ن:[ کشت]
1 . کۆچەڵە : شتێکە وەک دەمەکەوچک لە قوڕ دروست دەکرێ و دەنرێ بەقەد دار قەزوانەوە لەکاتێکدا کە دارەکە بریندار دەکرێ بۆ ئەوەی بنێشت دەربدا و بچێتە ناوی.{ خاڵ،ب، ل }
2 . کاسەی چکۆڵەی دار.{ هەنبانەبۆرینە، ل، }
:: دانانی کۆجیلە بۆ بنێشت لە دارە بەن.
.
.
_________________
کۆجیلە ³ /kocîle: ن:[ تشت]
1 . قۆتیلە _ قۆدیلە : ئاوێنەی گچکە.
2 . [ ڕۆژ] تەپسی، تەپشی( ڕۆژ)، کاسە، کەمۆڵە، کۆتک : قاپێکی گەورە و قووڵە، لە دار دروستدەکرێت، بۆ ماست و دۆ تێکردن بەکاردێت.{ خاڵ، ل، 363}،{ گیو، ل، 776}
.
.
.
.