سەرکردن/serkirdin: ن، کتن:[ سەر+ کردن]
1 –
بەراووردکردن، خەمڵاندن، مەزەندەکردن.{ هەژار، ل، 440}
سەرھاوردن وبردن، تێڕامان، لێکدانەوە.{ مەردۆخ، ل، }
2 – پێڕاگەیشتن.
3 –
لێنەدانی گولـلە لەنیشانە وبەسەردا ڕۆیشتنی.{ خاڵ، ل، }
لە ئامانج بڵندتر لێدانی تیروگولـلە.
4 –
لاسەنگبوونی تەرازوو بەجۆرێک کە لایەکی سووکتربێت.{ خاڵ، ل، }
لاتەرازوو، لە لاکەی تر گرانتربوون.{ هەژار، ل، 440}
{
کەس نەڵێ مەحبووبە خێل و قیچە مەیلی شەڕ دەکا
خێل و قیچە یان تەرازووی نازی نەختێ سەر دەکا
}{ نالی}
سەرکردنەوە/serkirdinewe: کتن:[ سەرکردن+ ەوە]
1 – ترس لەدەستدانە کارێک
2 – جۆشدانەوەی سەری ئامرازی کولبووی کانزایەک.
:: گاسنەکەم سەرکردەوە.
3 – بیرکردنەوە و ئەندێشکردنی یەکێک لەشتێک.{ خاڵ، ل، }
سەرکردنەسەر/serkirdineser: کتن:[ سەرکردن+ ئە+ سەر] سەرخستنەسەر.
سەرکردن بەگۆما/serkirdin begoma: کتن:[ مجـ][ سەرکردن+ بە+ گۆم+ ئا] سەربەگۆماگردن.
بەسەرکردنەوە/beserkirdinewe: کتن:[ مکـ][ بە+ سەرکردنەوە] ئەژماردن یا هەروا بەچاو وردبوونەوە لەوشتانەی لەشوێنێک دانراون، بەنیازی ئەوەی کە بزاندرێت تەواون یاب وەک خۆیان ماون.
:: ده بڕۆن ئەومەڕانە بەسەرکەنەوە.
کڵاو لەسەرکردن/kiľaw leserkirdin: کتن:[ مجـ][ کڵاو+ لەسەرکردن]
:: چۆنییەتی كڵاو لەسەركردن.
لەسەرکردن/leserkirdin: کتن:[ لە+ سەرکردن] کردنی یەکێک بەھاوبەش، یا ھاوبیری خۆت لەشتێکدا.{ خاڵ، ل، }
لەسەرکردنەوە/leserkirdinewe: کتن:[ لە+ سەرکردنەوە]
ئاریکاری کردنی کەسێ لە بەرانبەر دوژمنانی
یارمەتیدانی یەکێکی زەبوون کە زۆرێکی بۆھاتبێت.{ هەژار، ل، }
.
.
___________________
سەرکردن/serkirdin: کتپ:[ سەر+ کردن] سەربڕین: جیاکرنەوەی سەر لە لەش بە تێخ( تیخ_ تیغ).{ مەردۆخ، ل، }
.
.
.
.