گۆیژ/goyij: ن:[ ڕوو] بلج _ بلچ _ بڵچ، بووهیشک، گویژ _ گویشک _ گهيشک، گێوژ _ گێووژ: گێوژ دارێکی خۆڕسکی کوێستانییە، بڵندێکەی لە مەترێكەوە بۆ 3 مەتر بەرزدەبێتەوە، قەدی لقەکانی دڕکنه و گوڵی چهرموو دەگرێت. بهرەکەی تۆزێک له نۆک گهورهتره و لە وەرزی پاییز پێدهگات. بە 3 ڕەنگی جیاواز وەک زەرد و سوور و نارنجی گۆشتەکەی پێدەگات و له نێو بهرهکهشیدا چهند دانه ناوکهی ڕهق ههیه. تامێکی مزری خۆشی هەیە.[ ئینگـ: Hawthorn][ لا: Crataegus azarolus].
نزیکەی 200 جۆری دارگۆیژی جیاواز هەیە لە جیهاندا.
پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification | |||||
kingdom | division | class | order | family | genus |
فەرمانڕەوایی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن |
plantae | magnoliophyta | magnoliopsida | Rosales | Rosaceae | Crataegus |
جیهانی ڕووەک | کاسە تۆودارەکان | کاسە گوڵدارەکان | گوڵەکان | گوڵ سوورەکان | گۆیژ |
گۆیژۆکە/goyij: ن:[ ڕوو] درەختێکی بەرداری بچووکە لە گۆیژ دەچێت بەرەکەی سوورە لە ترێ دەچێت.[ ئینگـ: Shadberry, Shadbush, Juneberry]{ کەمالنامە، ل، 472}.
گۆیژەمۆرە/goyij: نتـ:[ ڕوو] سووربلەتی.[ ئینگـ: violet hawthorn]
گۆیژباخی/goyij baxî: نتـ:[ ڕوو] گۆیژی جەرمەنی : درەختێکی بەردارە بەرەکەی لە سێوێکی بچووک دەچێت، ڕەنگێکی قاوەییە تامەکەی ترش و تفتە، بەرهەڵستی گۆڕانی کەش و نەخۆشی ڕووک دەگرێت.[Bot: Crataegus microphylla][ ئینگـ: medlar tree]{ امیرامینی، ل، 65}{ کەمالنامە، ل، 472}.
گۆیژ سوورە/goyij sûre: نتـ:[ ڕوو] گویژی سوور، بلچەسوور : جۆرێ گویژە ڕەنگەکەی سوورە، زۆرتر بە شێوەی دێمی و خۆڕست دەڕوێت.
گۆیژە کێوی/goyije kêwî: نتـ:[ ڕوو] پڕچەکۆڵ، دیژەڵە، گویژەکەژی.[Bot : Crataegus monogyna]{ امیر امینی، ل، 74}
گۆیژە مازنی/goyije mazinî: نتـ:[ ڕوو] گویژەمازنیی : ئەزگيل _ ئێزگیل، بلەت _ بلەتی، بووهيشک، تەنگيز، ڕێلی، گڤير، گڤيژ، گڤويشک _ گڤيش _ گڤيشک، گۆشک، گۆيج _ گۆيجە، گۆيژ، گوێژه مازەنی، گۆييژ، گوشک، گوڤيشک، گومش، گووْژ، گوهووشک، گوهيژ، گوهيشک، گويشک، گهووژ، گهيشک، گيچ، گيرچ، گيژۆک، گيژەله.[ لا : mespilus germanica]
پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
kingdom | division | class | order | family | genus | speies |
فەرمانڕەوایی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
plantae | magnoliophyta | magnoliopsida | Rosales | Rosaceae | Crataegus | mespilus germanica |
جیهانی ڕووەک | کاسە تۆودارەکان | کاسە گوڵدارەکان | گوڵەکان | گوڵ سوورەکان | گۆیژ | گۆیژە مازنی |
گۆیژی ڕەش/goyijî řeş: ن:[ ڕوو] جۆرێکە لە گۆیژ بەرەکەی رەشە.[ ئینگـ: black fruit Hawthorn]
گۆیژی زەرد/goyijî zerd: ن:[ ڕوو] جۆرێکە لە گۆیژ، کە بەرەکەی زەردە.[ ئینگـ: Yellow fruit Hawthorn]
گۆیژی یابانی/goyijî yabanî: ن:[ ڕوو] یەنگی دونیا : درەختێکی بەردارە.[ ئینگـ: japanese medler, loquat]
گۆیژی ئەرخەوانی/goyijî erxewanî: ن:[ ڕوو] جۆرێکە لە گۆیژ، کە بەرەکەی ئەرخەوانی.[ ئینگـ: american Hawthorn]
دارستانی گۆیژ/daristanî goyij: نتـ:[ ڕوو] لیرسانی گۆیژ، دارستانی گێوژ.
دۆندرمەی گۆیژ/dondirmey goyij: نتـ:[ خوار] بەشە نەرمەکەی ڵیدەکرێتەوە و ئاکادەدەکرێت بۆ دۆندرمە و زۆرخۆشە.
شەربەتی گۆیژ/şerbetîgoyij: نتـ:[ خوار][ شەربەت+ ی+ گۆیژ]
:: شهربهتی گهڵا و میوهی گێوژ دهبێته هۆی كرانهوهی دهمارهكانی دڵ.
گوڵەگۆیژ/guľegoyij: ن:[ ڕوو] گوڵی ئادار: گوڵەگۆیژ بۆ بەهێزکردنی دڵ فشارەکانی دڵ و فراوانکردنی بۆرییەکانی دڵ بەکاردێت.[ ئینگـ: Mayflower].
.
.
.
.