گورگە ¹ /gurge: ن:[ ئەند] بەشێکە لە بنمیچی خانووی قوڕ؛ دارێکی درێژە لەسەر دیوار بەروکاری دەرەوەدا داەدەنرێت و گەڵا و خێزەرە و زەلی لەسەرداەدنرێ و گڵەبان دەکرێت.

.

.

____________

گورگە ² /gurge: ن:[ ڕوو]

1 – مرۆر: دانەیەکی ڕەشباوی تاڵە لەناوگەنمدا دەڕوێت.{ خاڵ، ل، 401}

2 – گیاکەڵە، گورگەهـ.{ بەدران، ل، 127} 

.

.

____________

گورگە ³ /gurge: ن:[ مجـ] گیانداری قوشقی، فێڵباز.

.

.

_____________

گورگە 4 /gurge: ن:[ ماسی] جۆرە ماسییەکە لە زێی بچووک دەژێت. ئەم جۆرە ماسییە ئەگەر گەورەتربێت مەترسی( چوپ) تەقاندیان لێدەکرێت، چونکە پەڕەکەی سەر پشتیان دڕکێکی زۆر تیژی پێوەییە. لەناوچەی تەقتەق ڕاو دەکرێت.{ تەقتەق}

.

.

.

.