لەو/lew: ئام:
1 – [ لە+ ئەو][ هەورامی کۆن] ژوی( کباک)، لەئەو _ لەوە.{ خاڵ، ل، 435}
{
}{ بێخود}
یان
{
من پشکۆیەک لەو ئاگرەم کە ئاسنیش دەتاوێنێ
من دڵۆپێک لەو بارانەم کە دەریایەک بە دی دێنێ
}{ رهحیم لوقمانی}
2 – بۆیە، لەبەرئەوە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 776}.
لەوا/lewa: ئام: بۆیە، لەبەرئەوە.
لەوان/lewan: ئامتـ:[ لە+ وان( ئەوان)] لەبان : وتەیەکە ئاماژەی پێدەکرێت، بۆ چەند کەسێکی نادیار.{ خاڵ، ل، 435}
لەوانە/lewane: نتـ: ئەویش پاژێکە لە شتەکانی تریش یان لەو شتانە یەکێ.
لەوانەیە/lewaneye: ئامتـ:[ لە+ وان( ئەوان)+ ئەیە] ڕەنگە، بیری بۆ دەچێت، دوورنیە.
لەوە/lewe: ئام: لەئەوشتە، لەئەوکەسە : وتەیەکە ئاماژەی پێدەکرێتبۆ تاقە شتێکی دیار.
لەوەبەر/leweber: ئامتـ:[ لە+ ئەو+ ئە+ بەر] لەپێش ئێستاکەوە، پێش لەم شتە، لەوەپێش.
لەوەپاش/lewepaş: ئامتـ:[ لە+ ئەو+ ئە++ پاش] لەئەوپاش، لەمەوپاش. دوای ئەم شتە.
لەوەپێش/lewepaş: ئامتـ:[ لە+ ئەو+ ئە++ پێش] لەوەبەر.
لەوەتا/leweta: ئام: لەسەردەمەکەوە، لەکاتێکەوە.
لەوەتی/lewetî: ئامتـ:[ لە+ ئەو+ ئە++ تی] لەئەوەتی
:: لەوەتی دوو هۆ :c لەوەتی دووێنێ.
لەوەدووا/leweduwa: ئامتـ:[ لە+ ئەو+ ئە++ دووا] لەئەوەدووا، لەوەوپاش.
لەوەند/lewend: ئامتـ:[ لە+ ئەو+ ئە++ ند( هەند_ هێند)] لەوهەند، لەوهێند.
لەوەندە/lewende: ئامتـ: لەئەم چەندە، لەوهەندە، لەوئەندازەیە.
لەوەندیش بوون/lewendîş bûn: کتن:[ لەوەند+ یش بوون] لەوهەندیش بوون.
لەوەندی/lewendî: نچ:[ سور، سۆر][ لەوەند+ یی] ئەنگووچک، باریکی( کباک)، نازکی.
لەودوا/dewdwa: ئام: ئەوسا، پاشان : پاش ئەو، دوای ئەوە.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 527}
لەورا/lewra: ئامتـ:[ کباک][ لە+ و( ئەو)+ را] چونکوو، لەبەروەی( لەبەرئەوەی).
1 – [ کە] ئەزیچ، چونکە. چونکوو.
2 – [ فە] لەبەر.
لەورە/lewre: ئامتـ:[ کە][ لە+ و( ئەو)+ را] لەوێ( لە+ ئەوێ).
لەولا/lewla: ئامتـ:[ کە][ لە+ و( ئەو)+ لا] لڤێ ئالیەوە.
لەولاوە/lewlawe: ئامتـ:[ کە][ لە+ و( ئەو)+ لا+ وە]
لەولاوەتر/lewlawetir: ئامتـ:[ کە][ لە+ و( ئەو)+ لا+ وە]
لەوسا/lewsa: ئامتـ:[ کە][ لە+ و( ئەو)+ سا( سات)] لەجارەکەوە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 777}.
لەوساوە/lewsawe: ئامتـ:[ کە][ لە+ و( ئەو)+ ساوە] لەوکاتەوە( لە ئەوکاتەوە)، لەو وەختەوە.
لەوما/lewma: ئامتـ:[ کباک][ لە+ و( ئەو)+ ما] چونکوو، وەکوو، چەند.
لەوماکو/lewmaku: ئامتـ:[ کباک][ لە+ و( ئەو)+ ما]
1 – چونکوو، چونکی.
2 – ئەگەرچی.
لەوێ/lewê: ئامتـ:[ کە][ لە+ وێ( ئەوێ)] لەئەوێ، لەورا، لەمێ، لە جێگەکە.
لەوێدا/lewêda: ئامتـ:[ لە+ وێ( ئەوێ)+ دا] لەوێندەرێ.
لەوێڕا/lewêřa: ئامتـ:[ لە+ وێ( ئەوێ)+ ڕا] لەوێوە، لەجێگەدوورەکەوە.
لەوێن/lewên: ئامتـ: لە جێگەکەن.
لەوێنە/lewêne: ئامتـ: لەوێن، لە شوێنەکەن. لەوجێگەیە.
لەوێندەر/lewênder: ئامتـ: لەشوێنەکە.
لەوێندەرێ/lewênderê: ئامتـ:[ لە+ ئەوێندەرێ] لەوێدا.
لەوێوە/lewêwe: ئامتـ:[ لە+ وێ( ئەوێ)+ وە] لەوێڕا.{ گیوی، ل، 836}.
لەویانە/lewiyane: ن: لەئەمەیان.
.
.
___________
لەو/lew: ن:
1 – [ پیشە][ کباش، فە] بەڕڕە، پەڵ، گلێم، لەم _ لەی( هـ).{ گیوی، ل، 836}.
2 – [ کباک] بەهۆی.
.
.
___________
لەو/lew: ن: بزووتن، جووڵان.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 776}.
لەوا/lewa: ف: بزووت، جووڵا.
لەوان/lewan: کتن:
1 – بزووتن.
2 – بڵندایی.
3 – جەگەن.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 776}.
لەوتەنە/lewtene: کتن: بزووتن، جووڵان.
لەوێن/lewên: ئامتـ: جوولێنەر، بزوێنەر.
.
.
___________
لەو/lew: ن:[ توێ][ ل] لەوس، لێو : لێوی ئەستوور یان لێوی گیانداران.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 527}
لەوس/lewis: ن:[ هـ] لچ، لێو، .
:: دەم و لەوسی خواتەوە.{ خاڵ، ل، 435}
لەوس کەرڎەی/lewis derđey: کتن:[ هـ] لەوس کردن، مۆن کردن.{ وشەنامە، ل، 865}
لەوسن/lewsin: ن: لێو ئەستوور.
لەوشەقاتا/lewşeqata: ئانتـ: لێوکەت : لێوشەکەری.
لەوس شۆڕەوکردن/lewis şořewkirdin: کتن: لچ شۆڕکردنەوە.
.
.
.
.