دۆمبه‌ڵان/domberan: ن:[ کەڕووەکان] دۆمبه‌ران( هلـ) : زینده‌وه‌رێکه ده‌چته خانه‌ی فەرمانڕەوایی که‌ڕووه‌کانەوە و بە شێوەی خۆرسک ده‌روێت، به‌تایبه‌تی له زورگ و ته‌لانی ناوچه گه‌رمیانیه‌کان هه‌روه‌ها له بیابان ئه‌ویش له‌دوای باران بارین به‌بڕی 15 سم زیاتر، له قه‌باره و ڕه‌نگ جیاوازن، هه‌یانه به‌قه‌د ده‌نکه ترێیه‌ک ده‌بێت و هه‌شیانه به‌قه‌د پرته‌قاڵێک ده‌بێت. ڕه‌نگی له نێوان سپی تا ره‌شه. دۆمنەڵانی کوردستان ڕه‌نگیان قاوه‌یه‌کی مه‌یله‌و خورماییه. دۆمبه‌ڵان ده‌وڵه‌مه‌نده به‌مادده خۆراکییه‌کانی وه‌ک پرۆتین، کاربوهیدرات، چه‌وری و ڤیتامینەکان.[ ناوی زانستی: Terfezia spp].{ عباس نادر}
پۆلێن‌کردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
kingdom | division | class | order | family | genus | Species |
فەرمانڕەوایی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
Fungi |
Ascomycota
|
Pezizomycetes | Pezizales | Terfeziaceae | Terfezia | Terfezia arenaria |
کەڕووەکان | دۆمبەڵان |
لە پزیشکی کوردەوارییدا وەها هاتووە |
سوودی بۆ له‌ش زۆره ئاوی دۆمبه‌ڵان له‌گه‌ڵ کل تێکه‌ڵ بکرێت له‌ناو چاو بکرێ چاو به‌تین ده‌کات. |
هه‌روه‌ها ئاوه‌که‌ی بۆ نه‌خۆشی تراخۆما چاکه. |
لە چێشتخانەی کوردییدا |
له‌کوردستان دوای خاوێنکردنه‌وه‌ی دۆمبه‌ڵان به‌جوانی ده‌کرێ ورد بکرێ و له رۆن سووربکرێته‌وه ،
یان ورد بکرێ و له‌گه‌ڵ ساوار بکرێته چێشت وه‌ک ساوار به‌دۆمبه‌ڵان ، یان زه‌ردبکرێ دوای وه‌ک گۆشتاو لێبنرێت |
.
.
.
.