کت ¹ /kit: ن:[ کباک][ زمان] بڕگە : پارچە لە وشاندا بۆ.{ گیو، ل، 762}.

:: کوردستان 3 کتە واتا( کور_ دس _تان) یان بڕگەیە بە کرمانجی ناوەند. 

:: کوردەواری 4 کتە واتا( کور_ دە_ وا_ ری). 

.

.

______________

کت ² /kit: ن: بێدەنگ، کپ

کتبوون/kitbûn: کتن: بێدەنگبوون. 

.

.

______________

کت ³ /kit: ن:

1 – [ دەنگ] ختە، ختتو( بۆ دەرکردنی پشیلە) بەکاردەهێندرێت.

2 – [ دەنگ] دەنگێکی بچووک یان وەڵامێکی سادە. 

کتە/kite: ن:[ دەنگ][ هـ] ختە، ختتە : پشیلەی پێ دەردەکرێت. 

کتتە/kitte: ن:[ دەنگ]

1 – [ کە] ختتە. 

2 – [ زا] پشیلە. 

3 – کە منداڵ بکۆخێ( بکۆکێ) پێی دەڵێن : کتتە. 

:: کتتەکت : ختتەخت. 

کت بەچە/kit beçe: نتـ:[ هـ] بێچووپشیلە. 

کتک/kitik: نتـ:[ کت+ک] پشیلە. 

کتکەکێفی/kitkekêfî: نتـ: پشێلەی کێوی. 

کتکەکێفیلە/kitkekêfîle: نتـ: پشیلەی کێوی، هووشک.

کتکەنەفتینە/kiteneftîne: نتـ:[ مجـ] کتکەنەوتینە : مەبەست لە کەسێکییەم کە مایەی ئاژاوە و گێچەڵ بێت.

کتکەنەوتینە/kitenewtîne: نتـ: کتکەنەفتینە.{ گیو، ل، 762}.  

.

.

____________

کت 4 /kit: ن:[ کباک][ ژمارە] تاک، تاق.

:: کت و جووت :c تاق و جووت. 

.

.

.