هش ¹ /hiş: ن:[ کباک، باد]
1 . ئاگەهـ:ageh( کباک)، هۆش، بێداری.{ فەرهەنگا کامێران، ل، 331}
2 . ئاگاکردنی لەش، ئاگاداری.{ هەمبانە بۆرینە، ل، 947}
هشەک/hişek: ن:[ کباک، باد] هەستی ئەندامانی لەش
:: پێنج هشەک :c بینین، بیستن، بۆن‌کردن، تامکردن، لێکەوتن.
هشبەر/hişber: ن:[ کباک، باد] هۆشبەر، هۆش سڕکەر.{ فەرهانگا کانی، ل، 545}
هشبەری/hişberî: ن:[ کباک، باد] هۆشبەری.
هشبڕ/hişbiř: :[ کباک، باد] هۆشبڕ.
هشپاک/hişpak: ن:[ کباک، باد] هۆشپاک، بیرپاک، دڵپاک، هزرباش، ڕاست و دروست.
هشتەزاندن/hiştezandin: کتپ:[ کباک، باد] هۆشسڕکردن، کەللـەسڕکردن.
هشتەزۆک/hiştezok: ئانفا:[ کباک، باد] هۆش تەزێندراو.
هشتەزێن/hiştezên: کتن:[ کباک، باد]
هشدار/hişdar: ئانتـ:[ کباک، باد][ هش+ دار] بەسۆز، بووێژ، دڵناسک، هەستیار.{ گیو، ل، 913 ، 927}.
هشڕەڤێن/hişřevên: نفا:[ کباک، باد] هۆشڕەوێن، هۆش و خەیاڵ ڕفێن.
هشسڤک/hişsivik: ئانتـ:[ کباک، باد] ئەقڵ سووک.
هشڤەکری/hişvekirî: ئانفا:[ کباک، باد] دڵکراوەوە، سنگ فراوان، بیرکراوە، رۆناکبیر.
هشیار/hişyar: ن:[ کباک، باد] شیار، وشیار، هۆشیار.{ گیو، ل، 928}.
بێهش/bêhiş: ئانتـ:[ کباک، باد] بێهۆش.
بێهشی/bêhişî: نچ:[ کباک، باد] بێهۆشی.
.
.
___________
هش ² /hiş: ف:
1 – [ دەنگ] وس، بێدەنگ، مت.{ فەرهانگا کانی، ل، 545}
2 – دژوار و سەخت. وتەی فەرمان بە بێدەنگ بوون.{ هەمبانە بۆرینە، ل، 947}
هشبوون/hişbûn: کتن:[ کباک] متبوون.{ فەرهەنگا کامێران، ل، 331}
.
.
______________
هش ³ /hiş: ن: ناوەڕۆک، ناوئاخن _ ناوەخن.{ هەمبانە بۆرینە، ل، 947}
هشدان/hişdan: کتن: خستنەناو، دەناونان.
.
.
.
.