هێواش/hêwaş: ئان: ئارام، بەئەسپایی، بەکاوەخۆ، خاو، خەنە( کباش، کهـ)، خنە( کناو)، خێنە( هـ)، سەور( سەبر)، لەسەرخۆ، هێدی، یەواش.[ ئینگـ: slow]{ هەمبانەبۆرینە، ل، 1022}{ مەردۆخ، ب 2، ل، 835}
:: ڕامەکە؛ هێواش بڕۆ.
هێواشبوون/hêwaşbûn: کتن:
هێواشبوونەوە/hêwaşbûnewe: کتن: خاوبوونەوە، هێدی بوونەوە.{ خاڵ، ب 3، ل، 447}.
:: هەڵاوسانی ئابووری هێواش دەبێتەوە.
هێواش کردن/hêwaşkirdin: کتپ:
هێواش کردنەوە/hêwaşkirdinewe: کتپ: خاوکردنەوە، هێدی کردنەوە.
هێواش هێواش/hêwaşhêwaş: ئانتـ: یەواش یەواش.
{
هێواش هێواش سەرنجی ئەدام
هێواش هێواش سەرنجم ئەدا
تۆ بڕوانە تۆ بڕوانە
ئەو وەختەی دەنگ لە گەروومدا گیری ئەخوارد
تۆ بڕوانە تۆ بڕوانە
}{ گوێ بگرە لە گۆرانی : چیا محەمەد}
هێواشی/hêwaşî: نچ:[ هێواش+ ی]
1 . هەر تشتێک پەیوەندی بە( هێواش)ـەوە هەبێت.
2 . هێمنی و لەسەرخۆیی.
بەهێواشی/behêwaşî: ئاکتـ:[ بە+ هێواش+ ی] بەکاوەخۆیی، لەسەرخۆی، بێ تالووکەکردن.[ ئینگـ: slow(ly)]
.
.
.
.