فریب/firîb: ئان: بڵحات، تەفرە، حیلە، خاپ، خشتە، خەڵت، دەستخەڕۆ، فریو، فێڵ، گزی، گوڵ، لەپۆکێ، لێپ.{ گیو، ل، 671}.
تێبینی |
گۆڕانکاری لە نێوان پیتی( ب)، ( ڤ) و ( و) لە پەیڤی فریب و فریو وەک گۆڕانکاری لە پەیڤی ئاب، ئاڤ، ئاو دایە. |
{
بە سەیری باغ فریبم مەدە لە سەیری خۆت
بڕوانە کە هەر لەحزە دووسەد دێ یەک ئەڕۆت
عیبرەتگەهە ئەم مەنزەرە ئەی« زاری» بۆ کەسێ
بە ئاوی سافی هۆش دەموچاوی دڵ بشۆت
}{ زاری}
فریبخۆر/firîbxor: ف: کەسێکە فریوی خوواردبێت.
فریب خوواردن/firîbxuwardin: کتن: هەڵفریودان.
فریبدان/firîbdan: کتپ: فریودان، گوڵدان، خەڵەتاندن، هەڵخەڵەتاندن.
فریبدەر/firîbder: ف: ڕەنگکەر، فریودەر، گوڵدەر، لەخشتەبەر، لەڕێگەبەدەر، هەڵخەڵەتێن.
فریبدن/firîbdin: ئان: هەڵخەڵەتان، تەفرەخواردن.
فریبیاگ/firîbyag: ف:[ ئەردە] ڕەنگ کریاگ، فریویاگ، گوڵخوواردگ، هەڵخەڵەتاو.
.
.
.
.