ئارامی | لاتینی | ئاڤێستایی |
ئا | A | A |
1 –
پێرستی ئەلفبا جیاوازەکان لە مێژوو زمانی كوردییدا | ||
1 – | خەتی بزماری | |
2 – | یەکەمین پیتە | بەئەلفبای ئارامی |
3 – | ئەلفبای پە‌هلەوی | |
4 – | یەکەمین پیتە | بەئەلفبای جیلوە |
5 – | دووەمین پیتە | بەئەلفبای دەئێنەبەرە ( ئاڤێستایی) |
6 – | بەئەلفای ماسی سوراتی | |
7 – | یەکەمین پیتە | بەئەلفبای لاتینی |
8 – | یەکەمین پیتە | بەئەلفبای( گرلیکی : رووسی) |
هاوێژی ئەم پیتە بەئەم كلۆجە دەبێت | ده‌م ده‌کرێته‌وه به‌ته‌واوه‌تی، زار به‌مه‌ڵاشووی خواره‌وه‌وه ده‌نووسێت، باده‌رکردن له‌قوورگه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ده‌م |
2 – به‌پێی ئەلفبای ئارامی. ئه‌م تیپه له تیپه‌کانی بزوێن یان ده‌نگدێره. ئه‌م تیپه به پیتی( د ، ر ، ڕ ، ز ، ژ ، ۆ ، وو ، ه) وه نانووسێت، به‌ڵام به‌تیپه‌کانی دیکه‌وه ده‌ڵکێت.
.
.
__________
ئا¹/A: ئاکـ:
1 – به‌ڵێ
:: ئا به‌ئه‌و جۆره گوتت.( گۆتت، وتت).
وه‌ڵامی پرسیاره به( ئه‌رێ) به‌ڕاستزانینی گوفته‌ی که‌سێک.
:: چوویه ماڵی خاڵۆت ؟ ئا .
:: ئا ! با بچیین.
تێبینی |
وشەی ( ئا) لێرەدا بۆ پشتڕاستکردنەوە یان دڵنیابوونەوە دێتە گۆکردن یان نووسین. |
{
زوانت وه‌ختێ ئیزنش ته‌له ب که‌رد
ڵاڵ که‌ی نمه یۆ چژنیی ئاش ئا وه‌رد
}{ مه‌وله‌وی }.
2 – : به‌تایبه‌تی منداڵ( ئا) له جیاتی( به‌ڵێ \ ئه‌رێ) بەکارده‌هێندرێت.
ئا ئا/a a: نتـ: به‌ڵێ به‌ڵێ(ڕه‌نگه کورتکراوه‌ی ئارێ ئارێ)یه، بۆ جه‌ختکردنه، له‌کاتی واق و ڕووماندا به‌کارده‌برێت، وه‌کو: ئائا، ئاها، هاها، حه‌کوو، پیاح، هه‌یها، حا، په‌ح، په‌ححا، واه، هه‌رک، هه‌و، پییک.
ئا ئانە/a ane: شڕ:[ هـ] ئائانی
1 – ئائەوە
2 – ئەوکاتە
3 – ئائەوانە
ئا ئوونە/a ûne: شڕ:[ هـ] ئائونی
1 – ئا ئەوە
2 – ئا ئەوانە : ئامرازی هێمایە بۆ دوورتر.
ئا ئی … ه /a î …e: شڕ:[ هـ]
:: ئائی… ی.
:: ئەو…. ه.
ئا ئینە/a îne: نتـ:[ هـ] ئائینی
1 – ئائەمە
2 – ئا ئەمانە
{ وشەنامە : بێ‌دار، ل، 25}
ئاباێ ئا ناێ/a baê a naê: نتـ، شڕ:[ کباش] گاهس باید یان نە.{ تاقوەسان}.
ئادەی/a dey: شڕ: دا دەی.
ئابڕۆ/a biřo: شڕ: دا بڕۆ.
{ پێشگرە بۆ دەنەدان و هاندان}.
ئادەنگ/a deng: شڕ: دادەنگ : دەنگ مەکە. بێدەنگ بە، قوڕوقەپ.
{ ئا لێرەدا بەواتای( مەکە) دێت}.{ ناهید، ل، 17}.
.
.
___________
ئا²/A: ئمـ:
1 – یه‌که‌مین پێشگره له‌زمانی کوردییدا، به‌کارده‌هێندرێت بۆ : ئاگادارکردنه‌وه \ پرسیار \ سه‌رسوورمان \ گازکردن \ گومان \ هاندان.
( ئا وه‌ره، ئا ئه‌مه‌تا، ئا برا، ئا خۆ، ئا ده‌ی)
( چوویه ماڵی خاڵۆت ؟ ئا ئا و ئا) دڵنییاییه‌کی پتر نیشان ده‌دات >< نا نا، نا، نه‌ء.
2 – : پبـ: پاشبه‌ندی ئامرازی( زه‌رف)ه. پاش ئه‌م ووشه‌یه به‌دوای( له )دا دێت ئه‌میش به دوایه‌وه ده‌نووسێت.
:: ئا له‌قامووسدا هه‌یه، نانی له ماڵدانییه.
3 -: خسسـ: له‌کرمانجی( کورمانجی) باکوورییدا زمانی کوردی ئامرازی خستنه‌سه‌ر بۆ مێیینه‌یه
که‌چا من | کیژی من |
خۆ‌یا ته | خوشکی تۆ |
مه‌هینا ئۆسۆ | مایینی ئوسمان |
ده‌شتا موشێ | ده‌شتی موشێ |
ماڵا من | ماڵی من |
تێبینی |
پیتی( ا ) ده‌بێته( ی) له‌کرمانجی ناوه‌ندی. |
{
تو پوور ئیحسان و خوه ینه‌شمی
لده‌رویشان ئا بێ ئه‌شمی
}{ جه‌زیری}.
.
.
________
ئا ³ /A: ف:
1 – پاشگرێکە بەدوای ڕەگی فرمانەوە دێت و وشەیەکی نوێ لە ئاوه‌ڵناوی بکه‌ر دروستدەکات
ڕەگ و ناو | ئاوه‌ڵناوی بکه‌ر | چاوگ |
بین | ( بین+ ئا) بینا | بینین |
توان | ( توان+ ئا) توانا | توانین |
خور | ( خور+ ئا) خورا | خواردن |
ڕو | ( ڕو+ ئا) ڕوا | ڕۆنین |
زان | ( زان+ ئا) زانا | زانین |
ترس | ( ترس+ ئا) ترسا | ترسین |
ترش | ( ترش+ ئا) ترشا | ترشین |
2 – : ئه‌م ده‌نگه به‌زۆری فرمانی ئه‌و تۆ دروستده‌کات که له‌خۆوه ڕووده‌ده‌ن، که کاری کارا بکه‌ر تێیدا ماندوو نابێت.
ڕەگ | کاری کارا بکه‌ر | چاوگ |
گل | گلا | گلان |
هه‌ژ | هه‌ژا | هەژان |
دڕ | دڕا | دڕان |
پس | پسا | پسان |
نووس | نووسا | نووسان |
ڕم | ڕما | ڕمان |
خلیسک | خلیسکا | خلیسکان |
کارا له ئه‌م کارانه‌دا ده‌وری دڵخوازی نییه، چونکه بێخوازی ئه‌و ڕووده‌ده‌ن.
3- : ئه‌م پاشگره( ا ) له ئایینده‌دا ده‌بێته( ێ).
ڕابردوو | داهاتوو |
ترسا | ده‌ترسێ( ت) |
سووتا | ده‌سووتێت |
رژا | ده‌رژێت |
دیترا | ده‌دیترێت |
4 – پاشگرێکه له‌زمانی کوردی وه‌ک ئاوه‌ڵکار له‌کرمانجی باکووردا کارده‌کات به‌رانبه‌ر به( به …. دا) یان( له …ه‌وه)ی سۆرانی.
نا‌ڤرا | به ناودا |
پاشدا | به پاشدا |
پار‌ڤا | له پاره‌وه |
پارا | له پێشه‌وه |
نێزکڤا | له نزیکه‌وه |
ژ دوور‌ڤا | له دووره‌وه |
ژ ئێ‌ڤاردا | له ئێواره‌وه |
5 – له‌ره‌گی( ئاریا، ئاریان، ئێریا)وه‌هاتووه، ئا‌ڤێستایییه، قه‌دی( ئا) نیشانه‌ی مێ یینه‌یه بۆ نموونه( ئه‌سپا ) واته( مایین).
.
.
________________
ئا 4 /A: ن:[ کناو، مکـ] کورتکراوه‌ی وشه‌ی ئاغایه.
:: ئامیرزا حه‌سه‌ن.
:: ئایی فڕۆهیر.
.
.
________
ئا 5 /A: ن:
1 – نیشانه‌ی باشترینه بۆ ده‌سته یان پله‌وپایه‌ی پێناسه‌ی پێبکرێت.
2- [ فیز]
1 – 2 کورتکراوه‌ی : ampere.
2 – 2 نیشانه‌ی بۆمبای ئه‌تۆمییه.
4- [ مۆسیقا] نۆته/a – mol یان a – dur
5 – [ کیمیـ] نیشانه‌ی گازی( ئا‌رگۆن _ ئه‌رگۆن) ـه.
6 – [ واز] له‌گه‌مه‌ی کاغه‌زدا نیشانه‌ی( ئاس)ـه.
7 – [ ئای تی ] ڕەنووسی شانزه شانزەیی، بەرانبەر 21 دەدەیی. [ ئینگـ : A¹]{ zkurd}
تێبینی |
1 – بەئەلفبای ئارامی لەزمانی کوردییدا هەندێک گرفت بۆ پیتی( A ) لاتینی دروستدەبێت. یەک لەوانە گۆکردنی شێوەکانی بەزمانی ئینگلیزی، فەرەنسی، ئیتالی تا دەگاتە زمانی تورکی و شێوەی گۆکردنی لەو زمانانە کاریگەری هەیە لەشێوەی نووسینی A بۆ ئەم شێوانە ( ئا – ئای – ئە – ئەی)، هەڵبەت ئەمەش کۆمەڵێک تەگەرە بۆ ڕاستنووسی زمانی کوردی دروستدەکات. |
2 – ئارێشەی دووەم ئەوەیە کەزۆربەی دەستەواژەکانی زانستی لەزمانانی ئەوروپایییەوە لەڕێگای زمانی عەرەبییەوە هاتوونەتە نێو زمانی کوردی بەواتایەکی دیکە دوجار هەموار دەکرێن تا دەگەنە بەگوێی خوێنەر یان بیستەر. |
.
.
_____________
ئا 6 /A: جنـ:[ هـ]
1 – ئه‌و.
2 – : هه‌بوون( ئامنه _ هی منه) هی، هین.
.
.
.
.