ئەستێرک ¹ /Estêrik: ن:[ کوردستان] گوندێکە، کەوتووەتە شارۆچکەی چوارتا( مەڵبەند)، سەربە قەزای شارباژێڕ، لەپارێزگای سلێمانی، لەباشووری کوردستان. شوێنکەوتەی گوندی ئەستێرک لەباکوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ گوندی کانی شوان و لەباشوورەوە لەگەڵ گوندی بەیانان و لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ گوندی ئاژگە و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی کەناروێ.

.

.

_________________

ئەستێرک ² /estêrik: ن:[ کۆن] پیڕک، شووقەلەت : جاران لە قوڕ یان بەرد سەکۆیان دروست دەکرد ناوەکەی خانەخانەبوو بۆ ئەوی شتی جیاجیای تێدا هەلگرن، بەلام ئەم سەردەمە بۆفیە کە لە دار و کانزا دروست دەکرێت جێگڕی گرتووەتەوە.  

.

.

________________

ئەستێرک ³ /estêrik: ن: ئەستێر( مکـ)، ئه‌ستێرک، ئه‌ستێرگ، ئه‌ستێل، ئه‌ستێڵک، بڕک، هه‌سێڵ: گۆلی ده‌ستکرد، ئه‌و گۆلاوه‌ی که‌ مرۆ‌ڤ دروستی ده‌کات.

.

.

.

.