چرا/čira: ن: [ کەرەستە][ پهـ : چراغ] لەمپە، لامپا، شەمالە، گڵۆپ : ئامرازێكە لە كان یا لە شووشە نەفتی تێدەكرێت و پڵیتەی تێدەخرێت، كە لێخرێنە( شخارتە) بە سەردی پڵیتەكەیەوە بنێن هەڵدەبێت.[ ئینگـ : Lamp]

چراچی/čiračî: نتـ:[ كۆن][ چرا+ چی]

1 – ئەوانەی چرا لە پێش بووكدا هەڵدەگرن.

2 – خزمەتكاری ماڵە گەورە كە چرا هەڵكردنی بەدەستە.

چراكەران/čirkeran: ن:[ ئەردە] كاتێكە چرای تێدا دادەگیرسێ، تەنگی نوێژی شێوان.

چراكردن/čirakirdin: كتپ: چراهەڵكردن.

چراكووژاندنەوە/čirakûjandinewe: كتپ:[ چرا‎+ كووژاندن+ ئەوە] كوژاندنەوەی ئاگر ی چرا.

چراكووژێنەوە/čirakûjênewe: نفا:[ كۆن] كەسێك بووە كە كاری كووژاندنەوەی چرای پێسپێردراوە.

.

.

       هەندێك لە جۆرەکانی چرا        

.

چرائینگلیزی/čira îngilîzî: نتـ:[ کەرەستە][ چرا+ ئینگلیزی] جۆرە چرایەک بوو کە شووشەیەکی گرد دەوری فتیلەکەی دەپاراست بۆ ئەوەی با نەیکوژێنێتەوە. یەک دوو میلە ئاسنی باریکیش بە دەوری شووشەکەدا هاتبوون بۆ ئەوەی لە شکان بیپارێزن. دەسکەیەکی باریکی هەبوو کە بۆ هەڵگرتن و هەڵواسین بەکار دەهات.

چرابزر/čirabizr: نتـ:[ کەرەستە][ كۆن] جاران خۆرە چرایەك بووە، كە بە ڕۆنی زەیتی داییساوە، یانیش بە ڕۆن گەرچەكی.

چراپەرەمێز/čira peremêz: ن:[ کەرەستە] چرا پەرەمێز. وا بزانم چرا تۆڕی و چرا پەرەمێز لە سەرەتاوە داهێنانی وڵاتی سوێدن.

چراپلیتە/čira pilîte: نتـ:[ کەرەستە][ چرا+ پلیتە( فلیتە/ فتێلە)] دڵنیا نیم کە ئەمە هەمان چرامووشی بێ، چونکە زۆرتر لە خەڵکی لای سەردەش و پیرانشارم ژنەفتووە و بۆ خۆم نەمدیوە. ڕەنگە هەمان چراش بێ بەڵام لە لای ئەوان ناوی چراپڵیتە واتە چرا فتێڵە بێ.

چراتۆری/čiratorî: نتـ:[ کەرەستە][ ڕۆژك][ چرا+ تۆری] لۆكس :  “چرا + تۆڕی” تۆڕێکی زۆر ناسکی هەبوو کە بە پەتێکی باریکە بە بنمیچی سەری چراکەیانەوە دەبەست. دوای داگرساندن بای تێدەچوو و هەڵدەمسا و بەو شێوەیە دەمایەوە و وشک دەبوو. شتێکی بەرکەوتایە وەک خۆڵەمێش هەڵدەوەری. بەردەوام لەبەر ئەوەی نەکوژێتەوە دەبوو جاروبارە پەمپ بدرایە. دەبوو بۆ داگیرسانیش لە ئەلکول هەڵک وەربگیردرێ. ئەمە جۆرە چرایە هی هەموو کەس نەبوو، ئەوسا کە تازە بوو تەنیا هی گەورە ماڵان بوو و لە دیوەخاندا دادەگرسا. لە بیرمە کە شۆڕشی ئێران سەرکەوت لە ئێوارەوە تاکوو بەیان نەیهانهێشت بکوژێتەوە و بەردەومام کە لە کزی دەدا دیسان پەمپ دەدرایەوە. ئەو کاتە و لە سەرتای رۆخاندنی حکومەتی شادا، زۆربەی خەڵکی بە رۆخاندنی دڵشاد بوون.

چراخان/čiraxan: نتـ:[ کەرەستە][ چراخ( غ)+ ئان] چراغان، شەوگر: بەبۆنەی شادمان و پیرۆزی یان زەماوەند و هەڵپەرین و هۆیەکی ترەوە، كە لە ناو كۆڵان و پێش دووكان و بازارندا زۆر چرا هەڵ كرابێت.

:: ئەم چراغانە ! .

چرادان/čiradan: نتـ:[ کەرەستە] پێچرا، قوتیلەی چرا، شوێنێكی تایبەتییە، كە چرای تێدا دانرێ.

چراشەوخەف/čira šewxef: ن:[ کەرەستە][ چرا+ شەو+ خەف] جۆرە چرایەکی زۆر چووکە ئەمیش هەر هی ماڵە دەوڵەمەند و ئەعیانەکان بوو، ماڵە بەگزادە و خان و شێخەکانیش هەیانبوو. زۆر زۆر چوکە و لە جنسی کاشی و شیرامیک بوو، شووشەیەکی چووکەشی هەبوو کە دوای خەوتن هەڵیاندەکرد بۆ ئەوەی تەیان بە کزی رووناکاییەک لە ماڵیاندا هەبێ و بەرپێی خۆیان ببینن. دەگێڕنەوە کە ماڵێک پیاوێکی گێلیان هەبووە، زۆر زوو شتی لە بیر دەچێ و جارێک لە جاران کە ئەوسا بە پێی دەچوون بۆ شار ئەمیشیان بۆ هێنانی کەلوپەل ناردووە و ئەمانەتیان پێداوە کە یەکێک لەو “چراشەوخەف”انەیان بۆ بێنێ. ئەویش دوای چەند رۆژ تاکوو دەگاتە شار ناوی “شەوخەف”ێ لە بیر دەچێ و زۆر تێدکۆشێ کە بە بیری بێتەوە، بەڵام مەخابن بیری یارمەتی دانا و هەر بۆیە دەچێتە دوکاتنێک و بە کابرای دوکاندار دەڵێ: “کاکە چرایەکی “شەوکانم” گەرەکە!

چراعەلائەدین/čira äelaedîn: ن:[ کەرەستە] سۆپای عەلائەدین.

چراغ/čirẍ: ن:[ کەرەستە] چرا.

چراپیل/čirpîl: ن:[ کەرەستە] چراقوە، چراگاز. ئەم جۆرە چرایەش بە پیل و بە لامێکی چووکە رووناکی دەدا.

چرالخ/čiralix: نتـ:[ کەرەستە][ كباك] [چرا+ تور: لخ] چۆپەچرا، چلالخ : دارێكە سەری دەكووتن و بە ئاگری هەڵیدەكەن.

چرامووش/čiramûš: نتـ:[ کەرەستە][ ئەردە] دەستەچرا.

چرامووشی/čiramûšî: نتـ:[ کەرەستە] قوتیللـە، قوتیلەچرا، چرافتیلە : چرا مووشی خراوترین جۆری چرا بوو کە لە نێو ماڵدا هەڵنەدەکرا و تەنیا لە گەوڕ و گەلەخاندا بەکار دەهات. دووکەڵێکی یەجار زۆری هەبوو. دەسکەتیەکی باریک بە قەت قوتیلەکەیەوە بوو جاروبارە کە دەیانهەویست دەستیان بەتاڵ بێ، ئەو دەسکەیانە لە دەیوارەکە و لە بەین یەک دوو خشتی دیارەکە دەچەقاند. ئەوانەی بەردەوام چرامووشیان بەکار دەبرد، لە هەر گەوڕێکدا یەک دوو کونی لەم جۆرە بەقەد دیارەکەیانەوە بوو. لەبەر خراپی بووە بە تەعبیر بۆ پەندێکی پێشیانان هەرچەندە زۆر کۆنیش نیە بەڵام دەڵێن: “خەڵکی بەرق دەیگرێ ئێمە چرامووشی”!

چرا وودەسی/čira uwdesî: ن:[ کەرەستە][ هـ] فانۆس _ فانووس.

چراووك/čirauwk: نتـ:[ کەرەستە][ چرا+ ئووك] جۆرەچرایەكە، شووڵكی مازوو یا هی بەڕوو لە قامك ئەستوور تر بە گەرمی بایدەن دووایە بە بنی تەشووێ دەگوترێت و سەرێكی هەڵدەكرێ وەكوو فانووس ڕووناكی دەدات و بۆ هەر شوێنێكی بچن لەگەڵ خۆیانی دەبەن. چراوكە(باڵە).

چراو/čiraw: ن:[ کەرەستە][ هـ] چرا.

چراوكە/čirawike: ن:[ کەرەستە][ باڵە] چراووك، گڕالك( هـ).

چراوڵە/čirawiľe: : ن:[ کەرەستە] ئەختەرمە، چۆڵەچرا:  چیلكەیەكی گچكە یا پووشكەیەكە، كە منداڵ سەرەكەی داگیرسێنێت و گەمەی پێبكات.

چراوی/čirawî: ن:[ کەرەستە][ هـ] چرا.

.

شەوچرا/ŝewčira: ن:[ شەو+ چرا] شەڤچرا.
.

.

.

.