ئار  1/Ar: ن:[ فیز][ لا : Are]: یه‌که‌ی پێوه‌ری رووبه‌ره‌ که‌ به‌رامبه‌ر به‌ 100م یه‌، که‌ یه‌کسانه‌ به‌ یه‌ک هێکتار.

.

.

___________

ئار  2/ar: ن:

1- ئاگر، گه‌رمی.

{ سوک کراوەی ئاگرە}

:: زستانان ئار و ده‌ز.

2 – [ زا] ئارد : ده‌غلی هاڕیاوی ئاماده‌ بۆ نان لێ دروست کردن.

3 – هه‌وار، جێگه‌ی نزار، جێی نسار یان نسێ، شوێنی هه‌وا.

.

.

___________

ئار  3/ar: ئمسب : بریا، بریی، خۆزگه‌، خۆزی، خۆزیا، خۆزه‌یی، ده‌با، کاشکی، کاشکا، کاشکای.

.

.

___________ 

 – ار  4/ ar: پبـ: پاشگرێکه‌، ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ پێکدێنێت:

1 – له ‌گه‌ڵ هه‌ندێ ڕیشه‌ی چاووگدا ده‌ڵکێت و ده‌یکات به‌ ناوی چاووگ:

:: پرس – پرسیار

:: کرد – کردار

:: کوشت – کوشتار…. هتد.

2 – به ‌دوای ڕیشه‌ی چاووگه‌وه ‌ده‌نووسێت و ده‌یکات به ‌بکه‌ر ( ناو )

:: فرۆشیار

:: کڕیار

3 – به ‌دوای ڕیشه‌ی چاووگه‌وه‌ ده‌ڵکێت و ده‌یکات به‌ناو

:: بڕیار

:: زانیار

:: مردار

4 – له‌ ڕیشه‌ی هه‌ندێ چاووگه‌وه‌، سیفه‌تی کارا ساز بکات

:: گرفت+ ار: گرفتار.

 5 – ده ‌گه‌ڵ ناو ته‌رکیب ده‌بێت وناوێکی تازه‌ی لێ پێکدنێت

:: بن+ ار : بنار

:: ژه‌نگ+ ار : ژه‌نگار.

 تێبینی
  له‌هه‌موو ئه‌و حاله‌تانه‌دا که ‌به‌شتێکی وشه ‌تازه‌که‌ ڕیشه‌ی چاوگ بێت، یه‌که‌م پیتی نیشانه‌ی چاوگ دەگه‌ڵ وشه‌تازه ‌که‌ ده‌خرێت.

  کڕین، کڕ( ڕیشه‌)+ (ی) یه‌که‌مین پیته‌ نیشانه‌ی چاوگه‌+ ار( پاشگر) ده‌بێته‌ کڕیار… هتد.

ئه‌بنه‌ ناوی کارا، وه ‌له ‌گه‌ڵ فرمانی تێپه‌ردا دێت.

ته‌نها له ‌( ره‌فتار، مردار) تێنه‌په‌ره‌.

.

.

.

.