ئازار 1/azar: ن:
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
زهر | raz |
[ پەهلەوی : āzār ] ﺋﺎﺯﺍﺭ ﺧﯚﯼ ﻧﻪﺧﯚﺷﯽ ﻧﯿﯿﻪ، ﺋﺎﺯﺍﺭ ﻧﯿﺸﺎﻧﻪﯼ ﭼﻪﻧﺪﺍﻥ ﻧﻪﺧﯚﺷﯽ ﻭ ﻫﻪﻣﻮﻭ ﺟﯚﺭﻩ ﺑﺮﻧﯿﺪﺍﺭﯾﯿﻪﮐﻪ.
1 – ئێش، ژان.
:: سووره کوان ئازاری زۆره.
:: ئه‌م منداڵه له ئه‌و جێگا به‌رزه که‌وته‌خواره‌وه، که‌چی ئازاری پێنه‌گه‌یی.
2 – نه‌خۆشی گیانداران جگه له مرۆڤ
:: مریشکه‌کان ئازاریان تێکه‌وتووه.
3 – نه‌خۆشی مرۆڤ، له‌وانه‌یه زوو ته‌شه‌نه‌ده‌که‌ن و خه‌ڵک زۆر ده‌کوژن( تاعوون، کولێرا)
تێبینی |
له‌ساڵی 1336 ی کۆچی کولێره که‌وته شاری سابلاغ (مه‌هاباد)، ئێستا به‌ساڵی ئازار به ناوبانگه |
4 – تاڵاو، په‌ژاره، خه‌فه‌ت، خه‌م، مه‌ینه‌ت، ناخۆشی.
5 – سزا، جه‌زره‌به _ جەزرەوە، ئه‌زیه‌ت (عه‌زیه‌ت- عه‌زێت) : ئێش و ژانێکی مرۆڤ له پاش ماندووبوونی، لێدان و کارکردنی هه‌ستی پێ ده‌کات.
{
بنووسن وه‌بان سه‌نگی مهرازم
شه‌هیدی عه‌شقم مه‌ده‌ن ئازارم
}{ فۆلکلۆر}.
ئازاراندن/azarandin: کتن:[ پهـ : ئازارییتهن][ ئازار+ ئاندن] ئازراندن( کباک)، ئازاردان، ئه‌زیه‌تکردن.
:: ئه‌و سهگهمه ئازاریینه.
ئازاراوی/azarawî: ئانتـ: به ئازار، بهئێشوژان.
ئازاربەخش/azarbexiş: نفا:[ ئازار+ بەخش( بەخشین)] وەیدار.[ ئینگـ : deleterious].
ئازاربڕ/azarbiř: نفا:[ ئازار+ بڕین] ئێش کەمکەرەوە.
:: ئه‌و ده‌رمانه ئازاربڕه.
ئازارپێگه‌یاندن/azarpêgeyandin: کتپ:[ ئازار+ پێ+ گه‌یاندن] ئازاردان، ئه‌شکه‌نجه‌دان.
ئازارپێگه‌یشتن/azarpêgeyiştin: کتن:[ ئازار+ پێ+ گه‌یشتن] ئێشپێگهیشتن.
ئازارتێكهوتن/azartêkewtin : کتن:[ ئازار+ تێ+ كه‌وتن] نه‌خۆشی و ئاهۆیهك كه له گیاندار په‌یداده‌بێت.
:: قهلهكانمان ئازاری تێكه‌وتووه.
ئازارچێشتن/azarçêştin: کتن:[ ئازار+ چێشتن ] نه‌کورته لێکه‌وتن.
ئازارخواردن/azarxwardin: کتن:[ ئازار+ خواردن] هه‌ست به‌ئێش و ئازارکردن.
ئازاردان/azardan: کتپ:[ پهـ: āzārtan)]
1 – ئازار گه‌یاندن به که‌سێک چ به گوفته یان به هه‌ر شتێکی تر، ژان بردنه دڵی که‌سێک، هه‌ست بریندارکردن
:: گوفته‌ی ئه‌م کاک برایه هێنده ڕه‌قن دڵی مرۆڤ ئازاژ ده‌دات. که‌وشی ته‌نگ قاچ ئازارده‌دات.
2 – چه‌وسانه‌وه، چروساندنهوه.
ئازاردای/azarday: کتپ:[ هـ] ئازاردان.
ئازارده‌ر/azarder: ئانفا:[ ئازار+ دراو( دان : دران)]
1 – ئێش پێگه‌یه نهر، ئه‌زیه‌ت ده‌ر، بێنهوبهرهپێ که‌ر.
2 – زیانده‌ر، به‌دکار _ کردار، کرده‌وه.
ئازاردراو/azardraw: ئانفا:[ ئازار+ دراو( دان)]
1- ئازار پێگهیهندراو، لێدراو، ئهزهیهت دراو، بێنهوبهرهپێ کراو
:: ئه‌وه‌ی کارێکی وه‌های له‌ته‌ک کرابێت که ئێشی پێ گه‌یشتبێت.
2- دڵڕنجاوٍ، دڵ پڕله ژانکراو، .
ئازاردریا/azardirya: ئانفا:[ هـ][ ئازار+ دریا( دریای)] ئازاردراو.
ئازاردریای/azardirya: ئانفا:[ هـ][ ئازار+ دریای] ئازاردران.
ئازاردریایەنە/azardiryayene: ئاکتـ:[ هـ][ ئازاردریای+ ئەنە] لە ئازار دراندا.
ئازاردیتن/azar dîtin: کتپ:[ ئازار+ دید(دیتن)+مه]
ئازارشكاندن/azarşikandin: کتپ:[ ئازار+ شکاندن]
ئازارشكێن/azarşikên: کتپ:[ ئازار+ شکێن]
ئازاردیده/azardîde: ئانفا:[ ئازار+ دید(دیتن)+ه] ئازاردیته، ژانچێشتوو، ئێشخواردوو.
ئازارکهم دەکات/azar kem dekat: ف:[ پ‌ز][ ئازار+ كه‌م+ دەکات].[ ئینگـ : Palliate]{ په‌زیشکی، ل، 247}.
ئازارکهم کەره/azar kem kere : کتپ:[ پ‌ز][ ئازاركهم+ کەرە].[ ئینگـ : Palliative]
ئازارکهمکردنهوه/azarkemkirdinewe: کتپ:[ پ‌ز][ ئازار+ كهمکردنهوه] ئازارسووک کردن.[ ئینگـ : abatement]{ په‌زیشکی، ل، 10}.
ئازارکێش/azarkêş: ئانفا:[ ئازار+ كێش ( کێشان)] ده‌ردناک.
ئازارکێشان/azarkêşan: کتن:[ ئازار+ کێشان] کوێره‌وه‌ری دیتن، ته‌نگانه.
ئازارگرتن/azargirtin: كتن: [ ئازار+ گرتن] تووشی ئازار و نه‌خۆشی بوون.
:: ئازارێكم گرتووه، به‌هیچ كه‌س، چاره‌ی نایه.
ئازارگه‌یاندن/azar geyandin: كتپ:[ ئازار+ گهیادن] ئهزیهتكردن، ئازاردان، سهدهمهلێدان.
ئازار گه‌یشتن/azargeyiştin: كتن:[ ئازار+ گه‌یشتن] ئازارپێگه‌یشتن.
ئازارمه‌ند/azarmend: ئانتـ: [ ئازار+ مه‌ند] ده‌ردمه‌ند ، بیمار، ئازاراوی.
ئازارهێنه‌ر/azar hêner: نفا:[ ئازار+ هێنه‌ر(هێنان)]
:: هه‌والێکی ئازارهێنه‌ره.
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی ئازار |
ئازارەباریکە/azare barîke: نتـ:[ نخ][ ئازار+ ه+ باریک+ ه] سیل، دییق، ده‌رده‌باریکه
1 – نه‌خۆشیییه‌که پتر له سیپه‌ڵاک(سی یه‌کان) ده‌دات و مرۆڤ زه‌بوون ده‌کات تادێت باریکتر و بێهێزتر ده‌بێت و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریی زوو نه‌کات ده‌یکوژێت. ئه‌م نه‌خۆشییه به‌هۆی( باسیل )ێکه‌وه په‌یداده‌بێت که له ئالکحوول و ئاسید خۆرادهگرێت، ده‌توانێت له هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی له‌شدا سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، به‌ڵام پتر له‌ناو سییه‌کان په‌یداده‌بێت.
{ کۆخ } زانای ئه‌ڵمانی لەكۆتایی ساڵه‌کانی 40 و سه‌ره‌تای 50 کاندا ده‌رمانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ده‌م نه‌خۆشییه دۆزیوه‌ته‌وه و به ناوبانگه به( tuberkelbasill). ئێستاش له هه‌ندێک ووڵاتانی جیهاندا هه‌ر هه‌یه، له‌تف وبهلخهمی نه‌خۆش ده‌بیندرێت، وه بۆپارێزگاری ده‌بێت شتومه‌کی نه‌خۆشه‌که له شتومه‌کی ساغ جودابکرێته‌وه.
2- میکۆبی سیلی پاتاڵ ( گا، مانگا ) له مرۆڤیش کارده‌کات و خواردنه‌وه‌ی شیری مانگایی سیلاوی مۆرڤ تووشی ئه‌م نه‌خۆشی یه ده‌کات.
ئازاری ده‌مار/azarî demar: نتـ:[ نخ] ئێشی ده‌مار.[ ئینگـ : Noralgia].
ئازاری زگ/azarî zig: نتـ:[ نخ] ئێشی سک، زگ ئێشە _ زگێشە.[ ئینگـ : Stomach trouble].
ئازاری سەرما/azarî serma: نتـ:[ نخ].[ ئینگـ : crymodynia].
ئازاره مریشک/azare mirîşk: نتـ:[ نخ][ ئازار+ ئه+ مریشك] نه‌خۆشییه‌که له مریشک دادات و گه‌لێکی لێ مردار ده‌کات.
ئازاری میزکردن/azarî mîzkirdin : نتـ:[ نخ] [ ئازاری+ میزکردن].[ ئینگـ : alginuresis].
ئازار لە واتای جیاجیا دا |
بەئازار/beazar: ئانتـ:[ بە+ ئازار] بەژان، بەئێش، بەسوێ، ئازاراوی : پڕئۆف و ئێش.
بێ ئازار/bêazar: ئانتـ: بێ ژان. [ ئینگـ : analgesia]
بێ ئازاری/bêazarî: نچ: ئاهیمسا ( ل).
لە ئازار ترسان/le azar tirsan: نتـ: ژانەترسێ، ترسەئازار.[ ئینگـ : algophobia]
.
.
_____________
ئازار ² /azar: ن:[ ئاس : ئادار ، ع : اذار][ کات] مانگی سێیه‌مه له‌ساڵی هه‌تاوی، که ده‌که‌وێته نێوان مانگی شوبات ( فێبوایهر) و نیسان( ئه‌پریل)ـەوه، ئه‌م مانگه سی یه‌ک رۆژه
:: 11 ئازاری 1970 رۆژێکی مێژوویه له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کوردا.
ئازارۆ/azaro: ئاکتـ:[ هـ] لەمانگی ئازارەوە.
.
.
.
.