ئاقڵ/aqiľ: ن:
1 – [ع : عقل] هۆش، تێگه‌یشتن.
:: ڕۆڵه ئاقڵ بیت! . ئه‌قڵ.
2 – [ ع : عاقل] هووشیار، تێگه‌یشتوو، به‌ئاوه‌ز.
:: ماشه‌ڵڵا کوری من ئاقڵه : بێ قڕەوبڕه، سەلار.
:: منداڵینه ئاقڵ دانیشن : ئارام.
باقڵ/baqiľ: ئاکتـ: [ کو+ع][ له‌نگه: به +ئه‌قڵ ] به ئه‌و جۆره‌ی که ڕێی تێده‌چێت، به شێوه‌ییه‌کی ئه‌قڵ لێکی ده‌ده‌اته‌وه، وه‌کو خه‌یالـی لێده‌کرێت ، وا دیاره، واده‌رده‌که‌وێت.
:: باقڵم ئیمشه‌ویش هه‌ر ده‌بارێت.
:: باقڵ ئه‌م ساڵ زۆر گه‌رم ده‌بێت.
:: باقڵ سبه‌ینێ وه‌ڕێ ده‌که‌ون.
ئاقڵانه/aqiľane: ئاکتـ: [ع : ئاقڵ+ كو : ئانه] به شێوه‌ی یه‌کێکی ئاقڵ وه‌کو که‌سێکی تێگه‌یشتوو.
:: هه‌رچی پێی بسپێڕن ئاقڵا نه ڕایده‌په‌ڕێت.
:: ئه‌م کاره ئاقڵانه‌یه له ده‌ست هه‌موو که‌س نایه‌ت.
:: خۆ دونیا خراپ نابێت جارێک ئاقڵانه بجوولێنه‌وه.
ئاقڵ بڕین/aqiľ biřîn: کتپ:[ ع + کو][ رۆژک ، مکـ]
1 -. تێگه‌یشتن و په‌سه‌ندکردنی کارێک یا کێشه‌یه‌ک به ئه‌وجۆره‌ی که باسی ده‌که‌ن، یا به ئه‌وچه‌شنه‌ی که مرۆ‌ڤ خۆی تێیگه‌یشتوو بۆ خه‌ڵکی باس بکات.
:: ئاقڵ نای بڕێت ئه‌و پیاوه شتی ئاوه‌ها بکات.
:: ئاقڵی وه‌ها بۆیوه لۆمه‌ی مه‌که‌ن.
2 – ئه‌قڵگرتن. چوونه‌ئه‌قڵه‌وه.
ئاقڵ بوون/aqiľ bûn: کتـن:[ع : عاقل+ کو : بوون]
1- بوونه خاوه‌ن هۆش، هۆش هاتنه‌وه‌به‌ر، هه‌ست کردن و تێگه‌یشتن، پێ زانین.
2- ته‌مبێ گرتووبوون، ده‌ست کێشانه‌وه له‌کارێک ، وازهێنان له‌کرده‌وه‌یه‌ک.
:: محه‌مه‌د ئیتر ئاقڵ بووه، چیتر قومار ناکات.
ئاقڵ پێشکان/aqiľpêşkan: کتـن:[ ع : ئاقڵ+کو : پێشكان] تێگه‌یشتن، حالـیبوون.
:: منداڵی ئه‌م زه‌مانه ئاقڵیان به‌شتی سه‌یرده‌شكێت.
:: هه‌رچی بیر له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌مه وه ئاقڵم پێی ناشكێت.
ئاقڵ تێکچوون/aqiľtêkçûn : کتـن:[ع : عقل+ کو : تێكچوون] خه‌رفان، شێت بوون، مێشك شڵه‌قان، ئاقڵ گۆڕان.
:: بارام له تاوی ئه‌و كچه ته‌واو ئاقڵی تێكچووه.
ئاقڵدان/aqiľdan: کتـن:[ ع : عقل + كو : دان] تێگه‌یاندن ووریاكردنه‌وه‌ی كه‌سێك له لایه‌ن كه‌سێكی زاناتر و تێگه‌یشتوو تر.
:: خودا ئاقڵت داتێ بۆ خۆت و بۆ كارت.
ئاقڵ ده‌چاودابوون/aqiľ de çawdabûn: شڕ:[ كنـ] تێنه‌گه‌یشتن و بیرنه‌كردنه‌وه، رواڵه‌ت دیتن و بیرله نێوه‌رۆك نه‌كردنه‌وه.
ئاقڵ له‌كه‌للـەدانه‌مان/aqiľ le kelile neman: کتن:[ ئید][ ئاقڵ+ له+ كه‌للـە+ دا+ نه‌مان] ناحاڵی بوون، تێنه‌گه‌یشتن، بێئاقڵ بوون.
{هیچ كه‌س له‌به‌ر داد و واوه‌یلا ئاقڵی ده كه‌لـله‌ی دا نه‌ماوه}{لاس و خه‌زاڵ. 63}.
ئاقڵ سووكبوون/aqiľ sǔkbûn: كتن:[ ع : عقل + سووك +بوون] له‌كه‌مایه‌سی دانی ئه‌قڵ وهۆش، نه‌فام بوون وتێنه‌گه‌یشتن.
:: ئه‌و كابرایه هه‌ندێك ئاقڵی سووكبووه.
ئاقڵ کردن/aqiľkirdin: کتپ :[ع : عاقل+ کو : كردن]
1 – ته‌مبێ کردنی که‌سێک (به قسه یا کارێکی مه‌عنه‌وی که به ئێشێنی یا به‌لێدان و پێگه‌یاندنی زیانی ماددی).
:: وه‌های به‌گژدا چوو بۆ حه‌وت پشتی ئاقڵی کرد.
:: دارونه‌داری لێ برده‌و‌ە، بۆ باپییره گه‌وره‌که‌ی ئاقلی کرد.
2 – دابین کردنی منداڵان و بێده‌نگ کردنیان ( به لێدان یان هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه).
:: بێده‌نگ بن ده‌نا بانگی ده‌که‌م ئاقڵتان بکات. عاقڵ کردن.
ئاقڵ گرتن/aqiľgirtin: کتپ:[ع : عقل+ کو : گرتن] ئاقڵ بڕین.
ئاقڵ گۆران/aqiľgořan: کتپ:[ع : عقل+ کو : گۆڕان] ئه‌قڵ گۆڕان : له‌سه‌ر رێبازی دروست نه‌مان و كاری نادورست و بێ بیركردن.
:: كاكم ئاقڵی گۆڕاوه و به‌پاییز ده یه‌وێت قوڕكاری بكات.
ئاقڵ لێ په‌شۆكان/aqiľ lê peşokan: کتپ:[ع : عقل+ کو : لێ + په‌شۆكان] سه‌رلێشێوان، ئاقڵ تێك چوون.
{
ده‌یگوت : كیژێ سه‌رم لێشێواوه، عاقڵم لێپه‌شۆكاوه
كه‌س نه‌یدیوه به‌شه‌و، رۆژ له مه‌غریبێ سه‌ری ده‌رهێناوه
}{مێرووه‌فا. ل78}.
ئاقڵی/aqiľî:ی]
1- تێگه‌یشتووی، زیره‌کی، ووریایی.
2- [مجـ] چاکی، چاکه.
:: زۆر ئاقڵی کرد ده‌نگی نه‌کرد، ده‌نا لێیان ده‌بوو به‌شه‌ر.
:: ئه‌م ئیشه‌ی ئاقڵی بوو.
:: ئه‌م ئاقلی یه‌ی ئه‌و شێت وشۆره کردوویه‌تی ، که‌س نایکات. : عاقڵی.
ئاقڵی پوخت/aqiľî puxit: نتـ:[ ئاقڵ+ی+ پوخت] ئه‌قڵ ومێشكی كامل و پێگه‌یشتوو.
{ ده‌بێ ئێمه به‌فێڵ ئاقڵی پوختی بكه‌ین خاوه}{لاس و خه‌زاڵ. ل. 63 }
ئاقڵی خاو/aqiľî xaw: نت:[ ئاقڵ+ ی+ خاو] زه‌ین و ئه‌قڵێك كه ناكامل بێ و پێنه‌گه‌یشتبێت.
.
.
.
.