دەنگ | پیت | وشە |
ئا : بچووکترین دەربڕینە کە لە دەمەوە دێتەدەر
واتا کورت‌تر ناکرێتەوە. |
پیت یان تیپی ئا بەشدار دەبێت لە دروستکردنی پەیڤ.
بەلابردنی ئا واتای واژەکە دەگۆڕدرێت |
بەڵێ ، ئەرێ
ئا : ئاغا A : atom |
ئارامی | لاتینی | ئاڤێستایی |
ئا | A | A |
پێرستی ئەلفبا جیاوازەکان لە مێژوو زمانی كوردییدا | |||
1 . | یەکەمین پیتە | خەتی بزماری | چەرمۆ – سۆمەر |
2 . | یەکەمین پیتە | بەئەلفبای ئارامی | فینیقییەکان |
3 . | یەکەمین پیتە | ئەلفبای پەهلەوی | سەردەمی ساسانی |
4 . | یەکەمین پیتە | بەئەلفای ماسی سوراتی | ڕووخانی ساسانی هەتا عەباسی |
5 . | دووەمین پیتە | بەئەلفبای دەئێنەبەرە | ئاڤێستایی |
6 . | یەکەمین پیتە | بەئەلفبای جیلوە | ئێزدی |
7 . | یەکەمین پیتە | بەئەلفبای لاتینی | جەلادەت بەدرخان |
8 . | یەکەمین پیتە | بەئەلفبای(گرلیکی : رووسی) | ع. شەمۆ و قەناتێ کوردۆڤ |
هاوێژی ئەم پیتە بەئەم كلۆجە دەبێت | ده‌م ده‌کرێته‌وه به‌ته‌واوه‌تی، زار بهمهڵاشووی خواره‌وه‌وه ده‌نووسێت، باده‌رکردن له قوورگهوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ده‌م |
به‌پێی ئەلفبای ئارامی. ئه‌م تیپه له تیپه‌کانی بزوێن یان دهنگدێره یان vowal.
ئه‌م تیپه به پیتی( د ، ر ، ڕ ، ز ، ژ ، ۆ ، وو ، ه) وه نانووسێت، به‌ڵام به‌تیپه کانی دیکه‌وه دهڵکێت.
__________
ئا ¹/A: ئاکـ:
1 – به‌ڵێ
:: ئا به‌ئه‌و جۆره گوتت.( گۆتت، وتت)[ گۆتن].
وه‌ڵامی پرسیاره به( ئه‌رێ) به‌ڕاستزانینی گوفته‌ی که‌سێک.
:: چوویه ماڵی خاڵۆت ؟ ئا .
:: ئا ! با بچیین.
تێبینی |
وشەی( ئا) لێرەدا بۆ پشتڕاستکردنەوە یا دڵنیابوونەوە دێتە گۆکردن یا نووسین. |
2 – : به‌تایبه‌تی منداڵ( ئا) له جیاتی( به‌ڵێ یان ئه‌رێ) بەکارده‌هێندرێت.
ئا ئا/a a: نتـ: به‌ڵێ به‌ڵێ( ڕه‌نگه کورتکراوه‌ی ئارێ ئارێ)یه،
1 – بۆ جه‌ختکردنه،
:: ئائا، ئاها، هاها
2 – له‌کاتی واقوڕوومان یان دەربڕینی بێزاری دا به‌کارده‌برێت، هەندێ دەنگی دیکەمان هەیە لە زمانی کوردی‌دا هاوشێوەی ئائا لە دۆخی جیاوازدا بۆ نموونە :
:: په‌ح، په‌ححا، پیاح، پییک، حا، حه‌کوو…
:: واه _ واهـ، هه‌رک، هه‌و، ههیها.
ئائانە/aane: ئاکتـ:[ هـ] ئائانی
1 – ئائەوە
2 – ئەوکاتە
3 – ئائەوانە
ئائوونە/aûne: ئاکش:[ هـ] ئائونی
1 – ئائەوە
2 – ئائەوانە : ئامرازی هێمایە بۆ دوورتر.
ئائی … ه /aî …e: شڕ:[ هـ]
:: ئائی… ی.
:: ئەو…. ه.
ئائینە/aîne: نتـ:[ هـ] ئائینی
1 – ئائەمە
2 – ئا ئەمانە
{ وشەنامە : بێ‌دار، ل، 25}
ئاباێ ئاناێ/abaê anaê: شڕ:[ کباش][ ئا+ باێ+ ئا+ ناێ]{ فەرهەنگی باشوور، ل، 41}
:: گاهس باید یان نە.
ئادەی/adey: شڕ: دادەی.
ئابڕۆ/abiřo: شڕ: دابڕۆ.
{ پێشگرە بۆ دەنەدان و هاندان}.
ئادەنگ/adeng: شڕ: دادەنگ : دەنگ مەکە. بێدەنگ بە، قوڕوقەپ.
{ ئا لێرەدا بەواتای( مەکە) دێت}.{ ناهید، ل، 17}.
.
.
________
ئا²/A: ئمـ:
1 –
یه‌که‌مین پێشگره له زمانی کوردییدا، به‌کارده‌هێندرێت بۆ | |||||
ئاگادارکردنه‌وه | پرسیار | سه‌رسوورمان | گازکردن | گومان | هاندان |
ئائهمهتا | ئاخۆ | ئابرا | ئاده‌ی |
:: ئاوه‌ره.
:: ئاده‌ی.
:: چوویه ماڵی خاڵۆت ؟ ئا ئا و ئا.{ دڵنییاییه‌کی پتر نیشان ده‌دات} >< نا نا، نا، نه‌ء.
2 – : پبـ: پاشبه‌ندی ئامرازی( زه‌رف)ه. پاش ئه‌م ووشه‌یه به دوای( له )دا دێت ئه‌میش به دوایه‌وه ده‌نووسێت.
:: ئا له قامووسدا هه‌یه، نانی له ماڵدانییه.
3 -: خسسـ:
له کرمانجی( کورمانجی) باکوورییدا زمانی کوردی ئامرازی خستنه‌سه‌ر بۆ مێیینه‌یه | |||
kirmancî bakûr | kirmancî nawenid | ||
که‌چا من Keça min |
کەچ + ـا
Keç+a |
کیژی من | کیژی من |
خۆ‌یا ته
Xoya te |
خۆی+ ـا Xoy+ a |
خوشکی تۆ | خوشکی تۆ |
مه‌هینا ئۆسۆ Mehîna Oso |
مه‌هین+ ـا ، Mehîn+ a | مایینی ئوسمان | مایینی ئوسمان |
ده‌شتا موشێ Deşta Muşê |
ده‌شت+ ـا Deşt+a |
ده‌شتی موشێ | ده‌شتی موشێ |
مالامن Mala min |
مال+ ـا Mal+ a |
ماڵی من | ماڵی من |
تێبینی |
پیتی( ـا ) ده‌بێته( ی) له‌کرمانجی ناوه‌ندی. |
.
.
________
ئا ³ /A: ف:
1 – پاشگرێکە بەدوای ڕەگی فرمانەوە دێت و وشەیەکی نوێ لە ئاوه‌ڵناوی بکه‌ر دروستدەکات
ڕەگ و ناو | ئاوه‌ڵناوی بکه‌ر | چاوگ |
بین | ( بین+ ئا) بینا | بینین |
توان | ( توان+ ئا) توانا | توانین |
خور | ( خور+ ئا) خورا | خواردن |
ڕو | ( ڕو+ ئا) ڕوا | ڕۆنین |
زان | ( زان+ ئا) زانا | زانین |
ترس | ( ترس+ ئا) ترسا | ترسین |
ترش | ( ترش+ ئا) ترشا | ترشین |
2 – : ئه‌م ده‌نگه به‌زۆری فرمانی ئه‌و تۆ دروستده‌کات که له‌خۆوه ڕووده‌ده‌ن، که کاری کارا بکه‌ر تێیدا ماندوو نابێت.
ڕەگ | کاری کارا بکه‌ر | چاوگ | |
گل | گل+ ـا : گلا | gila | گلان |
ههژ | هەژ+ ـا : هه‌ژا | heja | هەژان |
دڕ | دڕ+ ـا : دڕا | diřa | دڕان |
پس | پس + ـا : پسا | pisa | پسان |
نووس | نووس + ـا : نووسا | nûsa | نووسان |
ڕم | ڕم + ـا : ڕما | řima | ڕمان |
خلیسک | خلیسک + ـا: خلیسکا | xilîska | خلیسکان |
کارا له ئه‌م کارانه‌دا ده‌وری دڵخوازی نییه، چونکه بێخوازی ئه‌و ڕووده‌ده‌ن.
3- : ئه‌م پاشگره( ا ) له ئایینده‌دا ده‌بێته( ێ).
ڕابردوو | داهاتوو |
ترسا | ده‌ترسێ( ت) |
سووتا | ده‌سووتێت |
رژا | ده‌رژێت |
دیترا | ده‌دیترێت |
4 – پاشگرێکه له زمانی کوردی وه‌ک ئاوه‌ڵکار له کرمانجی باکووردا کارده‌کات به‌رانبه‌ر به( به …. دا) یان( له …ه‌وه)ی سۆرانی.
ناڤرا | به ناودا |
پاشدا | به پاشدا |
پارڤا | له پاره‌وه |
پارا | له پێشه‌وه |
نێزکڤا | له نزیکه‌وه |
ژ دوورڤا | له دووره‌وه |
ژ ئێڤاردا | له ئێواره‌وه |
5 – له‌ره‌گی( ئاریا، ئاریان، ئێریا)وه‌هاتووه، ئاڤێستایی یه، قه‌دی( ئا) نیشانه‌ی مێ یینه‌یه بۆ نموونه( ئه‌سپا ) واته( مایین).
.
.
________________
ئا 4 /A: ن:[ کناو، مکـ] کورتکراوه‌ی وشه‌ی ئاغایه. بەواتای گەورە.
:: ئامیرزا حه‌سه‌ن.
:: ئایی فڕۆهیر.
.
.
________
ئا 5 /A: ن:
1 – نیشانه‌ی باشترینه بۆ ده‌سته یان پله‌وپایه‌ی پێناسه‌ی پێبکرێت.
2- [ فیز]
1 – 2 کورتکراوه‌ی : ampere.
2 – 2 نیشانه‌ی بۆمبای ئه‌تۆمییه.
4- [ مۆسیقا] نۆته/a – mol یان a – dur
5 – [ کیمیـ] نیشانه‌ی گازی( ئا‌رگۆن _ ئه‌رگۆن) ـه.
6 – [ واز] له‌گه‌مه‌ی کاغه‌زدا نیشانه‌ی( ئاس)ـه.
7 – [ ئای تی] ڕەنووسی شانزه شانزەیی، بەرانبەر 21 دەدەیی.[ ئینگـ : A¹]{ zkurd}
تێبینی |
1 – بە ئەلفبای ئارامی لەزمانی کوردییدا هەندێک گرفت بۆ پیتی( A ) لاتینی دروست دەبێت.
یەک لەوانە گۆکردنی شێوەکانی بە زمانی ئینگلیزی، فەرەنسی، ئیتالی تا دەگاتە زمانی تورکی و شێوەی گۆکردنی لەو زمانانە کاریگەری هەیە لە شێوەی نووسینی A بۆ ئەم شێوانە( ئا – ئای – ئە – ئەی)، هەڵبەت ئەمەش کۆمەڵێک تەگەرە بۆ ڕاستنووسی زمانی کوردی دروستدەکات. |
2 – ئارێشەی دووەم ئەوەیە کە زۆربەی دەستەواژەکانی زانستی لە زمانانی ئەوروپی یەکانەوە لەڕێگای زمانی عەرەبییەوە هاتوونەتە نێو زمانی کوردی بە واتایەکی دیکە دوجار هەموار دەکرێن تا دەگەنە بەر گوێی خوێنەر یان بیستەر. |
.
.
_________
ئا 6 /A: جنـ:[ هـ]
1 – ئه‌و.
2 – : هه‌بوون( ئامنه _ هی منه) هی، هین.
.
.
.
.