ئه‌ستێره ¹ /estêre: ن: ستێر، ستێرک( کباک).
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ستارۆ | OrAts | Star |
1 – [ فەل] ئاسیره، ئه‌خته‌ر، چهتاره، هه‌رین، هه‌ساره، هه‌سێره. [ ئینگـ : planet]
2 – [ توێ][ ئینگـ : aster]
{
ئه‌ستێره به‌رزه‌کان ده‌دروشێته‌وه به شه‌و
وه‌ك چاوه‌کانی من نهسرهوتیان هه‌یه نه خه‌و
}{ پیره‌مێرد}.
ئهستێرهجری/estêre cirî: نتـ:[ فەل] ئاسیرهی جری، گووئه‌ستێره.
ئه‌ستێره‌ژمێر/estêrejmêr: نتـ: جۆره مووروویه‌کی سوورکاری بریسکه داره، وه‌ک ئه‌ستێره جریوه‌ی دێت، ده‌کرێت به ملوانکه.
ئهستێرهسۆرک/estêresorik: نتـ:[ فەل] ئه‌ستێره‌یه‌کی سووره و به‌شه‌وان ههمیشهدیاره. ( ؟).
ئه‌ستێره شه‌له/estêre ŝele: نتـ:[ فەل] جۆره ئه‌ستێره‌یه‌کی کزه له ته‌نیشت ئه‌ستێره‌ی ناوه‌ڕاستی دووه‌می کلکی حه‌وته‌وانانه.
ئه‌ستێره شوناس/estêre şunas: نتـ:[ فەل] که‌سێکه گوایه به‌هۆی ئه‌ستێره‌وه شتی نادیار ده‌زانێت، زانای ئه‌ستێره‌ناس.
ئه‌ستێره‌ک/estêrek نتـ:[ فەل][ ئه‌ستێره+ک] وردهههساره : پێکهاته‌یه‌کی ڕه‌قی گه‌ردوونییه، که به ده‌وری خۆردا ده‌خولێنه‌وه، ژماره‌یان نزێک به 50،000 ئه‌ستێره‌ک مه‌زه‌نده ده‌کرێت، زۆربه‌یان له نێو مهرێخ و به‌رچیس(موشتری) دان [ ئینگـ : asteroid].
ئه‌ستێره‌گه‌ری/estêregerî: نچ:[ فەل] ئهستێرهڤانی، ئه‌ستێره‌ناسی. [ ئینگـ: Astronomy].
ئه‌ستێره‌ناس/estêrenas: نفا: ئه‌ستێره‌گه‌ڕ، ئهستێرهڤان : شاره‌زای زانستی ئه‌ستێره‌ناسین.[ ئینگـ: Astronomer].
ئه‌ستێره‌ناسی/estêrenasî: نچ:[ فەل][ ئینگـ: Astronomy].
ئهستێرهنیشان/estêrenîşan: نتـ:
1 – [ ئینگـ : Asterik].
2 – بورج، کهڵۆ : کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ستێران.[ ئینگـ : Asterism].{ روحانی}.
هەندێک لە جۆرەکانی ئەستێرە |
ئه‌ستێره‌ی به‌ره‌به‌یان/estêrey berebeyan: نتـ: ئه‌ستێره‌ی ڕۆژێ.
ئه‌ستێره‌ی به‌یان/estêrey beyan: نتـ:[ فەل] ڤینۆس، ناهید. ئه‌ستێره‌ی بارام.
ئه‌ستێره‌ی پێگه‌یشتوو/estêrey pêgeyiştû: نتـ:[ ئینگـ: Evolved star].
ئه‌ستێره‌ی چینی/estêey çînî: ن:[ ڕوو] گیایه‌که گوڵی جوان ده‌گرێت له گوڵه به‌رۆژه ده‌چێت.
ئه‌ستێره‌ی ده‌ست کرد/ estêrey destkird: نتـ: رۆکێت.
ئه‌ستێره‌ی ڕمدار/estêrey řimdar: نتـ:[ فەل][ ئینگـ : Bootis].
ئه‌ستێره‌ی ڕۆژێ/ estêrey řojê: نتـ: ئه‌و ئه‌ستێره‌ی که پاش نیوه‌شه‌و هه‌ڵدێت و دهبهرهبهیاندا ترووسکی له ئه‌ستێره‌ی دیکه زۆرتره.
ئه‌ستێره‌ی زوهه‌ر/estêrey zuher: نتـ: له‌به‌رچاوی ئه‌ستێره‌ناسانی کۆندا. له پێی کیژۆله‌یه‌ک دا بۆ که سه‌ما ده‌کات و جه‌نگ ده‌ژه نێت( خودای شهر – ئافره‌ت).
ئه‌ستێره‌ی سینه‌ما/estêrey sînema: نتـ: ئه‌کته‌ری ناوداری سینه‌ما.
ئه‌ستێره‌ی سیوه‌یل/estêrey sîweyil: نتـ:[ کباک] په‌ره‌ک.
ئه‌ستێره قوبڵه/estêre qubiľe: نتـ: مهگهنی ئه‌زمین، ده‌غدان، دهغدغان.
ئه‌ستێره‌ی کشاو/estêrey kişaw: نتـ: ( شه‌ب).
ئه‌ستێره‌ی کلکدار/estêrey kikdar: نتـ: کۆمێت، ئه‌ستێره‌ی ڕمدار. [ ئینگـ: Comet].
ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژ/estêrey gelawêj: نتـ: ئه‌ستێره‌ی به‌ربه‌یان. [ ئینگـ: Venus].
ئه‌ستێره‌ی گه‌نم/estêrey genim: نتـ:[ زیند] مێروویه‌کی بچکۆله‌ی قاوه‌یی یه. [ ئینگـ: Oscinidae].
ئه‌ستێره‌ی لم/estêrey lim: نتـ:[ زیند] کلکه‌مار: گیاندارێکه له کۆمه‌ڵه‌ی پێست دڕکاویه‌کان پێنج پهلـی هه‌یه. [ ئینگـ: Eremurus].
ئه‌ستێره‌ی مێرگ/estêrey mêrg: نتـ:
ئه‌ستێره‌ی نهجوول/estêrey necûl: نتـ:
ئه‌ستێره‌ی هه‌شت په‌ر/estêrey heŝit per: نتـ:
ئه‌ستێره‌یی/estêreyî: نتـ:
1 – [ ئینگـ: Stellar].
2 – پێشگرێکە لە زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ( astro ) بۆ زۆر وشەی توێژکاری و زانستی دەلکێت بە وشەوە و وشەی لێکدراو دروست دەکات.
خانەی ئه‌ستێره‌یی/xaney estêreyî: نتـ: [ توێ] [ ئینگـ : astro cyte]
کەشتی بۆشایی/keštî boşayî: نتـ: مەبەست لە بۆشایی ئاسمان یان گەردوونە.[ ئینگـ : spaceship ]
كۆئەستێرە/koestêre: ن:[ فەل][ کۆ+ ئەستێرە] گەلەئەستێرە.[ ئینگـ : Galaxy]
کۆئەستێرەکان/koestêrekan: نتـ:[ فەل][ کۆ+ ئەستێرەکان] کۆمستێر: Komstêr ( كباك) : کۆی ئەستێرەکانە لە ئاسمانی شەوان کە دیمەنێك یان ڕووخسارێك پێکدەهێهن، بەپێیی پێکەوتەی دیمەنەکان دابەش دەبن بە پانتای ئاسماندا. ئەم دیمەنانە ئاسانکاریی دەکەن بۆ ئەستێرەناسەکان، لەبەرئەوەی کۆمەڵە ئەستێرەیەکی نەگەڕۆکە، شێوەیەکی سەیریان هەیە. یەكێتی ئەسترەناسانی جێهان لە ساڵی 1922 زایینی دا، کۆ ئەستێرەکانیان دابەش کردووە بەسەر 88 دیمەن ێان ڕووخساری ئاسمانی.[ ئینگـ : Constellations]
گەلەئەستێرە/geleesitêre: نتـ:[ گەلە+ ئەستێرە] كۆئەستێرە، گەلاس، کاکێشان. [ ئینگـ : Galaxy].
.
.
______________
ئه‌ستێره ² /estêre: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی مێیینە.
.
.
_______________________
ئه‌ستێره‌ی دەریا ³ /estêre: ن:[ زیند] جۆرە زیندەوەرێکی ئاویییە لە بنی ئۆقیانووسەکان دەژێن نزیکەی 1500 جۆری جیاوازی هەیە. لە پلەی پێست دڕکاوییەکان لە هۆبەی پەتکدارەکان لە پۆلێن‌کردنی زانستی جیهانی زیندەوەردا. هاوشێوەی ئاروو( خەیار)ی دەریا : sea cucimbers، ژیژیکی دەریا : urchins , Brittle stars, sea liles. [ ئینگـ : sea stars].
.
.
.
.