تەشک ¹/teşik: ن:[ توێ][ پهـ : تەشكەنەک، تەشكووک][ کباک] ئاتەگ، بەریان، شاقەل، قەوارە، قڵخ، لاق، لینگ و لەتەر : لە پشتێنە بەرەوخوار.

تەشکەڵ/teşikel: ن:[ كۆ][ تەشک+ ئەڵ] داوێن.

تەشک و داوێن/teşik û dawên: نتـ:[ تەشک+ و+ داوێن]

1 – داوێن، سەروخواری داوێن.

:: ئاوچۆڕچۆڕ لە تەشک و داوێنیان دەتكێ.{ هاوربەرە، ل، 59}.

2 – كراس.

{

كابانە توڵەی گەورەماڵان

تەشک و داوێنی لە ئەرزی ناخشێت

بەڵام هەر رمیەی لە عەرزی دێنێت

}{فۆڵكلۆر}.

.

.

___________________________

تەشک ²/teşk: ن: تەشق :

1 – توندوتیژی، سەرماو گەرما.

2 – پەڕپەڕۆچكە، تاق.

تەشکی ئاسمان/tkî asman: نتـ:[ تەشک+ ئی+ ئاسمان] بنەبانی ئاسمان، پەڕپەڕۆچكەی ئاسمان، تەشقی ئاسمان، تاقی ئاسمان.

{

ئەوجار هەستەوە بڕۆ بەرەو ژوور

مەوێستە هەتا تەشكی ئاسمان

}{ هێمن}.

.

.

_________________________

تەشک ³/teşk: ن:[ هـ] لاق، تەنیشت : تەرككەوتنی ووڵاخ.

.

.

_____________________________

تەشک 4/teşk: ن:[ ئەردە]

1 – تەشک و دیمەن، قەڵافەت، قەوارە، ریخت : بەژن و باڵا.

2 –بەچەک، تەرح، بیچم،  شێوە.

3 – درێژۆکە، لاکێشە.[ ئینگـ : Elognated shape].

تەشک زراڤ/teşk zirav: ئانتـ:[ کباک] لاواز، بێتین.

تەشک زراڤی/teşk ziravî: نتـ:[ کباک] لاوازی، بێتینی.

تەشککەوتن/teşk kewtin: كتن: بێ تینكەوتن، لاكەوتن.

.

.

.

.