تەم/tem: ن:[ کەش][ هیک : تەمەس][ ئاڤێسـ : تێمەهـ][ پهـ : تەم : tem] تامار.

1 – بووق : بە زۆری لەنێو دۆڵ و شیوەكان و هەندێ جاریش لە دەشتایی یەكاندا روودەدات، بوونی ئەم دیاردەیە ئاووهەوایە كە دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرما، چونكە تەمەكە بەری تەشكی خۆر دەگرێت و لێناگەرێت بگاتە سەرزەوی.[ ئینگـ : Fog].

2 – بوخ : بوغی گەرماو، تەم لەگەرماودا. 

3 – تاریكی بەچاو، تەمی چاو، تانەی سەرچاوان، بوغی چاو، لێلاوی _ لێلایی : پەڵەیێكی تەنكی سپییە بەسەر چاوان دەكشێتپەكی بینایی دەخات. 

{

ئاوە جوانەکەی سەرچاوەی زەڵم 

بۆچ بەهار لێلی و پایزان پڕ تەم 

}{ پیرەمێرد}

 تێبینی 
 لەم شیعرەی پیرەمێرد دا وشەی( جوان) ئاوەڵناوە، جونکە وەسفی وشەی” ئاو ”ی کردووە، کە ناوە.{ ئاوەڵناو، ئەورەحمانی حاجی مارف، ل، 218}

4 – مژ، قومی جگەرە، دومان : مژی سووک. [ ئینگـ : Haze ،Mist]

5 – [ ئەردە] تۆز، غوبار، تەپ و تۆز. 

6 – [ فەل] پێور : كۆمەڵە ئەستیرەیەكی زۆركە شەوانە وەک هەورێكی سپی و ڕووناک دیاری دەكات.

تەماویی/temawyî: ئانتـ:[ تەم+ ئاویی]

1 – تێكەڵ بەتەم، بەتەم ومژ. 

2 – سەربەتەم، سەربەمژ. 

3 – حاڵی ئارێشە و كارێک كە ئاشكرا نەبێت و نهێنی و شاراوەیی تێدابێت.

تەمەسەهۆڵ/temesehoľ: نتـ:[ كەش][ ئینگـ : Ice fog].

بەرەتەم /beretem: ن:[ كەش][ ئینگـ : Frontal fog].  

تەنكەتەم/tenketem: نتـ:[ كەش][ تەنک+ ئە+ تەم] كاكیمبۆ [ ئینگـ : Cacimbo].  

چڕەتەم/çiřetem: نتـ:[ كەش][ ئینگـ : Thick fog].  

زەویەتەم/zewyetem: ن:[ كەش][ ئینگـ : Ground fog ].

تەم ڕەوین/tem řewîn: كتن:[ كەش][ تەم+ ڕەوێن] نەمان وبلاوبوونەوەی تەپ ومژ.

تەم ڕەواندنەوە/tem řewandinewe: كتپ:[ جێۆ] . [ ئینگـ: fog dispersal] .

تەم لەدڵنیشتن/tem le diľnîştin: كتن:[ ئد] خەفەتباربوون، دڵتاریک بوون.

تەم هاتنەسەرچاو/tem hatine serçaw: كتن:

1 – بەرچاو تاریک بوون، باش نەدیتن.

{

جا رۆستەم ئەو وەختی تەمی دەهاتن بەسەر هەرتک چاوە

دەیگووت : كەسێكم لە پێش بڕوا، نووری چاو و هێزی ئەژنۆم نەماوە

}{ لاس و خەزاڵ. ل. 55}. 

2 – نەدیتن و لە خەتەر نەترسان و ئاكام نەدیتن لەبەر تووڕەیی یەكجار زۆر.

{

ئیتر تەم هاتە سەرچاوان

دەنگ نەكردن ببووە تاوان

لەسەرنامووس خوێن هاتە كوڵ

دەمی كێرد گەیشتە سەردڵ

}{ هەژار}.

تەموفیز/temûfîz: نتـ:[ تەم+ و+ فیز] تەنقەنە.

تەمومژ/temûmij: نتـ:[ تەم+ و+ مژ] مژی خەست، تەپومژ، تەپولوول، تەمتوومان.

تەمی تیشكاوەر/temî tîşkawer: ن:[ كەش][ ئینگـ : Radiation fog].

تەمی چاو/temî çaw: نتـ:[ نخ] نەخۆشییەكی چاو كە چاو جوان نابینی.[ ئینگـ : ].

 

بەتەم/betem: ئان:[ بە+ تەم] بەگەرداو.

.

.

__________________________

تەم/tem: ن:[ هـ][ مجـ] خەفەت، خەم و كەسەر. 

تەماوی/temawî: ن:[ هـ] تەماوی.

تەمیا/temya: ن:[ هـ] تەمیێ، تەمیاو، خەم داگرتوو.

تەمیان/temyan: ن::[ ئەردە] خەمداگرتن، داتەمین، پەشێوبوون، تەمیای( هـ).

تەمیای/temyay: کتپ:[ هـ] تەمیان، خەم داگرتن.

تەمیایرە/temyayire: کتپ:[ هـ] تەمایەرە، خەمداگرتن، داتەمیان.

تەمین/temîn: كتن:[ ئەردە] خەمداگرتن، تەمیان.

تەمینی/temînî: نچ:[ هـ] تەماوێتی.

 

داتەمیان/datemyan: ن:[ هـ][ دا+ تەمیان] یەمیایەرە( هـ).

دڵ ئەرە تەمنای/diľere temnay: کتپ:[ دڵ+ ئەرە+ تەمنای] خەمبارکردن، خەمپێدان.

دڵ ئەرە تەمیای/diľere temyay: کتن:[ دڵ+ ئەرە+ تەمیای] خەمباربوون.

.

.

.

.