مژ ¹ /mij: ن:[ مژین] قوم، نەفەس.[ ئینگـ: Absorbtion]

:: مژێکی توندی لە جگەرەکە داو.{ گێلە، ل، 9}

پێشگری(endo) لەزمانی ئینگلیزی بۆ زۆر زاراووەی زانستی بەکاردەهێندرێت وەک( endoothermic) بە واتا گەرمی مژ.

مژان/mijan: ن:

1 . کۆمەلە مژێک.

2 . برژانگ.

 ڤاڤێرکردنی چاوگی مژان، مژین لەگەڵ جێناو دا
 کەسی یەکەم   کەسی دووەم   کەسی سێیەم 
تاک  کۆ تاک کۆ تاک کۆ
 ڕابردووی دوور مژیبووم مژیبووین مژیبوویت مژیبووتان مژیبوو مژیبوون
 ڕابردووی نزیک مژیم مژیمان مژی ، همژیت  مژیتان  مژی مژییان
 بەردەوام دەمژمی  دەمانمژی دەتمژی دەتانمژی دەیمژی دەیانمژی
 ڕانەبردوو دەیمژم دەیمژین دەیمژیت دەیمژن دەیمژێت  دەیمژن
 مەرج بممژیبایە بمانمژیبایە بتمژیبایە  بتانمژیبایە بیمژیبایە بیانمژیبایە
 داخواز / پرسیار بیمژم بیمژین بیمژیت بیمژن بیمژێ  بیمیژن
 

مژاندن/mijandin: کتپ: هەڵمژین، هلمژێن، مێژتن، ڤەمێژتن، مژین.

مژانە/mijane: نتـ:[ کشت][ مژان+ ئە] ئەو دارەی دەبێتە تەواوکەری هەوجاڕ،  لێکقایم دەکرێن.

مژە/mije: ن: کاری( هەڵمژین یان چەکاندن).

مژەک/mijek: ن: هەلمژ، ڤەمێژوک.[ ئینگـ: absorber]

مژپێو/mijpêw: نتـ: مژینپێو: ئامێرێکە بۆ پێوانەی مژینی ڕووناکی لەلایەن شلێکەوە بەکاردەهێندرێت، هەرەوەها ناوی دەزگایەکە بۆ پێوانەی توانەوەی گازێک لە شلێکدا. [ ئینگـ: Absorbtionmeter]

مژران/mijran: ئانفا:[ مژین].

مژراو/mijraw: ئانفا:[ مژین][ ئینگـ: Absorbt, absorbed] 

مژلێدان/mijlêdan: کتن:

مژندە/mijnde: نتـ:[ مژ( مژین)+ ندە][ ئینگـ: Absorber]

مژندەیی/mijndeyî: نچ:[ مژین][ ئینگـ: absorptivity]

مژیای/mijyay: چ:[ هـ] مژتن، مژین.

بەرمژ/bermij: ئانتـ:[ بەر+ مژ] ڤەمێژبار.[ ئینگـ: Absorbability]

پەنجەی دۆشاومژە/pencey doŝawmije: نتـ:[ توێ][ پەنجە+ دۆشاو+ مژە( مژین)] ئالخواج، دووشاولسە( کباش)، پەنجەی نیشانكردن.

خوێنمژ/xiwênmij: ئانتـ:[ خوێن+ مژ]

دەیمژێت/demijêt: ف:[ مژین] دەخواتەوە.[ ئینگـ: absorb]

سەرمژانکە/sermijanike: ن:[ کشت][ سەر+ مژانکە] مژانکەش بۆ ئەوەی لەگەڵ نیرەکە لێکقایم بکرێن؛ پارچە دارێک دەخەنە نێو کونی مژانەکە و لەگەڵ زەنگۆڵەکە لێکیان دەبەستنەوە.

کارلێکی گەرمی مژە/karlêkî germî mije: نتـ:[ مژین] گەرمی گرە.[ ئینگـ: endothermic reaction]

کردەی ووزە مژ/kirdey uwze mij: نتـ:[ مژین] گەرمی گرە.[ ئینگـ: endo-energic process]

گەرمی مژ/germî mij: ن:[ مژین][ ئینگـ: Absorbtion]

گەرمی مژە/germî mije: نتـ:[ مژین] گەرمی گرە.[ ئینگـ: endothermal]

گەرمی مژەیی/germî mijeyî: نچ:[ مژین] گەرمی گرەیی.[ ئینگـ: endothermic]

مارمژ/marmij: ن:[ زیند][ کباك][ مار+ مژ] زاروو، زاڵوو، زەروو، زەلوو، زوورک، زووری، زێروو: کرمێکی ڕەشی ئاوی دەم تیژە خووێنی پیس دەمژێت لە لەشی مرۆڤان. هيرودينێا[ ئینگـ: Hirudinea].

.

.

_________

مژ ² /mij: ن: موژ، تەم، تۆمان، هەور وهەڵا، هەوری نەویی( تەنک یان خەست).

:: مژی کێوان.

:: مژێکی قورس و داچەسپاو لەسەر شەو نیشتبوو.{ حەمەدۆک، 2 ل، 213}

مژەکۆر/mijekor: نتـ:

مژ و مۆر/mij û mor: نتـ: بە کەسێک دەڵێن چاوی کز بێت.

تەپ و مژ/tep û mij: نتـ: تەم و مژ.  

چاو مژ و مۆر/çawmij û mor: نتـ: چاو نیوە کراوەی کز.

.

.

______________

مژان/mijan: ن:[ کشت] بەشێکە لە پێکهاتەی هەوجاڕ

.

.

.

.