سەنگ ¹ /seng: ن:[ جێۆ][ هـ] بەرد، تەوە، کوچک، کەڤر _ گەڤر.
سەنگ ئاسیاو/seng asiyaw: نتـ: بەردئاش _ بەرداش، بەرێ ئێش، نەکار _ نەقار.
سەنگاو/sengaw: نتـ:[ کهـ][ سەنگ+ ئاو] بەرداو، گۆم : گۆمی ئاوی باران.
سەنگەسار/sengesar: نتـ:[ سەنگ+ ئە+ سار] کوچک واران، بەردەباران.
سەنگەسارکردن/sengesar kirdin: کتپ:[ سەنگەسار+ کردن] بەردەبارانکردنی کەسێکی تا دەمرێت.
سەنگەساری/senge sarî: نچ:[ سەنگەسار+ ی] کوژتنی کەسێکی بە بەردەباران.
سەنگباران/seng baran: کتپ:[ سەنگ+ باران] بەردەباران، سەنگەسار.
سەنگتراش/seng tiraş: نفا:[ هـ][ سەنگ+ تراش] بەردتاش.
سەنگتراشی/seng tiraşî: نچ:[ هـ][ سەنگتراش+ ی] بەردتاشی.
سەنگچن/sengçin: نتـ:[ سەنگ+ چن] بەردچن، پاردە، دارش، کوچکچن : دیوارێک کە بە وشکەبەرد دانرابێت.
سەنگچن کردن/sengçin kirdin: نتـ:[ سەنگچن+ کردن] سەنگ فرۆش کردن، بەردەڕێژکردن.
سەنگفەرش/seng feriş: نتـ:[ ئەند] بەردی پازار ، بەردی دە شەقام گیراو : شەقامێ بە بەرد فەرش کراو.
سەنگ فرۆش/seng firoş: نتـ:[ سەنگ+ فرۆش] بەردەڕێژ.
سەنگکێش/seng kêş: نفا:[ سەنگ+ کێش( کێشان)] بەردکێش : جوورە دارێکە لەسەر پشتی ووڵاخی دادەنرێت بۆ بەرد کێشانێ.
سەنگکێشان/seng kêşan: کتپ:[ سەنگ+ کێشان] بەردکێشان.
سەنگگا/sengiga: نتـ:[ ئەردە][ سەنگ+ گا] سەنگ زاورە.
سەنگڵاخ/sengiľax: نتـ:[ ئەردە][ سەنگ+ ڵاخ] بەردەڵان، کێفسان، زربان( ئەردە).
سەنگ و بەرد/seng û berd: نتـ:[ سەنگ+ و+ بەرد]
1 – داپۆشراو : قسەکەی سەنگ و بەدە : ناکەوێتە سەرزار و زمانان.
: دە سەنگ و بەردیان ناوە : کەسێک خستنەژێرفشار و تەنگانەوە ! .
2 – ئاوچۆڕ، تەنگ.
سەنگ و بەردنان/seng û berdinan: کتپ:[ سەنگ و بەرد+ نان] ئاوچۆڕاندنەوە : بەدرێ زۆر لە سەر چشتێک دانرێت بۆ دەقگرتنی.
.
.
___________________________
سەنگ ² /seng: ن:[ فیز][ هـ] بارستایی، کێش، گرانای، قورسایی : ئەندازەیێکە لەبەرد ێان ئاسن، کە چشتی لە تەرازوو دا پێ دەکێشرێت.[ ئینگـ : weight]
سەنگاتی/sengatî: نچ:[ سەنگ+ ئات+ ی][ ئەردە] سەنگایی، ئەندازە، بەرابەری.
سەنگەلا/sengela: نتـ:[ کە][ سەنگ+ ئە+ لا] لاسەنگ.
سەنگدادان/seng dadan: کتپ:[ سەنگ+ دادان] لاسەنگ بوونی چشتێکی قورس، ئەو لا بارە سەنگی داداوە،
: ئەم دیوارە سەنگی لاداوە.
سەنگدان/sengdan: کتپ:[ سەنگ+ دان] پاڵدان، پاڵ پێوەدان، بڕواپێ هاتن.
سەنگی /sengî: نچ:[ کهـ][ سەنگ+ ی] سەنگین، بەردین، کێش، گرانایی، وهزن.[ ئینگـ : Weight].
سەنگی دەروون/sengî derûn: نتـ: سەلاری دەروون.
سەنگی زیادە/sengî ziyade: نتـ: گرانای زێرە.
سەنگی مەچەک/sengî meçek: نتـ: بەردێکی سلیکۆنی ڕەشە زێر و زیوی پێ تاقی دەکرێتەوە.
سەنگی مۆلیکیول/sengî molîkiyul: نتـ:[ کیمـ]
سەنگی کێشی گرانی/sengî kêşî giranî: نتـ:
سەنگین/sengîn: نتـ: بار، گران، گەورە، بەزەحمەت.
سەنگین کردن/sengîn kirdin: کتپ:[ سەنگین+ کردن] بارکردن.
سەنگین و گران/sengîn û giran: نتـ: قورسایی.
سەنگین تر/sengîn tir: ن:
بێسەنگ/bêseng: ئانتـ:[ بێ+ سەنگ] بێبالانس.
بێسەنگی/bêsengî: نچ:[ بێ+ سەنگ] بێکێشی، بێوهزنی.[ ئینگـ : Weightlessness].
.
.
_________________
سەنگ ³ /seng: ن:[ واز] جوورە یارییەکی پاڵەوانانەیە.
.
.
___________________
سەنگ 4 /seng: ن:[ ڕوو][ ڕەوا] کەنگری پیر دڕووکانی لێ کرێتەوە و پێی دەڵێن سەنگ.
.
.
.
.