تا ¹/ta: ئاک:   

1 – پیتی مەودا 

:: لێرە وە تا ئەوێ. 

:: تا ئێوارە.

:: تادەگەڕێتەوە.    

2 – پیتی ماوە.

:: تا من گەیشتم نەما.    

3 – بۆ ئەوە، هەتا.  

:: من قسەم کرد هەتا ئەویش بێتە دەنگ.   

4 – وشەی مەرج.  

:: تا نەیەی نایەم.  

  تێبینی 
  تا لە (حتی)ی عەرەبیەوە نەهاتووە، تاکوو کە لە پەهلەویدا تاک tak ـە، ئەوەتا لە زمانی کوردییدا تاکو taku هەیە بەمانای هەتاکو he – taku لەبەر ئەوە وشەی هەتا heta لە( حتی)ی عەرەبییەوە نەهاتووە. سەرنجی till ی ئینگلیزی بدە کە بەمانای تا ta دێت}{ ج. نەبەز}.   

تاسەر/taser: ئاکتـ:[ تا+ سەر] بێنا، بێبڕانەوە، هەرماو، لەبڕان بەدوور.   

تاوەک/tawek: ئاکتـ: هەتاوەک.    

تاوەکو/ta weku: ئاکتـ: هەتاوەکو، هەتاکوێ.

.

.

______________________

تا ² /ta: ن، ئان:   

1 – تاك، تاق، لنگە، پەردا ( رۆژک) تەوقە :  تەبەقەی قاقەز و ئیتر.    

2 – داو _ هەودا، تار _ تاڵ، لۆ : تاتای زوڵفەکەت.

{

عالا و تایێن قرمزن ئەچلان دبەردا بەڕزین 

نێرگز دباغان تەووزین نەی شەکەران نیشانە رەقچ

}{ جزیری}.    

3 – لکەدارو گیا.   

4 – لابار: تایەک تووتن.   

5 – تای تەرازوو.    

6 – هاوشان، تاک.

:: کوڕێکە تای نیە.   

7 – لۆیەکی کوتاڵ.

:: بەتای کراسێکەوە. بەتای دەرپێ.   

8 – قەد.

:: کاغەزەکە تا بکە.

.

.

______________________

تا ³ /ta: ن: [ نخ]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل.
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
  تەفنو، تەفنەهـ unfat fever

[ باد ][ پەهلەوی : تاپ، تەپ] بەرتاڤ، تا _  تێ، تاولەر، نۆبەتێ، بەندک، هەودا، یاو : گەرمانی زیادی لەش.[ لا : pyrexia ]{ پەزیشکی ، ل 291}

تابەردان/taberdan: كتن:[ نخ][ تا+ بەردان(بەر+ دان)] نزمبوونەوەی گەرمای لەشی نەخۆش.   

تاپەڵە/tapeľe: نتـ:[ نخ][ تا+ پەڵە] گرا نەتا : نەخۆشیەکی ئاهۆدارە، پتر بەهۆی ئەسپێوە مرۆڤ تووشی دەبێت ، نیشانەکانی سەرئیشە، پشت ئێشە، تا و یاوی زۆر و وڕینەیە، نەخۆش دوای چەند رۆژان پەڵەی لەسەر لەش پەیدا دەبێت ( ‌ۆی ناونان) و ئەگەر زوو چارەسەری نەخۆشییەکەی نەکرێت، مەترسی زۆرە.[ Med: typhus].  

تادار/tadar: ئانتـ:[ نخ][ تا+ دار] نۆبەتێ دار، کەسێک تای لێ هاتبێت. 

{

ئارەقم کرد و نەجاتی هەر نەدام دەردی گوناح

لەرز و تاداری خەجالەت خۆم و روو زەردی گوناح

}{ بێخود}.  

تاگرتن/tagirtin: كتن:[ نخ][ تا+ گرتن] تالێهاتن : بەرزبوونەوەی گەرمی لەشی نەخۆش.  

تالێ هاتن/ta lěhatin: كتن:[ نخ][تا + لێ+ هاتن]  تاگرتن.  

 هەندێ لە جۆرەکانی تا 

تای تیفۆس/tay Tîfos: نتـ:[ نخ][گر: τῦφος] تاپەڵە، گرانەتا، گرانەتێ : بەهۆی بەکتریای Rickettsia  وە بڵاودەبێتەوە. کە زانا Haward Taylor Ricktess لە ساڵی1910 دۆزییەوە. چوارچەشنی ئەم نەخۆشییە تائیستا دەست نیشانکرواوە، وەک : Rickettsta Prowazekii، Rickettsia Typhi، Orientia Tsutsugamushi، Rickettsia Australis.

تای کۆنگۆ/tay Kongo: نتـ:[ نخ] نەخۆشییەکی ڤیرۆسییە، کە لە ڕێگای مەیموونەوە لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای کیشوەری ئەفەریقاوە بڵاودەبێتەوە بۆ گیانلەبەری ماڵی و کێوی. مرۆڤیش تووشی ئەم نەخۆشییە دەبێت.[Crimean–Congo hemorrhagic fever (CCHF)].

تای گەڕاوە/tay geřawe: نتـ:[ نخ] تایەکی توندوتیژە، بەکتوپڕی دێت و دوای چەند ڕۆژێک نامێنێت و پاشان دووبارە سەرهەڵ دەداتەوە.

تای ماڵتە/taľte: نتـ:[ نخ] تای جەبەلتارق، تای دەریای سپی ناوەڕاست، نەخۆشی بانگ : ئەم نەخۆشییە، لە ناو بەرو و بوومی شیرەمەنی بڵاودەبێتەوە، لەبەر ئەوەی شیرەکەی گەرم نەکراوە. نەخۆش تای بەرزدەبێتەوە و زاڵی ووشک دەبێت، بە Doxycyklin چارەسەردەکرێت.[Brucellose].

تایی/tayî: ن:[ نخ] تا لێهاتن.[ لا : pyrexial ]{ پەزیشکی ، ل 291}

هۆی تا/ta: نتـ:[ نخ] [ لا : pyrogen ]

.

.

____________________

تا 4/ta: ن:[ کباک] لق.

{

عەرعەران تا د شەپالن وەرەقان جە‌ژبە یەڤێڕا

نێرگزان سەر دگرانن، لبنەفشان خەم و تابە

}{ جزیری}.

.

.

______________________

– تا 5 / ta –: ئان: ئەندازە، قات.

:: دووتا.      

.

.

.

.