تێبینی |
وەک دەبیندرێت گۆڕنکاری پیتی بزووێن لە نێوان دوو شێوەزاری ناوەند و باشوور بە( ۆ )و( وو) دەگۆڕدرێت یان بە پێچەوانەوە.
هەروەها لە کرمانجی باکوور بە نووسینەی لاتینی پیتی( ڵ ) بە دوو( LL) دەنووسرێت. |
1 . بەتاڵ، خاڵی : شوێنێ کەسی لێ نەبێت.
{
جادە چۆڵ و سێبەر بوو، کات بەیانی ئەڕۆییشتم خەیاڵاوی ئەمڕوانی
}{ گۆران، ڤەژین}
:: ماڵی چۆڵ
2 . بێلان : دەشت و دەر، دەشتی نەکێڵدراو.>< ئاوەدان _ ئاوەدانی، نائاوەدان.
:: ڕێی هەواران چۆڵ.
3 . بێلان : دەشت و دەر، دەشتی نەکێڵدراو.
چۆڵایی/çoľayî: نچ:[ هـ][ چۆڵ+ ئایی] دەشتایی.
چۆڵەوار/çoľewar: نچ:[ کباک]
چۆڵەوانی/çoľewanî: نچ:[ هـ] چۆڵەوانی.
چۆڵەوانییەنە/çoľewanîyene: ئاکتـ:[ هـ] لەچۆڵەوانیدا.
چۆلبڕ/çolbiř: نفا:[ چۆل+ بڕ( بڕین)] چۆڵگەڕ، چۆڵگەرد : گەریدەی عەوداڵ، لە بێ ڕێگەدا ڕۆیشتن.
چۆڵبڕی/çoľbiřî: نچ: چۆڵگەردی، گەڕیدەیی.
چۆڵبییەی/çoľbîyey: کتن:[ هـ] چۆڵ بوون( کتن).
چۆڵبوون/çoľbûn: کتن:[ چۆڵ+ بوون] بەتاڵبوون، بەربوونی باخ و بێستان.
چۆڵپرس/çoľpiris: نفا:[ هـ][ چۆڵ+ پرس] چۆڵپەرست.
چۆڵپەرست/çoľperist: نفا:[ چۆڵ+پەرست] کەسێکە هەر ڵە چۆڵیدا بژێت.
چۆڵپەرستی/çoľperistî: نچ:[ چۆڵپەرست+ ی] ژیانێکە لە چۆڵ و بیاباندا بەسەرببرێت.
چۆڵپرسی/çoľpirsî: نچ:[ هـ] چۆڵپەرستی.
چۆڵکریای/çoľkiryay: ن:[ هـ] چۆڵکران.
چۆڵکەرڎەی/çoľkerđey: ن:[ هـ] چۆڵکردن.
چۆڵکردن/çoľkirdin: کتپ:[ چۆڵ+ کردن] بەتاڵکردنی خانوو یا دووکان یان شووێنێکی تر.
چۆڵگەرد/çoľgerd: نتـ: چۆڵگەڕ، چۆڵبڕ، کۆچەر.
چۆڵگەردی/çoľgerdî: نچ: کۆچەری، چۆڵبڕی، چۆڵگەڕی.
چۆڵگەڕی/çoľgeřî: نچ: گەڕیدەی دەشت و بیابان.
چۆڵگە/çoľ: نتـ:[ هـ] پادەشت_پێدەشت، بەرداوێنی چیا، چۆڵەوان، چۆڵیگە.
چۆڵنشین/çoľnişîn: کتن:[ هـ] چۆڵنشین.
{
چۆڵنشینە خۆم، چۆڵنشینە خۆم چون «قەیس» مەجنوون چۆڵنشینە خۆم
بەخت سیاوشوم دڵخەمینە خۆم مەحرووم دیدار دنیا و دینە خۆم
چۆڵنشینی/çoľnişînî: نچ:[ هـ] چۆڵنشینی : هەر تشتێ پەیوەند بێت بە جۆڵنشینەوە.
چۆڵوبیابان/çoľûbiyaban: نتـ: شوێنێک هیچ کەس یا کشتوکاڵی تێدانەبێت.
چۆڵوچڕ/çoľûçiř: نتـ:[ گەرمیان][ چۆڵ+ و+ چڕ] چووڵ وچڕ : شووێنێک یان جێگایەک بۆ نەهامەتی دەبێت بە کەلاوە بۆ ماوەیەک بەتاڵ دەبێت لە خەڵک.
بۆ نموونە : ئاواییەکانی دوای ئەنفال.{ Ahmed Jaf }
چۆڵ وهۆڵ/çoľûhoľ: نتـ:[ هـ] چۆڵەوانی : خوت و خووڵا(ئەردە) : شووێنێکە کە لە هەموو گیانلەبەرێک بەتاڵ بێت.
{
چۆڵوهۆڵ بییەی/çoľûhoľ bîyey: کتن:[ هـ] چۆڵوهۆڵ بوون.
چۆڵوهۆڵ کریای/çoľûhoľkiryay: کتپ:[ هـ] چۆڵوهۆڵ کران.
چۆڵوهۆڵ کەردەی/çoľûhoľkerđey: نتـ:[ هـ] چۆڵوهۆڵ کردن.
چۆڵوهۆڵی/çoľûhoľî: نچ:[ هـ]
چۆڵوهۆڵینە/çoľûhoľîne: ئاکتـ:[ هـ] لەچۆڵوهۆڵیدا.
چۆڵێتی/çoľêtî: نتـ:[ هـ] چۆڵگە.
چۆڵی/çoľî: نتـ:[ هـ] چۆڵی : کاری خراپ لە چۆڵیدا بکرێت و بشاردرێتەوە.
چۆڵیگا/çoľîga: نتـ:[ هـ] چۆڵگە : شوێنی چۆڵ.
چۆڵیگە/çoľîge: نتـ:[ هـ] چۆڵگە.
چۆڵیەتی/çoľyetî: نتـ:[ هـ] چۆڵێتی.
چاڵوچۆڵ/çaľûçoľ: نتـ:[ چاڵ+ و+ چۆڵ] شوێنی بەرز و نزم لە زەوی.{ خاڵ، ل، }
قەرەچۆڵ/çoľ: ن:
.
.
.
.