بەش ¹ /beş: ن:

1 –  پار، پەشک( هـ)، پشک، گیهەڤ : هەر پارچەیەک لە شتێک کە لەت و کوت کرابێت، جا ئەم لەتانە هەموویان بە قەد یەک بن یا گەورە، بچووک، سووک، گران بن.

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە پەهلەوی 
  بەغا AG ab  baxŝ

:: دنیا سێ بەشی ئاوە و بەشێکی ووشکاییە.

:: بەشی زۆری قسەکانی دەربارەی نەخۆشی زەردووی بوو.  

2 – نەختێک لە شتێک کە بۆ چەند کەس تەرخان کرابێت.[ ئینگـ: Part]

::  ئەو نەختە بەریەکێکیان دەکەوێت.  

3 – بەهرە، ڕزق و ڕاۆژی.

{ ئەگەر رەمەزانە یان شەشەکانە، بەشم هەر ژەم دوونانە}{مەتەڵ}.

:: بەشی قڕژەی نان و گۆشتە. 

:: خودایە رازیم بەبەشت.  

4 – [ ئاب] پارچەیەک، نەختێک، و هەندێک لە شتێک هەبوون وەک شەریکایەتی لە هی چەند کەسێک پێک هاتبێت.

:: ئەم ئۆتۆمۆبیلە بەشی خەسرەوی پێوەیە.

:: بەشەش کەس بەشێکیان لەکارگەکە کڕیوە.  

5 – [ جێۆ] مەڵبەند، ناوچە، یان هەرهەرێمێکی وڵاتێک.

:: شاری هەڵەبجە لەبەشی شارەزوورە.  

:: بەشی جوانڕۆ دەکەوێتە باشووری سنەوە.

:: بەشی موکریان لە کوردستانی رۆژهەڵاتە.   

6 – بەرگ.

:: فەرهەنگی خاڵی سێ بەشە. 

به‌شاندن/beşandin: کتپ:[ کباک] بەشکردن.

بەشە/beşe: نتـ:[ بەش+ ئە] بەش، داش، ئاماڵ.

بەشەگەل/beşber: نتـ:[ بەش+ ئە+ گەل] زۆربەش. 

بەشەگەلی کارگێڕی/beşberî: نتـ:[ بەشەگەل+ ی+ کارگێڕی ] بەشەکانی کارگێڕی. 

بەشبەر/beşber: ئانفا:[ بەش+ بەر (بردن)] میراتگر، کەلەپوورگر : کەسێکە لە کەلوپەڵی یان سامانی مردوودا خاوەن بەش بێت.  

بەشبەرکەوتن/beş berkewtin: کتن:[بەش+ بەر+ کەوتن] پێ بڕان. 

بەشبەش/beş beş: ئانتـ: پشک پشک، پارپار _ پارچەپارچە، کوت کوت، لەت لەت.  

:: گۆشتەکە بەش بەش کە و دابەشی کە. 

:: بەش بەشی کوردستان کێشەی کوردی دژوارتر کردووە.  

بەشبەش بوون/beş beşbûn: کتن: پشک پشک بوون.  

بەشبەش کردن/ beşbeşkirdin: کتپ: پشکپشک کردن، لەتوپەت کردن.  

بەشبر/beşbir: ئانفا:[ بەش+ بر( بردن)] میرات بر.

بەش بڕان/beş biřan: کتن:[ بەش+ بڕان] بێ نسیب بوونی کەسێ لەشتێک یا شتێک لەکەسێک.  

بەش بڕاو/beşbiřaw: ئانفا:[بەش+ بڕاو( بڕان)]

1- کەسێک بە هیوای شتێک بووبێت و دەستی بکەوێت.  

2 – دەستکورت، بێبەش، ناهومێد، بەشخوراو.  

بەش بوون/beşn: کتن:[ بەش+ بوون] پاژبوون.  

بەش خواردن/beş xwardin: کتن:[ بەش+ خواردن] 

1- زەوتکردنی شتێک لەکەسێک یا لەلایەنێک.

:: مامەکەیان بەشی ئەو هەتیوانەی هەرخوارد.  

بەش خواستن/beşxwastin: کتن:[ بەش+ خواستن] پەش خوازتن.

بەش خوران/beşxuran: کتن:[ بەش+ خوران]

1 – بێ بەهرەبوون.  

2 – زەوت کردن. 

3 قەدەغەکردن.

بەش خوراو/beşxuraw: ئانفا:[ بەش+ خوراو( خواردن)] کەسێکە بەشی خورابێت، شتێکی لێداگیرکرابێت، بەزۆری ماڵی زەوت کرا بێت.

:: ئەی بەش خوراو خۆمان.  

بەشدان/beşdan: کتن:[ بەش+ دان] ماف دان. 

بەش دراو/beşdiraw: ئانفا:[ بەش+ دراو( دان)] پێ بڕاو. 

بەشکەر/beşker: ئانفا:[ بەش+ کەر( کردن)] کەسێک بەشیینەوەی بەدەست بێت.[ ئینگـ: Divider] 

: دابەشکەر، دابەشدەر، بەشدەر، بەش کەرەوە.

بەشکران/beşkiran: کتن:[ کباک][ بەش+ کران( کردن)] فەلقین.

بەشکراو/beŝkiraw: ئانفا:[ بەش+ کراو( کردن)] بەشکریاو. 

بەشکردن/beşkirdin: کتپ:[ بەش+ کردن]

1 – لەتکردن، پارچەکردن، فەلقاندن : دابەش کردنی شتێک بەسەر چەند کەسێک یان چەند تشتێک.  

2 – تێڕاکردن، بەسبوونی تشتێک بۆ کەسێک.

:: ئەمە بەشم دەکات.  

بەشکریاو/beşkiryaw: ئانفا:[ رۆژک][ سنـ][ بەش+ کریاو( کردن)] بەشکریاو. 

بەشگا/beşga: نتـ:[ بەش+ گا] بناوانی ئاو : شوێنێکی تایبەتییە بۆ بەشکردنی ئاو کە بۆ سەر کشتوکاڵ بچێت. 

بەشگە/ beşge: نتـ: بەشگا.  

بەشنەکردن/beşne kirdin: کتپ:[ بەش+ نە+ کردن] کەم کردن، کورت هێنان.  

بەشێ/beşê: نتـ:[ بەش+ ێ( ێک)] چکێ، کەمێک، کونێ، لەتێ، لەپێ. 

بەشین/beşîn: کتن:[ بەخشین] بەخشین. 

بەشیینەوە/beşînewe: کتن:[ بەشین( بەخشین)+ ئەوە] بەخشینەوە. 

1 – دابەش کردنی تشتێک بەسەر چەند کەسێک بەخۆرایی، بەخشینەوە.   

2 – پشک کردن، وەشاندن. 

به‌شی/beşî: نچ:[ ئینگـ : Dividend, Divisor].

به‌شی پێكهاته‌یی/beşî pêkhateyî: نتـ: [ ئینگـ : Composant] 

به‌شی ده‌ره‌کی که‌ش/beşî derekî keş: نتـ: ئێکسۆسفه‌ڕ.[ ئینگـ : Exosphere]

بەشی خودا/beşî xuda : نتـ: بەشی خووا، زەکات.      

به‌شی فریاكاری/beşî firakewtin: نتـ: ئۆرژانس.[ ئینگـ : Emergency].  

به‌شی فریاگوزاری/beşî firaguzarî: نتـ:[ ئینگـ : Emergency ward]

به‌شی ناوه‌ڕاستی ریخۆڵه‌ باریكه/beşî naweřastî řîxoľe barîke: نتـ: [ ئینگـ : Jejunum]  

بێبەش/b: ئانتـ:[ بێ+ بەش] بەشبڕاو، بەشخوراو، بێبەرە، لێککراو، دابڕاو.

بێبەش بوون/bbûn: کتن:[ بێ+بەش+بوون] بێبەری بوون.

بێبەش کردن/b kirdin: کتپ:[ بێ+ بەش+ کردن] بێبەری کردن.

بێ بەشی/bî: نچ:[ بێ+ بەش+ ی] بەشباڕوی، بێبەریی.

سەرۆک بەش/serok: نتـ:[ سەرۆک+ بەش] چاودێر. 

لێبەشکراو/lêbeşkiraw: کتن:[ لێ+ بەشکراو( بەشکردن)] بەسەردابەشکراو.

لێبەشکردن/lêbeşkirdin: کتن:[ لێ+ بەشکردن] بەسەردادانەشکردن.

.

.

_____________

بەش ² / beş: ئان:[ ئاژ][ کباک] 

1- قەش( هلـ) : گایەک ناوچەوان تا سەر دەمی سپی بێت. خۆی ڕەنگی چدەبێ ببێت.

:: وەک گای بەش وایە.  

2- بزنێک ناوچەوانی سپی بێت. 

.

.

_____________

بەش ³ /beş: ئان:[  ؟ ] 

1 – ئاواڵە، والا، داپچڕاو، لێک کراوە.

:: برینەکە دەمی بەش کردوەتەوە.  

  تێبینی 
 1 – بە لای منەوە زیاتر بۆ دەمی گیاندار و برین بەکاردێت.  
 2 – من وای بۆ دەچم کە ئەم ووشەیە دەگەڵ (1- بەش) هەر یەک بن و یەکێک لە واتاکلنی بێت، چونکو وەختێ( دەم) دادەپچڕێت یا برین سەری دەکاتەوە، ڕاستییەکەی ئەوەیە کلێک دەبێتە دوو پارچەوە.}{ زەبیحی}.  
 3 – شووم ، بێ فەڕ.
ماموەستا هەژار ئەم ووشەیەی بەم واتایە نووسیوەتەوەو بەڵام هیچ نموونەیەکی بۆی نەهێناوە تەوە !}.

بەش بوون/beşn: کتن:[بەش+ بوون] دەمکردنەوەی برین، ئاواڵەبوونی زام.  

.

.

.

.