تەور ¹ /tewir: ن:[ تشت][ پەهلەوی : تەپەر: teper، تەبرەک][ گیل: تەئۆر][ فار: تبر][( هـ)ی ناوگری سوواوە] باڵتە، بڤر، بیوور، تەڤر( کباک)، تەوەر( ل)، توەر( هـ)، تۆر(زا) : ئامرازی داربڕین كە پێكهاتووە لە سەرێكی ئاسن یا پۆڵای تیژ و دەسكێكی چێوی كە بەنێویدا هاتووە.

تێبینی
 وەک دەبیندرێت پیتی/تیپی ( پ)، ( ب)، ( ڤ)، ( ۆ) ، ( و) و( وە) لەنێو ئەم وشانەدا جێگۆرکێ دەکات، لە نێوە شێوەزارەکانی زمانی کوردییدا.  

تەورداس/tewirdas: نتـ:[ تەور+ داس] تەوەرداس( كناو)، تەڤرداس( كباک)، توەرداس] جۆرێک تەوری شێوەداس كە بۆ كاری چووكە وەک لک بڕین كەڵكی لێوەردەگرن.

تەورزین/tewirzîn: نتـ:[ تەور+زین] تەوەرزین( ل)، تەڤرزین( كباک)، توەرزین( هـ)، توورزی( زا) : چەشنێكی تەوری بچووک كە شەڕكەران لە شەڕ دا پێی بەشەڕ دەهاتن و دەروێشەكانیش بەدەستیانەوە دەگرت.

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 196
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
  زەینە anEaz waepon
 تێبینی
زین لەم وشەیە دا لە زەئێنە : aneaz : zaena ئاڤێستایی، زێن – ی zen پەهلەوی بەمانای چەک و ئامرازی شەڕكەوتووە و بە گشتی یانی تەوری شەڕ
نانەوازادە

.

.

______________

تەور ² /tewir: ن:[ بیا] شێوە، تەرز، جۆر، چەشن.[ ع : طور]

{

گەر خەبەرداری ژ سیر را ( كنت كنـزا) گۆهبدێر

دا بە چەد تەورێ بەیانكەت مەعنی یێ( لوڵاک) روح

}{ جزیری}.

تەور و تووز/tewir û tûz: ئانتـ:[ تەور+تووز] بیچم و قەڵافەت، شێوە و شوبار.

:: تەوروتووزی ئەو كابرایە وەک پاڵەوانان دەچێت.

.

.

.

.