هاوین/hawîn: ن:[ ڕۆژ] تاوستان _ تاوسان، هاڤین، هامن : دووەمین وەرزە لە وەرزی ساڵدا. کە سێ مانگە( پووشپەڕ، گەلاوێژ، خەرمانان) وە گەرمترین وەرزەی ساڵە. لە نیوەگۆی باکووری زەویدا لە 22 ی حوزەیران دەست پێدەکات تا 22 ی ئەیلوول، بەڵام لە نیوەگۆی باشووری زەویدا لە 21ی کانوونی یەکەم دەست پێدەکات تا 22ی ئازار.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
هامین | nimNh |
:: لەشی مرۆڤ لە وەرزی هاوین پێویستی زۆرتری بە ئاو و ڤیتامینەکان هەیە.
هاوینان/hawînan: نتـ: لە وەرزی هاوین.
هاویناو/hawînaw: نتـ:[ کشت][ هاوین+ ئاو] جۆرە ئاودانێکە، کە لە سەرەتای وەرزی هاویندا دەغڵ ئاو دەدەرێت.
هاوینە/hawîne: نچ:
1 . هەر تشتێک پەیوەندی بە هاوینەوە هەبێت.
:: پۆشاکی هاوینە : کاڵایەکە لە هاویندا لەبەردەکرێت.{ خاڵ، ل، 502}
:: پێڵاوی خانمان بۆ هاوین.
:: خۆراکی هاوینە.
:: گەشتی هاوینە.
2 . شیاناوەرد کە لە وەرزی بەهار دەچێندرێت و لە وەرزی هاوین پێدەگات و دەخورێت.
هاوینەوەر/hawînewer: نتـ:[ هاوین+ ئە+ وەر] هاوینگەڕ.
هاوینەوار/hawînewar: نتـ:[ کباک] هاوینەهەوار.
هاوینەهەوار/hawîne hewar: ن: بانەمەڕ، زۆزان، کوێستان، هاوینگە : جێگایەک لەهاوینان پڕ لەشینایی و باغ و باخچە بێت و کەشەکەشی فێنک بێت.
هاوینگا/hawînga: نتـ:[ هاوین+ گا] هاڤینگا، هاوینگە، وار: جێ ژیانی خێڵات لە زۆزان.
هاوینگە/hawînge: نتـ:[ هاوین+ گە] ئێلاخ، هاڤینگە، هاوینەهەوار _ هاوینەوار.
هاوینگەڕ/hawîngeř: نفا:[ هاوین+ گەڕ( گەڕان)] هاوینەوەر.
هاوینی/hawînî: نچ:[ هاوین+ ی] تاوسانی، هاڤینی : هەر تشتێک پێوەندی بە هاوینەوە هەبێت.
جەژنی ناوەڕاستی هاوین/cejnî naweřastî hawîn: نتـ:
1 . : یەکێکە لەو جەژنە دیارانەی لەکەرتی باکووری گۆی زەوی دەگێردرێت. ئەم جەژنە دەکەوێتە ڕێکەوتی 21 مانگی شەشەمەوە بەسالی گرێگۆری. بەکورتترین شەوی ساڵ دەژمێردرێت واتا پێچەوانەی شەوی یەڵدایە.
2 . : دووهەمین جەژنی ئایینی زەردەشتییەکانە کە بە درێژترین ڕۆژی ساڵ هەژمار دەکرێت، کە دەکەوێتە چوارەمین مانگی ساڵی کوردییەوە.
.
.
.