سووت/sût: ڕەگ:[ ڕەگی چاووگی( سووتەی) یان( سووتان)ـە]
: سوپا گارزێ مالەك سووت .
{
ھەناسەی ئاگرینم بردەوە بەر، تا دەروونم سووت
بە ناڵە تا دڵت سەخڵەت نەدەم، بڕوانە چۆنم بۆت!
}{ مەحوی}
سووتا/sûta: ف:{ دۆخی ڕابردووی باری سێهەمە}.
:: هوتێلێك له ههولێر سووتا.
:: خیوهتێك سووتا و منداڵێكی چوار ساڵی كرده قوربانی.
سووتان/sûtan: کتن: سۆزیان _ سزیان، سۆهتن _ سۆتن، سۆتەی( هـ)، سۆچیای، شەوتان _ شەوتین، گڕان _ گڕگرتن : ئاوور تێبەربوونی چشتێک و نەمانی.
سووتانەوە ¹ /sûtanewe: کتن:[ سووتان+ ئەوە] سووربوونەوە و هەڵزلەپانی شووێنێک لە ئەندام بە هۆی تەڕبوون و زۆر مانەوە لە تەڕیدا.
سووتاندن/sûtandin: کتپ: ئاوورتێبەردان، سۆچنای( هـ)، سۆزاندن، سۆژتاندن، شەوتاندن، کەماندن، گڕتێبەردان _ گڕدان : ئاگر تێبەرانی تشتک و نەمانی.
سووتاندنەوە/sûtandinewe: کتپ: سۆچنایۆ( هـ)،سووتانەوە.
داری سووتاندن/darî sûtandin: نتـ، شڕ: .[ ئینگـ : fuel wood].
سووتاندی/sûtandî: کتن:
سووتانن/sûtanin: کتپ: سووتاندن.
سووتانی/sûtanî: ن:[ ڕەوا] دارێکە لە ناو کۆمەڵە دارێکیدا، کە بۆ ڕەژی هەموو سووتابێ تەنها هەر ئەو لق و پۆپ و تێکوڵەکەی سووتابێت. .
سووتاو/sûtaw: ئانفا: سفتە : چتێکە ئاگری تێبەربووبێ. :: نانی سووتاو. ::[ مجـ] دڵی سووتاو. .
سووتاوە/sûtawe: ئانفا: شووێنێکە سووتابێتەوە. .
جگەرسووتاو/ciger sûtaw: نتـ:[ مجـ][ جگەر+ سووتاو]
{
لە بادە ئەم ژەمە تێرکە منی تینووی جگەرسووتاو
بە چی دیارە کە دەی بینم، شەوێکی تر، ژەمێکی تر
} { هێمن}.
.
دارستانی سووتاو/daristanî sûtaw: نتـ:
{
دارستانی سووتاو
هەر نازدارێ دڵی دامێ
لە بناری دڵ دا دانیشتم
وەک نەمامێ تا وام لێ هات
لە سای سەری خۆشەویستان
بومە ماخۆی شادارستان! }
{ عەبدوڵا پەشێو} .
.
نان سووتاو/nan sûtaw: ئانفا:[ نان+ سووتاو] هەژار، نەدار.
.
.
سووتە/sûte: نتـ:[ هـ][ سووت+ ئە] سووتوو، سووتاو، سووتیاگ، سووتی.
سووتەکە/sûteke: نتـ:[ شەق][ ڕوو، نخ] جوورە ئازارێکی دار و بارانە پەلکی دارەکەی کەم و زۆر ڕەش دەبێ.
سووتەڵ/sûteľ: نتـ:[ سووت+ ئەڵ] چشتی نیوە سووتاو، سووتاوی چکۆڵە.
سووتەڵی/sûteľî: نچ:[ سووتەڵ+ ی] سووتاویی چشتی بچکۆلە.
سووتەمەڕۆ/sûtemeřo: نتـ:[ سووتە+ مەڕۆ] داری نیوەسووتاو و هەڵپرووزاو، سەلکەبزووت.
سووتەمەنی/sûtemenî: نتـ:[ سووتە+ مەنی] ئاووردوو، سۆتەن، سووتەنی، – دار و دەوەن و یان هەر ڕووەکێک کە بۆ سووتاندنی دەست بدات. – هەر تشتێک دانرابێت بۆ سووتان.
سووتەنی/sûtenî: نتـ:[ سووتە+ مەنی] ئاووردوو، سووتەمەنی، سۆخت.
سووتەی/sûtey: چ:[ هـ] سووتان، شەوتان، سۆتان.
سووتەیۆ/sûteyo: چ:[ هـ] سووتانەوە. . .
سووتک/sûtik: نتـ:[ سووت+ ک] سۆتەک : سووتووی جغارە و سەبیلە و چشتی دیکەیە. پووڵ.{ گیوی موکریانی، ل، ٦٠٣}.
سووتک چرا/sûtik čira: نتـ:[ ئەردە][ سووتک+ چرا] سووتاوی چرا.
سووتن/sûtin: ئانتـ:[ سووت+ ن] سوونەوە، تیژکردن.
سووتوو/sûtû: نتـ:[ سووت+ وو] بابوسکە _ باپوسکە، سۆتک _ سووتک : خۆڵەمێشی سەبیلە و قەننەی، خۆلەمێشی چشتی سووتاو، خۆڵەمێشی مردووی سووتاو.
:: سووتووی جغارە. .
لەجێی سووتووان/le cêy sûtuwan: نتـ، شڕ:[ لە جێی + سووتووان] لە جێی مردووی خۆشەویست، تەنها بۆ منداڵێکی دەبێت، کە بۆنی یەکێکی مردووی لێ بکەن.
سووتێن/sûtên: نتـ:[ سووت+ ئێن] 1 – چشتێکە، کە بسووتێنێ، سووتێنەر، شانە. 2 -[ تەند، پز] داخکەرە. [ ئینگـ : Caustic].
سووتێنەر/sûtêner: نتـ:[ سووت+ ئێن+ ئەر] سووتێن، گڕتێبەردەر.
سووتێنران/sûtêneran: کتپ:[ سووتێن+ ران][ کارا بزر] سووچیای( هـ).
سووتێنراو/sûtêneraw: ئانفا:[ سووتێن+ راو][ کارا بزر] سووچیا _ سووچیێ( هـ).
سووتیان/sûtiyan: کتن:[ کباش][ سووت+ یان] سووتان.
سووتیانەوە/sûtiyanewe: کتن:[ سووتیان+ ئەوە] سووتانەوە.
.
نەسووت/nebez: ئانفا:[ نە+ سووت( سووتان)][ پێدەچێت كە بنجی ڕانەبردووی كار توخمی ئاوەڵناوی تێدا هەبێت، چونكە بە باركردنی كۆڵكەكانی سنتاكسی وەک نیشانەی نەرێ(نە) دەبێت بە وشەیەكی رۆنراو، كە توخمی ئاوەڵناو هەڵدەگرێت]{ د. شیرکۆ بابان}.
.
.
_________________________________________
سووتانەوە ² /sûtanewe: کتن: [ سووتان+ ئەوە] هەوکردن، ئیلتهاب( ع : التهاب).
{ زاراوەیەکی پزیشکییە، بەکاردەهێندێت ئەو شوێنانەی لە ئەندامی لەشدا هەوکردن تێیان ڕوودەدات. سووتانەوە هاوواتای پاشگری itis ـە لە زاراوەسازی پزیشکی جیهانیدا، ڕەدووی هەر وشەیەکی ئەندامی لەش بکەوێت، دەیکات بە نەخۆش}.
.
گوڵبژێرك لە جۆرەکانی سووتانەوەی ئەندامانی لەش
.
سووتانەوەی ئاڵوو/sûtanewey aľû: نتـ:[ نخ][ سووتانەوەی+ ئاڵوو] هەوکردنی ئاڵوو.[ ئینگـ : Amygdalitis ، tonsillitis] .
سووتانەوەی دەوری ئاڵوو/sûtanewey dewirî aľû: نتـ:[ نخ][ سووتانەوەی+ دەوری+ ئاڵوو] هەوکردنی دەوری ئاڵوو.[ ئینگـ : Peritonsillitis] .
سووتانەوەی جومگەی ئانیشک/sûtanewey cumigey anîšk: نتـ:[ نخ][ سووتانەوە+ ی+ جومگە+ی+ ئانیشک] هەوکردنی جومگەی قوڕناسک.[ ئینگـ : Olenitis].
سووتانەوەی ئاوەڵ/sûtanewey aweľ: نتـ:[ نخ][ سووتانەوەی+ ئاوەڵ] هەوکردنی ئاوەڵ.[ ئینگـ : ، Placuntitis].
سووتانەوەی ئاوەڵی/sûtanewey aweľî: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ئاوەڵی.[ ئینگـ : Placentitis].
سووتانەوەی ئێسک/sûtanewey êsk: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ئێسک. [ ئینگـ : Osteitis].
سووتانەوەی ئێسکەکانی کەللە/sûtanewey êskekanî kelile: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ئێسکەکانی کەللە. [ ئینگـ : Mastoiditis].
سووتانەوەی ئێسک و کڕکڕە/sûtanewey êsk û ki: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ئێسک و کڕکڕە. [ ئینگـ : Osteochondritis].
سووتانەوەی ئێسک و مۆخ/sûtanewey êsk: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ئێسک و مۆخ. [ ئینگـ : Osteomyelitis].
سووتانەوەی ئێسکی پەنجە/sûtanewey êskî pence: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ئێسکی پشت گوێ. [ ئینگـ : Phalangitis].
سووتانەوەی ئێسکی پشت گوێ/sûtanewey êsk: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ئێسکی پشت گوێ. [ ئینگـ : Cranitis].
سووتانەوەی ئێسکی جومگەکان/sûtanewey êsk: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ئێسکی جومگەکان.[ ئینگـ : Ostearthritis].
سووتانەوەی دەرەوەی ئێسک/sûtanewey êsk: نتـ:[ نخ] هەوکردنی دەرەوەی ئێسک. [ ئینگـ : Peri osteorrhaphy].
سووتانەوەی دەرەوەی ئێسکە پووچە/sûtanewey êsk: نتـ:[ نخ] هەوکردنی دەرەوەی ئێسکەپووچە.[ ئینگـ : Peri Sinusitis].
سووتانەوەی نزیکی ئێسک/sûtanewey êsk: نتـ:[ نخ] هەوکردنی نزیکی ئێسک.[ ئینگـ : Parostitis].
سووتانەوەی بەستەر/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی بەستەر.[ ئینگـ : Fascitis].
سووتانەوەی پانکریاس/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پەنکریاس. [ ئینگـ : Pancreatitis].
سووتانەوەی پەنجە/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پەنجە. [ ئینگـ : Dactylitis].
سووتانەوەی پل/sûtan: نتـ:[ نخ] پل هەوکردن قاش ( یەکێ لە قاشەکانی سی).[ ئینگـ : Lobitis].
سووتانەوەی پووک/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پووک.[ ئینگـ: Oulitis ، Gingivitis].
سووتانەوەی پووک و دەم/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پووک و دەم.[ ئینگـ : Gingivostomatitis].
سووتانەوەی پووک و زمان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پووک و زمان.[ ئینگـ : Gingivoglossitis].
سووتانەوەی پووکی لێوی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پووکی لێوی.[ ئینگـ : Gingivolabial].
سووتانەوەی پێچاوپێچ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پێچاوپێچ لە گوێچکەدا. [ ئینگـ : Cochleitis].
سووتانەوەی پێست/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پێست. [ ئینگـ : Dermatitis ، Cutitis].
سووتانەوەی پێست ئارایشتەیی/sûtan: نتـ:[ نخ] پێست هەوکردنی ئارایشتەیی. [ ئینگـ : Dermatitis cosmetic].
سووتانەوەی پێست بەتیشکی رۆنتگەن/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پێست بە تیشکی رۆنتگەن. [ ئینگـ : Roentgen Ray. Dermatitis].
سووتانەوەی پێست بەخۆر/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پێست بەخۆر( بە تیشک). [ ئینگـ : Dermatitis Actinic].
سووتانەوەی پێست بەدەرمان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پێست بەدەرمان.[ ئینگـ : Dermatitis Medicamentosa].
سووتانەوەی پێست بەگەرما/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پێست بەگەرما. [ ئینگـ : Dermatitis Aestivalis].
سووتانەوەی پێست بلۆقدار/sûtan: نتـ:[ نخ] پێست هەوکردنی بلۆقدار. [ ئینگـ : Dermatitis Bullosa.
سووتانەوەی پێست پووکاوەیی/sûtan: نتـ:[ نخ] پێست هەوکردنی پووکاوەیی.[ ئینگـ : Dermatitis Atrophicans].
سووتانەوەی پێست پوولەکەدار/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پێست پوولەکەدار.[ ئینگـ : Dermatitis Exfoliative].
سووتانەوەی پێست پیشەیی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پێست پیشەیی.[ ئینگـ : Occupational Dermatitis].
سووتانەوەی پێست تامێسکاوی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پێست تامێسکاوی.[ ئینگـ : dermatitis herpetiformis].
سووتانەوەی پێست بەتیشک/sûtan: نتـ:[ نخ] تیشکە داگیرسانی پێست .[ ئینگـ : Actinodermatitis].
سووتانەوەی پێست گرێیاوی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پێست گرێ گرێ.[ ئینگـ : Dermatitis Nodularis ].
سووتانەوەی پێست و گۆشت/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پێست و ماسولکە. [ ئینگـ : Dermatomyositis].
سووتانەوەی پێست هەستناکی/sûtan: نتـ:[ نخ] پێست هەوکردنی هەستناکی. [ ئینگـ : Allergic Dermatitis].
سووتانەوەی تۆڕی ڕەگ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی تۆڕی ڕەگ. [ ئینگـ : Plexitis].
سووتانەوەی تۆمەڕۆ/sûtan: نتـ:[ نخ][ سووتانەوەی+ تۆمەڕۆ] هەوکردنی تۆمەڕۆ. [ ئینگـ : Corditis].
سووتانەوەی دەوری تۆمەڕۆ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی دەوری تۆمەڕۆ. [ ئینگـ : Perispermatitis].
سووتانەوەی جگەر/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی جگەر.[ ئینگـ : hepatitis].
. . سووتانەوەی تەنیشت جگەر/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی تەنیشت جگەر.[ ئینگـ : Para Hepatitis]
. . سووتانەوەی دەوری جگەر/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی دەوری جگەر.[ ئینگـ : Perihepatitis].
. . سووتانەوەی جگەر و زەردیی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی جگەر و زەردیی.[ ئینگـ : Icterus Hepatitis].
.
. سووتانەوەی جومگە/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی جومگە.[ ئینگـ : Periarthritis] .
. . سووتانەوەی جومگەیەک/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی جومگەیەک.[ ئینگـ : Monarthritis] .
. . سووتانەوەی جومگەی پەلەکان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی جومگەی پەلەکان، داگیرسانی جومگەی پەلەکان ( چوارپەل : هەر دوو قۆڵ و پێ ).[ ئینگـ : Acroarthritis]
. . سووتانەوەی هەموو جومگەکان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی هەموو جومگەکان.[ ئینگـ : Panarthritis] .
.
. سووتانەوەی چاو/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی چاو، چاوئێشە.[ ئینگـ : Ophthal Mitis] .
. . سووتانەوەی بلووری چاو/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی بلووری چاو.[ ئینگـ : Crystallitis] .
. . سووتانەوەی دەماری چاو/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی دەماری چاو.[ ئینگـ : Ophthalmoneuritis] .
. . سووتانەوەی دەوری کالانەی چاو/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی دەوری کالانەی چاو.[ ئینگـ : Periorbitalis].
. . سووتانەوەی ڕەشینەی چاو/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی کۆرینەی چاو.[ ئینگـ : Corneitis].
. . سووتانەوەی ڕەنگینە و سپێنەی چاو/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ڕەنگینە و سپێنەی چاو.[ ئینگـ :Irido keratitis] .
. . سووتانەوەی ڕەنگینە و کۆڕینیەی چاو/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ڕەنگینە و سپێنەی چاو.[ ئینگـ :Kerato – Iritis].
. . سووتانەوەی قنجکی چاو/sûtan: نتـ: هەو[ نخ]کردنی قنجکی چاو.[ ئینگـ : Canthitis] .
. . سووتانەوەی ماسوولکەی چاو/sûtan: نتـ: هەو[ نخ]کردنی ماسوولکەی چاو.[ ئینگـ : Ophthalmomyositis].
. . سووتانەوەی ناوەوەی چاو/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ناوەوەی چاو.[ ئینگـ : Anophthalmia].
. . سووتانەوەی هەموو چاو/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی هەموو چاو.[ ئینگـ : Panophthal Mitis] .
. . سووتانەوەی چڵمە پەردە/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی چڵمە پەردە.[ ئینگـ : Mucitis].
سووتانەوەی خانە/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی خانە. [ ئینگـ : Cellulitis].
سووتانەوەی بۆرییەخوێنەکان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی بۆرییەخوێنەکان. [ ئینگـ : ].
سووتانەوەی هەموو خوێنبەرەکان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی هەموو خوێنبەرەکان. [ ئینگـ : Panarteritis].
سووتانەوەی خوێنهێن/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی خوێنهێن. [ ئینگـ : Phlebitis] .
سووتانەوەی خوێنهێنی بەرگیراو/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی خوێنهێنی بەرگیراو. [ ئینگـ : Obliterating Phlebitis ، Obstructive Phlebitis] .
سووتانەوەی خوێنهێنی زەیستانی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی خوێنهێنی زەیستانی. [ ئینگـ : Puerpera Phlebitis] .
سووتانەوەی خوێنهێنی گەڕاوە/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی خوێنهێنی گەڕاوە. [ ئینگـ : Recurrent Phlebitis] .
سووتانەوەی خوێنهێنی گەڕۆک/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی خوێنهێنی گەڕۆک. [ ئینگـ : Migrans Phlebitis].
سووتانەوەی خوێنهێنی نووساو/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی خوێنهێنی نووساو. [ ئینگـ : Adhesive Phlebitis] .
سووتانەوەی دەمار/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی دەمار، داگیرسانی دەمار( دەماری خوێن ئان لیمف).[ ئینگـ : Angiitis]
سووتانەوەی دەمەوانە( زمانە)/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی دەرچەی دڵ. [ ئینگـ : Dicliditis]
سووتانەوەی ددان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ددان.[ ئینگـ : Odontitis].
سووتانەوەی بێخی ددان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی بێخی ددان.[ ئینگـ : Odontobothritis].
سووتانەوەی تەنیشت ددان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی تەنیشت ددان.[ ئینگـ : Paradentitis].
سووتانەوەی چاڵی ددان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی چاڵی ددان.[ ئینگـ : Alveolitis].
سووتانەوەی دڵ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی دڵ.[ ئینگـ : Carditis].
سووتانەوەی بەرگی دڵ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی بەرگی دڵ.[ ئینگـ : Pericarditis].
سووتانەوەی پەردەی دڵی ڕۆماتیزمی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پەردەی دڵی ڕۆماتیزمی.[ ئینگـ : Endocarditis Rheumatie]
سووتانەوەی پەردەی دیواری دڵ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پەردەی دیواری دڵ.[ ئینگـ : Endocarditis Mural]
سووتانەوەی پەردەی زمانەی دڵ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پەردەی زمانەی دڵ.[ ئینگـ : Endocarditis Valvular] .
سووتانەوەی پەردەی ناوەوە و ماسوولکەی دڵ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پەردەی ناوەوە و ماسوولکەی دڵ.[ ئینگـ : Endomyocarditis].
سووتانەوەی پەردەی ناوەوەی دڵ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پەردەی ناوەوەی دڵ.[ ئینگـ : Endocarditis] .
سووتانەوەی پەردەی ناوەوەی دڵی میکرۆبی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پەردەی ناوەوەی دڵی میکرۆبی.[ ئینگـ : Endocarditis Bacterial] .
سووتانەوەی ماسوولکەی دڵ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ماسوولکەی دڵ.[ ئینگـ : Myocarditis] .
سووتانەوەی ناوپەنچکی و بەرگی دڵی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ناوپەنچکی و بەرگی دڵی.[ ئینگـ : Phreno Pericarditis]
سووتانەوەی هەموو دڵ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی هەموو دڵ.[ ئینگـ : Pancarditis]
سووتانەوەی دوانزەگرێ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی دوانزەگرێ. [ ئینگـ : Duodenitis] .
سووتانەوەی ڕیخۆڵە و کۆڵۆن/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ڕیخۆڵە و کۆڵۆن. [ ئینگـ : Enterocolitis] .
سووتانەوەی تۆڕی ڕەگ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی تۆڕی ڕەگ.[ ئینگـ : Plexitis]
سووتانەوەی ڕیشاڵ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ڕیشاڵ. [ ئینگـ : Fibrositis]
سووتانەوەی ڕیشاڵی ماسوولکەیی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ڕیشاڵی ماسوولکەیی. [ ئینگـ : Fibromyositis]
سووتانەوەی ئەندامەکانی زاوزێ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ئەندامەکانی زاوزێ. [ ئینگـ : ].
سووتانەوەی توورەکەی زەرداو/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی توورەکەی زەرداو. [ ئینگـ : Cholecystitis] .
سووتانەوەی زەردە ڕۆ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی زەردە ڕۆ. [ ئینگـ : Cholangitis] .
سووتانەوەی ژێرزمان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ژیرزمان.[ ئینگـ : Para Glossitis١] .
سووتانەوەی زمانە بچکۆلە/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی زمانە بچکۆلە. [ ئینگـ : Cionitis] .
سووتانەوەی ژێی دەنگ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ژێی دەنگ. [ ئینگـ : chorditis] .
سووتانەوەی ماسوولکەکانی ژێییەکانی دەنگ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ماسوولکەکانی ژێییەکانی دەنگ. [ ئینگـ : Myochorditis] .
سووتانەوەی سپڵ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی سپڵ.[ ئینگـ : Lienitis] .
سووتانەوەی دەوری سپڵ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی دەوری سپڵ.[ ئینگـ : Perisplenitis]
سووتانەوەی سی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی سی.[ ئینگـ : Pneumonia ، Pleuritis , Pleurisy ، Pneumonitis].
سووتانەوەی سی تیژ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی سی کوتوپڕ.[ ئینگـ : Acute Pneumonia].
سووتانەوەی سی کۆنەپیس/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی سی کۆنەپیس.[ ئینگـ : Anthrax Pneumonia].
سووتانەوەی سی و ڕیخۆڵە/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی سی و ڕیخۆڵە.[ ئینگـ : Pneumo Enteritis]
.سووتانەوەی پەردەی سی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پەردەی سی.[ ئینگـ : Pleuritis].
سووتانەوەی پەردەی سی و پەردەی دڵ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پەردەی سی و پەردەی دڵ.[ ئینگـ : Pleuro Pericarditis].
سووتانەوەی بە میکرۆبی خڕیلەی سی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی بە میکرۆبی خڕیلەی سی.[ ئینگـ : Pneumococcus pneumonia].
سووتانەوەی پۆپەی سی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پۆپەی سی.[ ئینگـ : apical pneumonia].
سووتانەوەی چەقی سی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی چەقی سی.[ ئینگـ : central pneumonia].
سووتانەوەی هەردوو سی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی هەردوو سی.[ ئینگـ : double pneumonia].
سووتانەوەی ڤایرۆس سی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ڤایرۆس سی.[ ئینگـ : virus pneumonia].
سووتانەوەی قاشێکی سی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی قاشێکی سی.[ ئینگـ : lobar pneumonia].
سووتانەوەی کۆتایی سی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی کۆتایی سی.[ ئینگـ : Terminal pneumonia].
سووتانەوەی کێمی سی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی کێمی سی.[ ئینگـ : suppurative pneumonia].
سووتانەوەی دیواری سینگ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی دیواری سینگ.[ ئینگـ : Para Pleuritis].
سووتانەوەی جومگەی شان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی جومگەی شان.[ ئینگـ : Omarthritis]. .
سووتانەوەی ماسوولکەی سک/sûtan: نتـ: [ نخ] هەوکردنی ماسوولکەی سک.[ ئینگـ : Myocelitis].
سووتانەوەی سێ سووچی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی سێ سووچی( ماسوولکە).[ ئینگـ : Deltoiditis].
سووتانەوەی شیرەڕۆ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی شیرەڕۆ.[ ئینگـ : Galactophoritis] .
سووتانەوەی فرمێسکدان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی فرمێسکدان. [ ئینگـ : Dacryocystitis] .
سووتانەوەی قوڕگ/sûtanewey qûřig: نتـ:[ نخ] هەوکردنی قووڕگ [ ئینگـ : Laryngitis].
سووتانەوەی پووکاوە قوڕگ/sûtanewey qûřig: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پووکاوە قووڕگ [ ئینگـ : Atrophic Laryngitis] .
سووتانەوەی تیژە قوڕگ/sûtanewey qûřig: نتـ:[ نخ] هەوکردنی تیژە قووڕگ [ ئینگـ : Acute Laryngitis ].
سووتانەوەی دریژخایەنە قوڕگ/sûtanewey qûřig: نتـ:[ نخ] هەوکردنی قووڕگی درێژ خایەن.[ ئینگـ : Chronic Laryngitis] .
سووتانەوەی وەناقە قوڕگ/sûtanewey qûřig: نتـ:[ نخ] وەناقە هەوکردنی قووڕگ [ ئینگـ : Diphtherical Laryngitis].
سووتانەوەی پەردەی قوڕگ/sûtanewey qûřig: نتـ:[ نخ] پەردە هەوکردنی قووڕگ [ ئینگـ : Membranous Laryngitis].
سووتانەوەی وشکە قوڕگ/sûtanewey qûřig: نتـ:[ نخ] وشکە هەوکردنی قووڕگ [ ئینگـ : Sicca Laryngitis].
سووتانەوەی سیفلیسە قوڕگ/sûtanewey qûřig: نتـ:[ نخ] هەوکردنی سیفلیسە قووڕگ[ ئینگـ : Syphilitic Laryngitis].
سووتانەوەی قوڕگ و قوڕقوڕاگە/sûtanewey qûřig: نتـ:[ نخ] هەوکردنی قوڕگ و قوڕقوڕاگە.[ ئینگـ : Laryngotracheitis].
سووتانەوەی قیتکە/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی قیتکە. [ ئینگـ : Clitoriditis] .
سووتانەوەی کاکیلە/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی کاکیلە.[ ئینگـ : Maxillitis] .
سووتانەوەی کەمەر/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی کەمەر.[ ئینگـ : Osphyitis] .
سووتانەوەی پەردەی کچێنی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پەردەی کچێنی.[ ئینگـ : Hymenitis]
سووتانەوەی کڕکڕاگە/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی کڕکڕاگە.[ ئینگـ : Chondritis] .
سووتانەوەی دەوری کڵۆت/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی دەوری سمت.[ ئینگـ : Peri coxitis] .
سووتانەوەی کۆڵۆن/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ریخۆڵەگەورە.[ ئینگـ : Colonitis ، Colitis] .
سووتانەوەی دەوری کۆڵۆن/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی دەوری ریخۆڵەگەورە.[ ئینگـ : Pericolitis] .
سووتانەوەی ناوەوەی کۆڵۆن/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ناوەوەی کۆڵۆن.[ ئینگـ : Endo colitis] .
سووتانەوەی کۆم/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی کۆم.[ ئینگـ : proctitis] .
سووتانەوەی دەوری کۆم/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی دەوری کۆم.[ ئینگـ : Peri proctitis] .
سووتانەوەی کوێرە/sûtan: نتـ:[ نخ] کوێرە سووتانەوە. [ ئینگـ :Cecitis] .
سووتانەوەی کێر/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی کێر.[ ئینگـ : Penitis, Phallitis] .
سووتانەوەی کێلان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی کیف. [ ئینگـ :Capsulitis] .
سووتانەوەی گەدە و ڕیخۆڵە/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە. [ ئینگـ : Gastroenteritis] .
سووتانەوەی گەدە و جگەر/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی گەدە و جگەر. [ ئینگـ : ] .
سووتانەوەی گەرادان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی گەرادان. [ ئینگـ : Oaritis] .
سووتانەوەی گەرادان و گەراڕۆ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی گەرادان و گەراڕۆ. [ ئینگـ : Oophorosalpingitis].
سووتانەوەی دەوری گەرادان و گەراڕۆ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی گەرادان و گەراڕۆ. [ ئینگـ : Perisal Pingo Ovaritis].
سووتانەوەی دەوری گەراڕۆ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی دەوری گەراڕۆ. [ ئینگـ : Perisal Pingitis].
سووتانەوەی نزیکی گەرادان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی تەنیشتی ددان.[ ئینگـ : Par Oophoritis].
سووتانەوەی گەروو/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی گەروو. [ ئینگـ : Faucitis ، Pharyngitis].
سووتانەوەی گەروو و ئاڵوو/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی گەروو و ئاڵوو. [ ئینگـ : Pharyngo Tonslitis].
سووتانەوەی گەروو و قوڕگ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی گەروو و قوڕگ.[ ئینگـ : Pharyngo Laryngitis].
سووتانەوەی گەروو و لووت/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی گەروو و لووت. [ ئینگـ : Pharyngo Rhinitis].
سووتانەوەی گۆ/sûtan: نتـ:[ نخ] گۆ هەوکردن. [ ئینگـ : Mammillitis].
سووتانەوەی گورچیلە/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی گورچیلە. [ ئینگـ : Nephritis].
سووتانەوەی گورچیلەی ئاوبەندی/sûtan: نتـ:[ نخ] ئاوبەندە هەوکردنی گورچیلە.[ ئینگـ : Dropsical Nephritis].
سووتانەوەی گورچیلەی ئاووس/sûtan: نتـ:[ نخ] زگپڕە هەوکردنی گورچیلە. [ ئینگـ : Pregnency Nephritis].
سووتانەوەی گورچیلە بەتوندی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی گورچیلەی کوتوپڕ. [ ئینگـ : Acute Nephritis].
سووتانەوەی گورچیلەی درێژخایەن/sûtan: نتـ:[ نخ] کۆنە هەوکردنی گورچیلە. [ ئینگـ : Chronic Nephritis].
سووتانەوەی گورچیلە میکرۆب/sûtan: نتـ:[ نخ] میکرۆبە هەوکردنی گورچیلە. [ ئینگـ : Bacterial Nephritis].
سووتانەوەی گورچیلە و میزڵدان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی گورچیلە و میزڵدان.[ ئینگـ : Nephrocystitis] . .
سووتانەوەی تەنیشت گورچیلە/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی تەنیشت گورچیلە.[ ئینگـ : Paranephritis] .
سووتانەوەی دەوری گورچیلە/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی دەوری گورچیلە.[ ئینگـ : Perinephritis] .
سووتانەوەی گوڵنگ و میزڵدان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی گوڵنگ و میزڵدان. [ ئینگـ : ، Colpocystitis Coleocystitis]. .
سووتانەوەی گونەوێڵە/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی گونەوێڵە. [ ئینگـ : Epididymitis] . .
سووتانەوەی هێلکەی گون/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی هێلکەی گون. [ ئینگـ : orchitis, Periorchitis] . .
سووتانەوەی لووی نزیکی گوێ/sûtan: نتـ:[ نخ] ملەخڕێ : هەوکردنی لووی نزیکی گوێ. [ ئینگـ : Parotiditis ، Parotitis].
سووتانەوەی هەموو گوێ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی هەموو گوێ. [ ئینگـ : Panotitis] .
سووتانەوەی لوو/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی لوو، لووئاوسان، داگیرسانی لوو.[ ئینگـ : adenitis].
سووتانەوەی لووی فرمێسک/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی لووی فرمێسک. [ ئینگـ : Dacryoadenitis].
سووتانەوەی لووەکانی بن باڵ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی لووەکانی بن باڵ. [ ئینگـ : Maschaladenitis].
سووتانەوەی لووی لیمف/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی لووی لیمف. [ ئینگـ : Lymph Adenitis].
سووتانەوەی دەمارەکانی لیمف/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی دەمارەکانی لیمف. [ ئینگـ : Lymph Angitis].
سووتانەوەی لووت و ئێسکە پووچەک/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی لووت و ئێسکی گونە.[ ئینگـ : Nasosinusitis].
سووتانەوەی لێو و لچ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی لێو و لچ. [ ئینگـ : Cheilitis].
سووتانەوەی ماسوولکە/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ماسوولکە. [ ئینگـ : Myositis].
سووتانەوەی ماسوولکەکانی زگ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ماسوولکەکانی زگ. [ ئینگـ : ].
سووتانەوەی مەشکە/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی مەشکە. [ ئینگـ : Bursitis] .
سووتانەوەی مەشکۆڵە/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی مەشکۆڵە. [ ئینگـ : Folliculitis].
سووتانەوەی مەڵاشوو/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی مەڵاشوو. [ ئینگـ : Palatitis].
سووتانەوەی مەمک/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی مەمک.[ ئینگـ : Mastitis].
سووتانەوەی تەنیشت مەمک/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی تەنیشت مەمک.[ ئینگـ : Para mastitis].
سووتانەوەی گۆی مەمک/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی گۆی مەمک، داگیرسانی چیچک.[ ئینگـ : Acromastitis].
سووتانەوەی مندالدان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی منداڵدان. [ ئینگـ : Cervicitis].
سووتانەوەی تەنیشت مندالدان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی تەنیشت منداڵدان. [ ئینگـ : Parametritis] .
سووتانەوەی ماسوولکەی مندالدان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ماسوولکەی منداڵدان. [ ئینگـ : Myometritis] .
سووتانەوەی ملی مندالدان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ملی منداڵدان. [ ئینگـ : endo cervicitis] .
سووتانەوەی مۆخ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی مۆخ. [ ئینگـ : Maxillaritis] .
سووتانەوەی مۆخ/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی مۆخ. [ ئینگـ : Myelitis] .
سووتانەوەی مۆخی بڕبڕە و پەردەکانی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی مۆخی بڕبڕە و پەردەکانی. [ ئینگـ : Meningomyelitis].
سووتانەوەی مێشک/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی مێشک. [ ئینگـ : Encephalitis].
سووتانەوەی مێشک لە گوێوە/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی مێشک لە گوێوە. [ ئینگـ : Oto Encephalitis].
سووتانەوەی مێشک و پەردەکانی مێشک/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی مێشک و پەردەکانی مێشک. [ ئینگـ : Encephalomaningitis].
سووتانەوەی مێشک و پەردەکانی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی مێشک و پەردەکانی. [ ئینگـ : meningoencephalitis].
سووتانەوەی پەردەکان و چینی دێزی مێشک و مۆخی بڕبڕە/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پەردەکان و چینی دێزی مێشک و مۆخی بڕبڕە. [ ئینگـ : Polio Encephalo Meningo myelitis].
سووتانەوەی پەردەکانی مێشک/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پەردەکانی مێشک. [ ئینگـ : Meningitis].
سووتانەوەی توندەدای مێشک/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی توندەدای مێشک. [ ئینگـ : Pachy Meningitis ].
سووتانەوەی چینی دێزی مێشک/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی چینی دێزی مێشک.[ ئینگـ : Polio Myelitis Encephalitis].
سووتانەوەی چینی دێزی مێشک و مۆخی بڕبڕە/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی پەردەکان و چینی دێزی مێشک و مۆخی بڕبڕە. [ ئینگـ : Polioencephalomyelitis].
سووتانەوەی ماددەی دێزی مێشک/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ماددەی دێزی مێشک.[ ئینگـ : Polioencephalitis].
سووتانەوەی هەموو پەردەکانی مێشک/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی هەموو پەردەکانی مێشک. [ ئینگـ : Pachy Lepto Meningitis] .
سووتانەوەی مەشکۆڵە/sûtanewey mešikoľe: نتـ:[ نخ][ سووتانەوەی+ مەشکۆڵە] هەوکردنی مەشکۆڵە.[ ئینگـ : Vesiculitis] .
سووتانەوەی مەشکۆڵەی تۆم/sûtanewey mešikoľey tom: نتـ:[ نخ][ سووتانەوەی+ مەشکۆڵە+ی+ تۆم( تۆماوی پیاو)] هەوکردنی مەشکۆڵە.[ ئینگـ : Seminal Vesiculitis] .
سووتانەوەی مێشکۆڵە/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی مێشکۆڵە. [ ئینگـ : Parencephalitis].
سووتانەوەی میزڵدان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی میزڵدان. [ ئینگـ : Cystitis].
سووتانەوەی تەنیشت میزڵدان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی تەنیشت میزڵدان.[ ئینگـ : Papacy Stitis].
سووتانەوەی دەوری میزڵدان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی دەوری میزڵدان.[ ئینگـ : Peri cystitis].
سووتانەوەی ناووک/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ناووک.[ ئینگـ : Omphalitis].
سووتانەوەی ناوپەنچک/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ناوپەنچک. [ ئینگـ : Diaphragmatis].
سووتانەوەی تەنیشت ناوپەنچک/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی تەنیشت ناوپەنچک.[ ئینگـ : Paraphrenitis .
سووتانەوەی ناپۆشی مندالدان/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی ناپۆشی منداڵدان. [ ئینگـ : Endometritis] .
سووتانەوەیی/sûtan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی. [ ئینگـ : Phlogistic].
سووتان بەخۆر/sûtan be xor: کتن:[ ] خۆربردن.[ ئینگـ : sun brun]
.
.
________________________________
سووتاو/sûta: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ نێوی نێرینە.
.
.
.
{
فەرهەنگی پەزیشکی
فەرهەنگی جوگرافیا
فەرهەنگی دەوەن
گیوی موکریانی }.