سووتان/sûtan: کتن:[ سووت+ ئان] پاتن( کباک، زا)، برژان، بێژان _ پێژتن، چزان، سۆزیان _ سزیان، سۆژتن:sojtin( کباک)، سۆهتن _ سۆتن، سۆتەی( هـ)، شەوتان _ شەوتین، گڕان _ گڕگرتن : ئاوور تێبەربوونی چشتێک و نەمانی.[ ئینگـ : burning]{ کەمالنامە، ل، 11}{ فەرهەنگا کامێران، ل، 632}. 

سووتانەوە ¹ /sûtanewe:کتن:[ سووتان+ ئەوە] سووربوونەوە و هەڵزلەپانی شووێنێک لە ئەندام بە هۆی تەڕبوون و زۆر مانەوە لە تەڕیدا.

سووتاندن/sûtandin: کتپ: ئاوورتێبەردان، سۆچنای( هـ)، سۆزاندن، سۆژتاندن، شەوتاندن : şewitandin، کەماندن، گڕتێبەردان _ گڕدان : ئاگر تێبەرانی تشتک و نەمانی.

سووتاندنەوە/sûtandinewe: کتپ: سۆچنایۆ( هـ)،سووتانەوە.

سووتاندی/sûtandî: کتن:

سووتانن/sûtanin: کتپ: سووتاندن.

سووتانی/sûtanî: ن:[ ڕەوا] دارێکە لە ناو کۆمەڵە دارێکیدا، کە بۆ ڕەژی هەموو سووتابێ تەنها هەر ئەو لق و پۆپ و تێکوڵەکەی سووتابێت. .

سووتانی دەرەکی/sûtanî derekî: نتـ:[ سووتان+ ی+ دەرەکی] ئەستێرەگیران.[ ئینگـ : external burning ]{ کەمالنامە، ل، 11}

سووتانی ناوخۆیی/sûtanî nawxoyî: نتـ:[ سووتان+ ی+ ناوخۆیی] سووتانی ناوەوە..[ ئینگـ : internal burning ]{ کەمالنامە، ل، 11}

سووتاو/sûtaw: ئانفا: سفتە : چتێکە ئاگری تێبەربووبێ.

:: نانی سووتاو.

::[ مجـ] دڵی سووتاو. .

سووتاوە/sûtawe: ئانفا: شووێنێکە سووتابێتەوە. .

سووتە/sûte: نتـ:[ هـ][ سووت+ ئە] سووتوو، سووتاو، سووتیاگ، سووتی.

سووتەکە/sûteke: نتـ:[ شەق][ ڕوو، نخ] جوورە ئازارێکی دار و بارانە پەلکی دارەکەی کەم و زۆر ڕەش دەبێ.

سووتەڵ/sûteľ: نتـ:[ سووت+ ئەڵ] چشتی نیوە سووتاو، سووتاوی چکۆڵە.

سووتەڵی/sûteľî: نچ:[ سووتەڵ+ ی] سووتاویی چشتی بچکۆلە.

سووتەمەڕۆ/sûtemeřo: نتـ:[ سووتە+ مەڕۆ] داری نیوەسووتاو و هەڵپرووزاو، سەلکەبزووت.

سووتەمەنی/sûtemenî: نتـ:[ سووتە+ مەنی] ئاووردوو، سۆتەن، سووتەنی، – دار و دەوەن و یان هەر ڕووەکێک کە بۆ سووتاندنی دەست بدات. – هەر تشتێک دانرابێت بۆ سووتان.

سووتەنی/sûtenî: نتـ:[ سووتە+ مەنی] ئاووردوو، سووتەمەنی، سۆخت.

سووتەی/sûtey: چ:[ هـ] سووتان، شەوتان، سۆتان.

سووتەیۆ/sûteyo: چ:[ هـ] سووتانەوە. . .

سووتک/sûtik: نتـ:[ سووت+ ک] سۆتەک : سووتووی جغارە و سەبیلە و چشتی دیکەیە. پووڵ.{ گیوی موکریانی، ل، ٦٠٣}.

سووتک چرا/sûtik çira: نتـ:[ ئەردە][ سووتک+ چرا] سووتاوی چرا.

سووتن/sûtin: ئانتـ:[ سووت+ ن] سوونەوە، تیژکردن.

سووتوو/sûtû: نتـ:[ سووت+ وو] سۆتک _ سووتک : خۆڵەمێشی سەبیلە و قەننەی، خۆلەمێشی چشتی سووتاو، خۆڵەمێشی مردووی سووتاو. :: سووتووی جغارە. .

سووتێن/sûtên: نتـ:[ سووت+ ئێن] 1 – چشتێکە، کە بسووتێنێ، سووتێنەر، شانە. 2 -[ تەند، پز] داخکەرە. [ ئینگـ : Caustic].

سووتێنەر/sûtêner: نتـ:[ سووت+ ئێن+ ئەر] سووتێن، گڕتێبەردەر.

سووتێنران/sûtêneran: کتپ:[ سووتێن+ ران][ کارا بزر] سووچیای( هـ).

سووتێنراو/sûtêneraw: ئانفا:[ سووتێن+ راو][ کارا بزر] سووچیا _ سووچیێ( هـ).

سووتیان/sûtiyan: کتن:[ کباش][ سووت+ یان] سووتان.

سووتیانەوە/sûtiyanewe: کتن:[ سووتیان+ ئەوە] سووتانەوە.

جگەرسووتاو/ciger sûtaw: نتـ:[ مجـ][ جگەر+ سووتاو]

{

لە بادە ئەم ژەمە تێرکە منی تینووی جگەرسووتاو

بە چی دیارە کە دەی بینم، شەوێکی تر، ژەمێکی تر

} { هێمن}.   

داری سووتاندن/darî sûtandin: نتـ، شڕ: .[ ئینگـ : fuel wood].

دارستانی سووتاو/daristanî sûtaw: نتـ:

{

دارستانی سووتاو

هەر نازدارێ دڵی دامێ

لە بناری دڵ دا دانیشتم

وەک نەمامێ تا وام لێ هات

لە سای سەری خۆشەویستان

بومە ماخۆی شادارستان! }

{ عەبدوڵا پەشێو} .

لەجێی سووتووان/lecêy sûtuwan: نتـ، شڕ:[ لەجێی+ سووتووان] لە جێی مردووی خۆشەویست، تەنها بۆ منداڵێکی دەبێت، کە بۆنی یەکێکی مردووی لێ بکەن.

نانسووتاو/nansûtaw: ئانفا:[ نان+ سووتاو] هەژار، نەدار.

.

.

.

.